لە وتوو‌ێژ لەگەل کوردپرێس خرایەڕوو:
پێکدادان و ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستاندا لە ڕوانگەی پسپۆڕی پێکدادانەوە
بەشی ئێران- بێهنام محەمەد مورادی دەڵێت: لە پارێزگای کوردستان هەموو ساڵێ ڕووداوی هاتوچۆی زۆر ڕوودەدات کە تێچوو و قوربانی گیانی و مادی زۆر بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپەێنێت. بەداخەوە لە زۆربەوەی جارەکاندا ئاستی برینی ئەم پێکدادانانە کە بەر موسافیران دکەوێت هێندە زۆرە کە ئاسەوارەکانی قەرەبووناکرێنەوە و تەنانەت ڕەنگە جارجار کەمئەندام بوون و مردنی سەرنشینەکەشی لێبکەوێتەوە.
* کوردپرێس: بێهنام محەمەد مورادی توێژەر و لێکۆڵەری بواری داڕەشتنی ئەندازیاری و پێکدادانی ئۆتۆمبیلە کە تاکوو ئێستا چەندین وتار و نووسینی سەبارەت بە پرسی ئاسایش و ڕووداوی هاتوچۆی لە پارێزگای کوردستان بڵاو کردوتەوە.
هەر لەم پەیوندەدا بۆ وتووێژێک لەگەڵ ئەم پسپۆڕەدا، هەواڵنیری کوردپرێس سەردانی شوێنی وانەوتنەوەی ناوبراوی لە شاری سنەدا کرد و وتووێژێکی لەگەڵدا ئەنجام دا کە لە خۆارەوە دەیخوێننەوە:
کوردپرێس- پێکدادانی هاتوچۆ هۆکاری چەندەمی مردنی لە جیهاندا هەژمار دەکرێت؟
پێکدادانی هاتوچۆ یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی مردنی مرۆڤەکان لە جیهاندا هەژمار دەکرێت و پیشبینیەکان ئەوە دەردەخەن تا ساڵی ٢٠٢٠ پێکدادانەکان سێهەمین هۆکاری مردنی مرۆڤەکان لە جیهاندا بێت و ئێرانیش وەکوو یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین مردن لە ڕێگای هاتوچۆی تێدا تۆمار دەکرێت.
* کوردپرێس: چ هۆکارگەلێک بوەتە هۆی بەرزبوونی ئاستی ئاماری پێکدادانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستاندا؟
ـ هۆکاری جۆراوجۆر لە زۆرتربوونی ئاماری پێکدادانی هاتوچۆدا ڕۆڵ دەگێڕن لەوانە: فەرهەنگی خواری لێخۆڕین و گرنگی نەدان بە ڕێنوێنی و یاساکانی هاتوچۆ، تەنا و ستاندارد نەبوونی جادەکانی پارێزگا، ستاندارد نەبوونی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن.
ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لە ڕووداوی هاتوچۆدا ڕۆڵ و هەڵەی مرۆیی لە نێوان ٥٠ بۆ ٩٥ لەسەد و هەروەها تیژ لێخۆڕین و پێشگرتنی نایاسایی لە گرنگترین هۆکارە ناسراەکانی ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستاندا هەژمار دەکرێن.
لە شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی ئاماری پێکدادانەکاندا گرنگترین هۆکاری پێکدادانەکان و بە تایبەت ئەم پێکدادانانەی کە مردنی لێدەکەوێتەوە گرنگی نەدان بە پێشەوە و سەرپێچی کردن لە خێرایی دڵنیاکەرەوە و سووڕانەوە بۆ چەپ بووە.
ئاگادار نەبوونی لە پێشەوە لە کاتی لێخۆرین یەکێک لەو سەرپێچیانەیە کە هەردەم ڕووداوی لێدەکەوێتەوە و هۆکاری ٣٣ لەسەدی پێدادانەکانی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٩٥ بووە.
لەو پێدادانانەدا کە مردن یان برینداربوونی بەهۆی ئاگادار نەبوون لە پێشەوەی لێدەکەوێتەوە هەروەها دەتوانین ڕۆڵی تیژ لێخۆڕین لە زۆرتربوونی ئاستی برینداربوون و قوربانیەکاندا ببینین. چونکە یەک سات کەمتەرخەمی و گرنگی نەدانی شوفرەکە بە خێرایی زۆر، دەرفەتی قەرەبووکردنەوە زۆر کەم بۆ شوفێرەکە دەهەڵێتەوە.
* کوردپرێس: ستاندارنەبوونی جادەکانی پارێزگا چ ڕۆڵێکیان لەم بەرزبوونەوەی ئاماری پێکدادانی هاتوچۆدا هەیە؟
ـ بەداخەوە جادەکانی پارێزگا بەهۆی هۆکاری زۆرەوە ئاستی تەناهی و ستاندارد بوونیان زۆر کەمە و بەهۆی زۆرتربوونی حەشیمەت و نەبوونی ژێرخانی وەکوو شەمەندەفەر لە نێوان شارەکان و پارێزگاکانی دەورووبەردا ژمارەی گەشتەکانی ناو جادە گەشەیەکی بەرچاوی لەم ساڵانەی دواییدا سەندووە و ئەم زۆرتربوونە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی تایبەت بۆ پرسی تەناهی و ستانداربوونی جادەکان و هەروەها هەڵسەنگاندێکی نوێی بۆ پرسە جادەیەکان هەیە.
جادەکانی پارێزگا لەچاو ستانداردە جیهانی و نەتەوەییەکان زۆر لە خوارەوەیە و پارێزگای کوردستان بەهۆی شاخاوی بوون و هەڵکەوتەی جۆگرافی تایبەت پێویستی بە ئاوڕدانەوەی تایبەت و پێدانی بودجەی زۆرتر هەیە و دەبێت ئەم پرسە لە لایەن نوێنەرە بەڕێزەکانی پارێزگا و بەرپرسانەوە بە جیدی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
لە قۆناغی یەکەمدا دەبێت ئەو شوێنانەی کە زۆرترین ڕووداویان تێدا ڕوودەدەن لە پارێزگادا دیاری بکرێن و ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و گشتگیر هەیە.
* کوردپرێس: ئایا ئەو ئۆتۆمبیلانیە کە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرین لەڕووی تەناهیەوە ستانداردن؟
ـ سەبارەت بە تەنا بوونی ئۆتۆمبیلەکان پێناسەی زۆرمان هەیە بەڵام دەبێت ئێمە ئەم ڕاستیە قبووڵ بکەین کە بەداخەوە ئۆتۆمبیلە ناوخۆیەکان لەچاو ستانداردە جیهانییەکان ئاست و تەناهیان زۆر لە خوارەوەیە و ئەم باباتەش لە زۆرتربوونی ڕێژەی مردن و کەمئەندام بوون بەهۆی پێکدادانی جادەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.
* کوردپرێس: قسەی ئێوە وەکو پسپۆڕێکی ئەم بوارە بۆ خەڵک و بەرپرسان چیە؟
ـ خاڵێک سەبارەت بە تەناهی ئۆتۆمبیلەکانەوە زۆر پێویستە کە خەڵکی ئێمە گرنگی پێ بدەن و ئەوەش ئەوەیە کە هەموو ئۆتۆمبیلەکانی بەرهەمی ناوخۆ و دەرەوە بە خێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ڕووی تەناهیەوە تاقی دەکرێنەوە و ئەو ئۆتۆمبیلەی کە لەم خیراییەدا توانیویەتی پێنج ئەستێرەی تەناهی بەدەستبێنێت لە خێڕایی ١٢٠ کیلۆمەتر ئاستی تەناهی بۆ نیوەی و تەنانەت کەمتریش دادەبەزێت.
هەروەها داوا لە هاووڵاتیان کرد کە هەردەم بۆ گرنگی بە پاراستنی یاساکانی هاتوچۆ بدەن و لە لێخۆڕیندا هەموو مەرجەکان لەوانە ئاستی زاڵبوون خۆت بەسەر لێخۆڕینەکەدا، دۆخی کەش و هەوا، دۆخی ئەو جادەیەی کە تێیدا ئۆتۆمبیلی لێدەخۆڕی لەبەرچاو بگرن و هەردەم بە ئارامی و هێمنییەوە لێبخۆڕن.
هاوکات بەرپرسانی پارێزگا بە یارمەتی وەرگرتن لە کەسانی دەستەبژێر و هەڵسەنگاندنی پسپۆڕانە هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی ئاماری پێکدادانی جادەیی و ئاستی قوربانیان لە پارێزگادا بدەن.
بێ گومان گرنگیدان بە ئاستی چۆنایەتی رێگاکانی پەیوەندی نێوان شارەکان یەکێکە لە گرنگترینی ئەو بابەتانەی کە دەبێت ئاوڕی لێبدرێتەوە.

کۆدی بابه‌ت: 63617  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۲  |  کاتژمێر: 2 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوو ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگاکانی کرماشان 5 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای سنه‌-دیوانده‌ره‌ 5 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ڕووداوی هاتوچۆی هاوکات له‌ بۆکان 3 کوژراو و برێنداری لێکه‌وته‌وه‌
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای سنه‌-دیوانده‌ڕه‌ 5 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌+ ناوی کوژراوان
مه‌رگی 560 که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
ڕووداوی هاتوچۆ 6 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای سه‌قز-بۆکان 2 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ لۆرییه‌ک کوژراوێک و دوو برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ بۆکان 5 برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ساوای سێ ساڵان ته‌نیا به‌جێماوی ڕووداوی هاتوچۆی ڕێگای ئیسلاماوای ڕۆژئاوا-داڵاهۆ
زنجیره‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌ی بۆکان-میاندوئاو 20 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری که‌نگاوه‌ر بۆ کرماشان 3 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
دوو کوژراو و 6 بریندار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا/ شۆفیری بارهەڵگرەکە هەڵهاتووە
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره‌ 6 کوژراو و برینداریی لێکه‌وته‌وه‌
ئیمکانات