ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی YPG له‌ عه‌فرین:
هێزه‌کانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین
به‌شی سووریا- ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی YPG له‌ عه‌فرین ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ پشتیوانی سوپای تورکیا چه‌ندین هێرشیان دژی‌ کورده‌کان له‌ کانتۆنی عه‌فرین ئه‌نجام داوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هاوارنیووز، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی YPG له‌ عه‌فرین به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریا (ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی سووریا) به‌ پشتیوانی سوپای تورکیا هێرش ئه‌که‌نه‌ سه‌ر بنکه‌ و بارگه‌کانی YPG له‌ کانتۆنی عه‌فرینن.
وتیشی: به‌م بۆنه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی YPG له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌ڤانی ڕه‌وا له‌ خۆیان وڵامیان به‌م هێرشانه‌ داوه‌ته‌وه‌.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: هێزه‌کانی سوپای تورکیا هاوڕێی له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریا شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی YPG له‌ گوندی مێرناز، له‌ کانتۆنی عه‌فرینیان بوردومان کردووه‌.
هه‌روه‌ها هاتووه‌: له‌م هێرشانه‌ چه‌کی قورس و نیوه‌قورس به‌کارهێنراوه‌ و  ده‌ستبه‌جێ کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی YPGی لێ که‌وته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ کاتی سووریا، هێزه‌کانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ ناوچه‌ی ئه‌عزاز به‌ پشتیوانیی سوپای تورکیا چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێمه‌ ئه‌نجام داوه‌ که‌ کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئێمه‌ی‌ به‌ دواوه‌ بوو. بۆیه‌ شه‌ڕ و پێکدادانێکی توند له‌ نێوان دوو لایه‌ن ڕووی دا و زیاتر له‌ 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو.

 

کۆدی بابه‌ت: 63351  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۵  |  کاتژمێر: 9 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات