جێگری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژیکی دیمه‌شق:
جیهازاتی سه‌ربازی له‌ قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی دێته‌ سووریا
به‌شی سووریا- ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری که‌نداوی فارس له‌ باری دارایی و جیهازاتی سه‌ربازی پشتیوانیی شۆڕشگێڕان نه‌که‌ن ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا شه‌ڕی سووریا کۆتایی پێدێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک، دوکتۆر تالب ئیبراهیم، جێگری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژیکی دیمه‌شق، وتی: شۆڕشگێڕانی سووریا له‌ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری که‌نداوی فارس جیهازاتی سه‌ربازی وه‌رده‌گرن.
تالب ئیبراهیم وتیشی: "من گومان ده‌که‌م جیهازاتی سه‌ربازی له‌ قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی دێته‌ سووریا."
ئه‌م شرۆڤه‌وانه‌ سوورییه‌ زیادیشی کرد: چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی شۆڕشگێڕان و لێره‌دا ته‌نیا کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م جیهازاته له‌ ئارادایه‌ و نادیاره‌ که‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس‌ چ کاتێک ئیزنی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و جیهازاتانه‌ ده‌ده‌ن.  
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی: ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ ئاشکرا مووشه‌کی جۆری تاو BGM-71 و کامێراکانی چاودێریی شه‌وانه‌ ڕاده‌ستی‌ شۆڕشگێڕان کردووه‌ تاکوو یارمه‌تی بدات بۆ ڕووخانی حکوومه‌تی سووریا.
دوکتۆر تالب ئیبراهیم جه‌ختیشی کرد ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ئاشتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سووریا.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان بیه‌وێت کۆتایی به‌ شه‌ڕ بێنێت و له‌گه‌ڵ تیرۆریزم شه‌ڕ بکات، واشنتۆن ده‌بێ به‌ بێ کێشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا و پاشای عه‌ره‌بستان په‌یوه‌ندی بگرێت و داوا له‌وان بکات ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌ پشتیوانیی دارایی و سه‌ربازیی شۆڕشگێڕان. له‌و ئه‌گه‌ره‌دا ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له‌ناو ده‌چن."

کۆدی بابه‌ت: 63480  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۷  |  کاتژمێر: 14 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات