هاوسه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس؛
لکاندنی سێ کانتۆن و تێکه‌ڵکردنی ناوچه‌کانی باکووری سووریا جیدییه‌/ تورکیا له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌کی ئاگربڕ له‌ سووریایه‌
به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا وتی: سه‌رکه‌وتنی هه‌ر جۆره‌ ئاگربرێک له‌ سووریا که‌ له‌ نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ری ئه‌نجام دراوه‌، مه‌رجدار به‌ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنه‌کانی تورکیایه‌. کوردستانی سووریا سووره‌ له‌سه‌ر تێکه‌ڵکردنی ناوچه‌کانی باکووری سووریا له‌ سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک.
هدیه‌ یووسف، هاوسه‌رۆکی سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی ئاگربڕ له‌ نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاگربڕه‌ی که‌ ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌باره‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن، ده‌بێ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م بارودۆخه‌کانی ئێستا بێت.
ناوبراو وتیشی: له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی پرسی سووریا ده‌بێ ئیراده‌یه‌ک له‌ئارادا بێت چونکه‌ که‌لێنه‌کان له‌ سووریا زۆره‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن، ده‌بێ له‌ پراکتیکدا بتوانن له‌ هه‌ر ڕێککه‌وتنێکی هه‌ڵه‌ ڕێگری بکه‌ن چونکه‌ تاکوو ئێستا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر ئه‌نجام دراوه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له‌ سووریا یه‌کێک نییه‌، ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه‌ و که‌لێنه‌کان زیاتر بۆته‌وه‌.
هدیه‌ یووسف به‌ ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی نه‌رێنی تورکیا له‌و ئاگربڕه‌ ڕوونی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر له‌و ئاگربڕه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ خاکی سووریا ڕێگری نه‌کرێت، زۆر درێژه‌ی نابێت و ده‌وامێکی نییه‌.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان بزانن که‌ ده‌ستدڕێژی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌کان پرسێکی گرینگه‌ که‌ پێویسته‌ دوو وڵاتی ئه‌مریکا و ڕووسیا ئاوڕی لێبده‌نه‌وه‌.
سه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا ئاماژه‌ی به‌ چه‌واشه‌کارییه‌کانی تورکیا له‌بابه‌تی ئاگربڕ کرد و وه‌بیری هێنایه‌وه‌: له‌ پرسی ئاگربڕ، تورکیا به‌ فاکته‌ری بنه‌مایی بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌گۆڕدرێت و هه‌ر کات کێشه‌ دروست ده‌کات.
ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ کورده‌ له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌یانه‌وێت ڕێککه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ واژۆ بکه‌ن و کێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بکه‌ن ته‌نیا له‌ ڕێگای سیاسی ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌وه‌ داواکاریی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سووریایه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بدۆزنه‌وه‌.
ناوبراو پڕۆژه‌ی فیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی به‌ باشترین بژارده‌ بۆ سووریای ئه‌مڕۆ زانی و ڕوونی کرده‌وه‌: ئێمه‌ له‌ باکووری سووریا پڕۆژه‌ی فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک وه‌کوو ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌مڕۆی سووریا ڕاده‌گه‌یێنین.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌مڕۆی سووریا له‌ ڕێگای سیسته‌می فیدڕاڵ شایانی چاره‌سه‌رکردن ده‌بێت چونکه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سووریا تێیدا به‌شداریی ده‌که‌ن و مافی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سووریا تێیدا له‌ به‌رچاو گیراوه‌ و ئه‌وان ده‌توانن سیسته‌می دڵخوازی خۆیان هه‌ڵببژێرن. ئێمه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ به‌ پڕۆژه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌مڕۆ ده‌بینین.
ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ به‌ دانپێدانان بۆ هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ دابه‌شکردنی سووریا زیادیشی کرد: ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ شه‌ڕی ئه‌مڕۆی سووریایان به‌م جێگه‌یه‌ گه‌یاندووه‌ ئامانجی سه‌ره‌کیان دابه‌ش کردنی سووریایه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئێمه‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن تورکیا به‌ڕێخستووه‌.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک له‌ کوردستانی سووریا ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌کته‌وبر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا (کوردستانی سووریا) سیسته‌می فیدڕاڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕاده‌گه‌یێنین و به‌و بۆنه‌وه‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک له‌ سووریا هه‌ڵده‌گرین.
هاوسه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا له‌باره‌ی لکاندنی سێ کانتۆنی کوردستانی سووریا به‌ یه‌کتر جه‌ختی کرد: سیسته‌می فیدڕاڵ، سیسته‌می دابه‌ش کردنی سووریا نییه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ سیسته‌می فیدڕاڵ له‌ باکووری سووریا وه‌کوو به‌شێک له‌ سووریای یه‌کده‌نگه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ لکاندنی ئه‌و کانتۆنانه‌ و تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ سیسته‌می فیدڕاڵ یه‌کلاییه‌.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 62893  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۲۴  |  کاتژمێر: 13 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات