کورده‌کانی سووریا بۆ به‌شداریی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ مه‌رج داده‌نن
به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی کوردی سووریا ده‌ڵێت: کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌رجی به‌ فه‌رمی ناسینی سیسته‌می فیدڕاڵی باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و دابین کردنی چه‌ک، ئاماده‌ن که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ به‌شداری بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ئارانیووز، حه‌نیفه‌ حسێن له‌ به‌رپرسانی باڵای کوردی سووریا و ئه‌ندامی بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک وتی: کورده‌کانی سووریا ئاماده‌ن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ به‌شداریی بکه‌ن به‌ڵام ئه‌م کاره‌ چه‌ندین پێش مه‌رجی هه‌یه‌.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ده‌بێ دڵنیا بینه‌وه‌ که‌ سیسته‌می فیدڕاڵی باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش قبووڵ ده‌کرێت.
به‌ وته‌ی ناوبراو دووهه‌مین مه‌رجیشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل چه‌ک وه‌ربگرن.
ناوبراو بانگهێشتکردنی کورده‌کان بۆ کۆنفڕانسی ژێنێڤی به‌ سێهه‌مین مه‌رجی کورده‌کان بۆ به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ڕاگه‌یاند.
ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵای کوردی سووریا جه‌ختی کرد: کورده‌کان زیاترین کاریگه‌رییان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌یه‌ و توانیویانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ شاره‌کانی سووریا له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی: له‌ ماوه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م شارانه‌ 400 که‌س له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان گیانی خۆیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.
حه‌نیفه حسێن‌ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانان به‌ هێزه‌کانی دیکه‌ی سووریای به‌ بێ کاریگه‌ر وه‌سف و جه‌ختیشی کرد: هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش هه‌ندێ چه‌ک به‌ بایه‌خی چه‌ندین میلیۆن دۆلاری ڕاده‌ستی هێزه‌کانی عه‌ره‌بی عه‌شیره‌تی ده‌یره‌زوور کرد به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م چه‌کانه‌ که‌وته‌ ده‌ستی داعش.

کۆدی بابه‌ت: 63531  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۸  |  کاتژمێر: 13 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات