کوژرانی چوار که‌س له‌ هێزه‌کانی YPG له‌ پێکدادان له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش
به‌شی جیهان- له‌ پێکدادانی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ باشووری پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سووریا، 4 که‌س له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ ئارانیووزیان ڕاگه‌یاند: داعش ڕۆژی ڕابردوو به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ خۆمپاره‌ و چه‌کی قورس هێرشێکی قورسی دژ به‌ هێزه‌کانی YPG له‌ شارۆچکه‌ی عه‌زاوی له‌ باشووری پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سووریا ئه‌نجام دا که‌ به‌و بۆنه‌وه‌ 4 که‌س له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا و 7 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژێکی YPG زیادی کرد: هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ گوله‌باران کردنی مۆڵگه‌کانی داعش له‌ نزیکی شارۆچکه‌ی مه‌رقه‌ده‌ له‌ باشووری حه‌سه‌که‌ وه‌ڵامی هێرشه‌که‌ی داعشیان دایه‌وه‌.
ئه‌م پێکدادانه‌ سێ کاتژمێر درێژه‌ی ببوو و زیاتر له‌ 10 که‌س له‌ چه‌کدارانی داعش له‌م شه‌ڕه‌دا کوژران.
ئه‌م به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ کورده‌ جه‌ختی کرد: به‌ دوای ئاگری قورسی هێزه‌کانی YPG چه‌کدارانی داعش نیوه‌شه‌وی ڕابردوو ناچار به‌ پاشه‌کشێ بوون و به‌ره‌و مۆڵگه‌کانی خۆیان له‌ شارۆچکه‌ی مه‌رقه‌ده‌ گه‌ڕانه‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 63675  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۲  |  کاتژمێر: 11 : 47

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات