تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا هه‌مبه‌ر به‌ HDP گرت
به‌شی تورکیا- کۆمیسه‌ری کاروباری دراوسێیکان و په‌ره‌پێدانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا رۆڵی HDPی له‌ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به‌ سه‌ره‌کی وه‌سف کرد و ئه‌م ڕاوبۆچوونه‌ کاردانه‌وه‌ی وه‌زیری یه‌کێتیی ئه‌ورووپای تورکیای به‌دواوه‌ بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، عومه‌ر چه‌لیک وه‌زیری کاروباری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ بۆنه‌ی پێشوازی له‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان HDP، ڕه‌خنه‌ی له‌ یۆهانس هان کۆمیسه‌ری کاروباری دراوسێیکان و په‌ره‌پێدانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا گرت.
چه‌لیک له‌ لێدوانێکدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر، کاردانه‌وه‌ی هه‌مبه‌ر به‌ ڕوانگه‌کانی هان له‌باره‌ی ڕۆڵی HDP له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی تورکیا نیشان دا و ڕه‌خنه‌ی له‌ ناوبراو گرت.
هان پاش دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر نووسی: "چاره‌سه‌رکردنی سیاسی پرسی کورده‌کان گرینگایه‌تییێکی بنه‌مایی هه‌یه‌. ڕۆڵی HDP گرینگه‌. ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییێک دووری بگرن."
عومه‌ر چه‌لیک له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م بابه‌ته‌ له‌ توویته‌ر نووسی: "مرۆڤ له‌م بابه‌ته‌ ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی چ که‌سانێکن که‌ ده‌بێ له‌ توندوتیژی دووری بگرن."
ناوبراو پرسیاری کردووه‌ که‌ ئایا کۆمیسه‌ری یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی خوێنڕێژ" به‌ یه‌کسان ده‌زانێت؟
چه‌لیک له‌باره‌ی HDP نووسی: "له‌ حاڵێکدا که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا PKK به‌ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێت، HDP ئه‌م بابه‌ته‌ قبووڵ ناکات. به‌م حاڵه‌وه‌ چۆن HDP ڕۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌بێت؟"

کۆدی بابه‌ت: 63476  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۷  |  کاتژمێر: 14 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات