بەڕێوەبەری گشتیی مەزرینگەی دارولئێحسان لە گفتوگۆ لە گەڵ کوردپرێس شی‌کردەوە:
بارودۆخی ڕاگرتن و چاوەدێری بەسەر منداڵانی بێ‌سەرپەرەشت لە کۆمەڵەی نیکانی سنە
بەشی ئێران/ کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی مەزرینگەی دارولئێحسان وێرای ئاماژە بە ئاگاداری و چاوەدێری بەسەر دەیان منداڵی بێ‌سەرپەرەشت و خراپ‌سەرپەرەشت و خزمەت گەیاندن بە کچانی نابینا و کەمبین لە لایەن ئەم مەزرینگەوە وتی: بەمزووانە لە پێناو پێشگرتن لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەم کۆمەڵە کلینیکی منداڵ و بنەماڵە دەکەینەوە.
به پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان مەزرینگەی دارولئێحسانی سنه له هەڵمەتێکی خوداویستانه و پڕبایەخ وەک دیکەی مەزرینگەکانی ناوچەکه، به هەوڵ و هاوکاری لێژنەی بەڕێوەبەری، کاربەدەستان و بەتایبەت خەڵکی دیندار و خێرخوازی پارێزگا پاش خونێدنی نوێژی جەژنی پیرۆزی قوربان، دەیان سەر ئاژەڵی زیندوو له شوێنی بینای کۆمەڵگەی نیکان که له ژێر چاوەدێری ئەم مەزرینگەیەیه، قوربانی کران و به سۆز و هاودڵی و یەکترخوازی کاربەدەستانی ئەم مەزرینگه و کۆمەڵگه و ئامادەبووان گۆشتی قوربانییەکه له نێو بنەماڵه بێ‌سەرپەرشتیار و هەژاری سەر ئاستی شار دابەشکرا.
له پەراوێزی ئەم ڕێوڕەسمە خێرخوازییەدا، فەرید عێزەت‌پوور بەڕێوەبەری گشتیی مەزرینگەی دارولئێحسانی سنه له وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوه خێرخوازییەی شی کردەوه و ڕایگەیاند: مەزرینگەی دارولئێحسان هەرچەند ساڵانێکی دوور و درێژه چالاکی نواندووه بەڵام به فەرمی له ساڵی 1381ی هەتاوی چالاکییەکانی دەست پێکرد و ئەندامەکانی لە خەڵک و خێرخوازە خەمخۆرەکان پێکهاتووە.
عێزەت پوور وتیشی: ئەم ڕێکخراوه به هاوکاری و هەوڵی یەک به یەکی ئەندامان بەڕێوه دەچێت و لێژنەی بەڕێوەبەریش بۆ چاوەدێری و بەرەپێشبردنی هەوڵەکان و بەرپرسایەتییەکەیان برتین لە: فەرید عێزەت پوور، یەحیا پەرتەوی، سەعدی سەجادی، فەرەیدوون عەلاقەبەندان، خالید ئەحەدی نیاز و ئەیووب ئیبراهیمی.
ناوبراو جەختی کردەوه: ئەم ڕێکخراوه چەندین کار به شێوەی هەمیشەیی ڕادەپەڕێنێت که گرینگترینەکەیان کۆمەڵەی نیکانه که خۆی له چەند ناوەنددا دەبینێتەوه و خۆی له ناوەنده سەرەکییەکانی ڕێکخراوه بۆ خزمەتگەیاندن به هەژارانە.
ئەم خێرخوازه سنەییه وێڕای ئاماژه بەوەی که یەکێک له ناوەندەکانی ئەم کۆمەڵه خۆجێییه تەرخان کراوه بۆ ڕاگرتن و چاوەدێری منداڵانی بێ‌سەرپەرشت یان خراپ‌سەرەپەرشت و منداڵانی 6 بۆ 12 و 12 بۆ 18 ساڵی تێدا ڕادەگیرێت و چاوەدێری دەکرێت که له سێ کەرت پێک هاتووه، ڕایگەیاند: لەم کەرتانه هەروەها لقگەلێک بۆ فێرکردن و تواناسازی کچانی نابینا و کەم‌بینا، فێرکردنی کار و تواناسازی بنەماڵه بێ‌سەرپەرشت و چاولەدەست، ناوەندی فێرکردن و ڕاوێژی دەروونناسی منداڵەکان و خوێندکارانی زانکۆیی ژێر داپۆشی، نووستنگه و کتێبخانه، هۆڵی وەرزشی و ... تەرخان کراوه و له سەر دەستی کاربەدەستانی ئەم ڕێکخراوه بەڕێوه دەچێت و هەموو منداڵان له کچ و کوڕی، لە خزمەتگەیێنەریی ئاسوودەیی، فێرکاری، سەرگەرمی و چاوەدێری کردن بە کوالیتیی گونجاوەوە بەهرەمەندن.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی مەزرینگەی دارولئێحسان له درێژەدا وتیشی: لەم ناوەندەدا پتر له 55 منداڵی بێ‌سەرپەرشت و خراپ‌سەرپەرشت و تەواو هەژار له سەرەتای خوێندنیانەوە لە ژێر داپۆشی بوون و قۆناغه جیاوازەکانیان بڕیوه و چەندین کەسیان چوونەته زانکۆ و هەموو بواری پەروەرده کردن و تەندروستی و هاتووچۆیان بۆ بێ‌بەرامبەره.
عێزەت‌پوور وتیشی: چەندین قوتابی و خوێندکاری زانکۆیی دیکەش جگه له کۆمەڵه، له ژێر داپۆشیدان کە هەموو سەر مانگێک به شێوەی یارانەیی بڕە پارەیەکیان وەک تێچووی خوێندن بۆ دەڕژێتە نێو حیسابەکەیان و پتر له 350 بنەماڵەی هەژار یارمەتی بەردەوام و هەمیشەیی وەردەگرن و نزیکەی 150 بنەماڵەش نێوه نێوه وەک تێچووی دەرمان و ناساندن به ناوەندی تەندروستی وەک پزیشکی ددان و ڕادیۆلۆژی و دەرمان و یارمەتی نەختی یارمەتیان دەدرێتێ.
ناوبراو وتیشی: ئەم ڕێکخراوه به هاوکاری لێژنەی بەڕێوەبەری و هاوکاری ئەندامانی خەمخۆر بەردەوام چالاکی دەکات و له لایەن خەڵکی خێرخواز و دینداری ناوچەکەوه پاڵپشتی دەکرێت. بەم زووانه کلینیکی پسپۆڕی منداڵ و بنەماڵه له کۆمەڵگەی نیکان که له بەهاران دایه دەکرێتەوه.
عێزەت پوور وێڕای ئاماژه به خزمەتەکانی ئەم کلینکه که بریتییه له: ڕاوێژ، فێرکاری و گەر پێویست بوو چارەسەری، وتی: ئەم کلینیکه به ئامانجی خزمەت گەیاندن به کەسانی ژێر داپۆشی و هەژار و گەر پێویست بوو کەسانی ئاسایی بەم زووانه دەکرێتەوه و زیاترین ئامانجەکەشی پێشگرتنە له خەساری کۆمەڵایەتی و به بەهرەمەند بوون له پسپۆڕانی پەیوەندیدار به شێوەی بێ‌بەرامبەر خزمەتگوزاری ئاراسته دەکات.

کۆدی بابه‌ت: 63141  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۳۰  |  کاتژمێر: 2 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات