ده‌میرتاش له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا:
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌توانێت بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا پێشه‌نگ بێت
به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وتی: په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌ هه‌ستیارییێکی زیاتره‌وه‌ پێوشوێنگریی پرسه‌کانی تورکیا ده‌کات و ده‌توانێت هه‌نگاوێکی گرینگ بۆ ئاشتی له‌ تورکیا هه‌ڵبگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ فرات نیوز، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ دیدار له‌گه‌ڵ مارتین شۆلتز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌توانێت هه‌نگاوێکی گرینگ له‌ پێناو پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا هه‌ڵبگرێت و کۆمیسیۆنێک بۆ لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌چاره‌یێکی هه‌میشه‌یی دروست بکات.
ناوبراو وتیشی: په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا زیاتر له‌ هه‌ر داموده‌زگایێکی دیکه به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌‌ پرسه‌کانی تورکیا پێوشوێنگری ده‌کات و هه‌ندێ ده‌ستێوه‌ردان ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین که‌ کاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ زیاتر و به‌رچاوتر بێت.
ڕۆژی ڕابردوو وه‌فدێکی HDP به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و له‌سه‌ر بانگهێشتکردنی شۆلتز به‌ مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشته‌ برووکسێل.
دیدار له‌گه‌ڵ شۆلتز، فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و یۆهانس هان کۆمیسه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌م وه‌فده‌ بوو.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) به‌رپرسی پێکدادانه‌کانی تورکیان.
ناوبراو وتیشی: "ستراتژیی شه‌ڕی ئه‌ردۆغان تورکیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی کوردستانی ناسه‌قامگیر کرد که‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌م ناسه‌قامگیرییانه‌ پرسی ئه‌منی و قه‌یرانی ئاواره‌کان له‌ هه‌موو ئه‌ورووپا بوو و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده‌کان له‌ تورکیا کۆتایی به‌ سه‌رجه‌م ئه‌م پرسانه‌ ده‌هێنێت."

کۆدی بابه‌ت: 63469  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۷  |  کاتژمێر: 11 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات