له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ؛
سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا له‌ زیاترکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیدان به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هه‌واڵی دا
به‌شی جیهان- جاستین تورۆدۆ ده‌ڵێت له‌مدواییانه‌دا هاوکاری وڵاتی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاتر بووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاستین تورۆدۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا که‌ بۆ به‌شداریی کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌مریکا سه‌فه‌ری کردووه‌ له‌ زیاتربوونی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ هێزه‌ کوردییه‌کان و سوپای عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش هه‌واڵی دا.
جاستین تورۆدۆ بۆ هه‌واڵنێرانی وت: که‌نه‌دا له‌ ڕاستیدا یارمه‌تییه‌کانی خۆی بۆ هێزه‌کان له‌ باکووری عێراق له‌وان له‌بواری مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی زیاتر کردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م وڵاته‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان دژی داعش به‌شداریی ناکات.
که‌نه‌دا له‌و وڵاتانه‌ بوو که‌ به‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ یارمه‌تیدان به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان، ڕاگه‌یاند. ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوچه‌کانی نزیک به‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ دژی داعش، مه‌شقی سه‌ربازیی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات. 69 که‌س له‌ هێزه‌کانی سوپای که‌نه‌دا بۆ یارمه‌تیدان به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان و سوپای عێراق بۆ ئه‌م وڵاته‌ نێردراون.
ئه‌م وڵاته‌ هه‌روه‌ها یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌کان ده‌گوازێته‌وه‌ ‌بۆ هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی بابه‌ت: 63200  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۳۱  |  کاتژمێر: 14 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات