زیادبوونی ئاماری کوژراوانی ئۆپه‌راسیۆنی سپه‌ری فورات:
یه‌ک کوژراو و سێ بریندار له‌ پێکدادانه‌کانی باکووری سووریا
به‌شی تورکیا- له‌ پێکدادانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی باکووری سووریا له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای تورکیا و چه‌کدارانی داعش سه‌ربازێکی تورکیا کوژراو و سێ سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند: له‌ پێکدادانه‌کانی باکووری سووریا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سپه‌ری فورات بۆ پاککردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، هێزێکی تورکیا کوژرا و سێ هێزێکی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌، پێکدادانه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی زیاره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری "الرای" و له‌ کاتێکدا ڕووی دا که‌ چه‌کدارانی داعش ویستی دزه‌کردن بۆ ناوچه‌که‌یان بوو.
له‌م پێکدادانه‌ 18 که‌س له‌ چه‌کدارانی داعش کوژراون.
له‌ کاتی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سپه‌ری فورات تاکوو ئێستا که‌ 43 ڕۆژ درێژه‌ی بووه‌، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار جار، هه‌زار و 875 مۆڵگه‌ی داعش به‌ ئاگری تۆپخانه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج و هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا 115 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و نزیک به‌ یه‌ک هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆش له‌ خاکی سووریایان به‌ پشتیوانی تورکیا ئازاد و کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 63754  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۴  |  کاتژمێر: 12 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات