وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا:
تورکیا هیچ کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ کورده‌کان نییه‌؛ کێشه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ "PKK"ه‌یه‌
به‌شی تورکیا- وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: تورکیا هیچ کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق نییه‌. کێشه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ PKKه‌یه‌. شه‌ڕی YPG له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕێکی ڕواڵه‌تی و ناڕاسته‌قینه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ TRTی تورکیا، ئیبراهیم کالین وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی باسی له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ له‌ تورکیا و ناوچه‌ کرد و له‌ لێدوانه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستگرتنی ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لای هه‌ندێ که‌س ئه‌م بڕوایه‌ دروست ببێت که‌ تورکیا دژ به‌ سه‌رکه‌وتنی کورده‌کانه‌ و کێشه‌ له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کان دروست ده‌کات.
ناوبراو وتیشی: جارێکی دیکه‌ لێره‌دا جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌کوو تورکیا هیچ کێشه‌یێکمان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیا، سووریا، عێراق و ئێران نییه‌. ته‌نیا کێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش پرسێکی هاوپه‌یوه‌ند به‌ تیرۆره‌.
ناوبراو زیادی کرد: به‌ره‌نگاریی یه‌په‌گه‌ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕێکی ڕواڵه‌تی و ناڕاسته‌قینه‌یه‌. ئه‌وان هه‌وڵ پێگه‌ی خۆیان له‌ باکووری سووریا بۆ سه‌قامگیر بکه‌ن ، دروست کردنی سه‌روه‌ریی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ بپارێزن.
ناوبراو جه‌ختی کرد: به‌ هیچ له‌ونێک تورکیا ئیزنی پێکهاتنی هێڵێکی تیرۆر له‌ باکووری سووریا نادات. هه‌م له‌به‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و هه‌م له‌به‌ر سه‌روه‌ریی سووریا و داهاتووی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ .
ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختیشی کرد: دانوستانه‌کان له‌باره‌ی به‌شداریی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ به‌رده‌وامه‌‌.
تورکیا بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌کانی سووریا له‌ بنده‌ستی داعش یارمه‌تیی هێزه‌کانی دژبه‌ داعشی  داوه‌، به‌ڵام به‌ ڕاشکاوانه‌ ڕایده‌گه‌یێنین که‌ توکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا که‌ په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه ئاماده‌‌ بن، به‌شداری ناکات.

کۆدی بابه‌ت: 63366  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۵  |  کاتژمێر: 11 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات