دەرهێنەری ئیتالیایی له وتووێژ لەگەڵ کوردپرێسدا:
جلوبەرگی کوردی یەکێکه له جوانترین جل‌وبەرگەکانی جیهان/ دەوڵەت بوار بۆ هاتنی هونەرمەندانی ئەورووپایی بڕەخسێنێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دەرهێنەری یانەی ئیتالیا وتی: جلی خۆماڵی و نەریتی خەڵکی کوردستان یەکێکه له جوانترین جل‌وبەرگگەلێک که هەتا ئێستا بینیومه و ئاواتەخوازم که هیچکات ئەم خەڵکه پشتگوێی نەخەن.
فۆلفیۆ تڕیفلی له وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس له مەریوان وێڕای ئاماژه به جوانییەکانی جل‌وبەرگی خەڵکی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو فەلسەفە سەرەکییەی بوار بۆ شانۆ دەرخستنێت، ناڕەزایەتیی خەڵکه له هەمبەر ئەم بارودۆخه بەتایبەت تەنگەژەکانی نێو کۆمەڵگا بۆ نەهێشتنی گرفتەکان و سازدانی کەشێکی شادومان له نێو چین و توێژەکانی خەڵکه‌. له‌م بواره‌دا ڕاشکاوانه دەتوانین بڵێین جۆری جل‌وبەرگ، ئامرازێکی شادکردنه‌وه‌ی خەڵکه‌.
ناوبراو وتیشی جل‌وبەرگی ناوچەیی و نەریتیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ یەکێک له‌ جوانترین جل‌وبەرگه‌کانی جیهانه‌ و زیادیشی کرد: ئاواتەخوازم خەڵکی کوردستان بەتایبەت مەریوان جل‌وبەرگی خۆیانیان زیاتر له‌ جل‌وبەرگی دیکەی ناوچەکانی جیهان لا  گرینگ بێ و له بیری نەکەن.
ناوبراو له درێژەدا وێڕای تیشکخستنه سەر گرینگیی شانۆی سەرشەقام و پێگەی له نێو خەڵکدا ڕوونیشی کردەوه: فەرهەنگی خەڵکی شاری مەریوان وەک بەردەنگەکانی شانۆی سەرشەقام، گرینگترین بناغەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئه‌م مێهرەجانه.
تڕیفلی وتیشی: باشترین هونەرمەند له شانۆی سەرشەقام ئەو کەسەیه که‌ بتوانێ زیاترین پەیوەندی لەگەڵ بەردەنگی بەرهەمەکانی ساز بدات و چەمک و واتا شاراوەکانی کارەکەی به دروستی بگوازێتەوه که به خۆشحاڵییەوه بەردەنگان و بینەرانی مەریوانی زۆر به باشی لەگەڵ شانۆکان پەیوەندی ساز دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەزموونی نمایشدانی بەرهەمەکانم له وڵاتانێکی وەک چین، ئەورووپا و زۆرێک له وڵاتانی ئاسیایی هەیه و دەشێ بڵێم که هیچکامیان وەک ناوچەی مەریوان نەهاتوونەتەوه. ئەگەرچی ئەم شوێنه دەڵێی شارۆچکەیه و بچووکه.
ناوبراو جەختی کردەوه: هەندێ له هاوڕێیانم پێشتر ئەزمونی بەشداری له مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مه‌ریوانیان بووه‌ و منیش به گوێرەی بیستراوەکان و بیرەوەریه‌کانی دۆستانم  لەم مێهرەجانەدا بەشداریم کرد و هیوادارم بتوانم له ساڵانی دواییشدا بەشداریی ئه‌م مێهرەجانە بکەم.
فۆلفیۆ زیادی کرد: به‌داخه‌وه‌ زۆربەی هونەرمەندان و کەسانێک که له هونەری شانۆی سەرشەقام چالاکن لەبەر هەندێک هۆکار ناتوانن بەشداری نه‌م میهره‌جانه‌ بن. یه‌کێ له‌ گرینگترین هۆکاره‌کان ئەو مەرج و یاسایانەی بەشی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوانه که خۆزگه دەخوازین ئەم کێشه ئاسانکاریی بۆ بکرێت.
فۆلفیۆ وتیشی: فەرهەنگی نێو خەڵکی مه‌ریوان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئاستی به‌رزی شانۆ  دەرچووه‌کانی ئەم مێهرەجانه دەتوانرێت وەک ئامرازێک بۆ ڕاکێشانی تووریزم و گەشتیار له هەموو ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی جیهان له لایەن بەرپرسانه‌وه‌ له‌ ئاستی پارێزگایی و له‌ ئاستی وڵاتیدا ڕچاو بکرێت.
دەرهێنەری شانۆی "موج پرچم ایتالیا" (شه‌پۆلی ئاڵای ئیتالیا) ڕوونیشی کردەوه: گرینگترین قسەی من بۆ بەرپرسانی ئێران ئه‌وه‌یه‌ شانۆی سەرشەقام پەرەپێبده‌ن و هەلێکی گونجاو بۆ بەشداریی هونەرمەندانی شانۆی ئیتالیا و وڵاتانی ئەورووپا بڕه‌خسێنن.
ناوبراو له کۆتایی وتەکانیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی له ئاماده بوونی لەم شاره وەبیریشی هێنایەوه: ناسینی فەرهەنگی گەلی کورد له نزیکەوه بۆ من ئەزموونێکی یەکجار گرینگ بوو و ئاواتەخوازم جارێکی دیکه ئەم دەرفەتەم  بۆ هەڵبکەوێتەوه.

کۆدی بابه‌ت: 63542  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۹  |  کاتژمێر: 14 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات