سیاسه‌توانی کوردی تورکیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس؛
به‌رده‌وامی ئاگادارنه‌بوون له‌ بارودۆخی ئۆجه‌لان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، نایاساییه‌/ شه‌وی کووده‌تا چه‌ندین ڕووداو له‌ ئیمرالی ڕووی داوه‌
به‌شی تورکیا- "حه‌سیپ کاپڵان" له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس، وێڕای نایاسایی وه‌سف کردنی درێژه‌ی ئاگادارنه‌بوون له‌ بارودۆخی ئۆجه‌لان، ئاماژه‌ی کرد به‌ نه‌بوونی هیچ وره‌ییه‌ک له‌ ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستانی ئاشتی و له‌م نێوانه‌دا جه‌ختی کرده‌سه‌ر ڕۆڵی په‌رله‌مان بۆ به‌شداریی کردنی ئه‌م بابه‌ته‌.
حه‌سیپ کاپڵان، سیاسه‌توانی ناوداری کورد و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس و له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌واڵه‌کان له‌ بارودۆخی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)  وتی: ئێمه‌ هیچ جۆره‌ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ چۆنایه‌تی بارودۆخی جه‌سته‌یی جه‌نابی ئۆجه‌لانمان له‌ده‌ست نییه‌ و ئه‌مه‌ بووه‌ته‌هۆی شڵه‌ژاوی بوونی بارودۆخی لایه‌نگرانی.
ئه‌م سیاسه‌توانه‌ کورده‌ ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌مه‌ داواکارییه‌کی ئاساییه‌ که‌ بزانین بارودۆخی جه‌نابی ئۆجه‌لان به‌ چ شێوه‌یه‌که‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و و نه‌یش به‌ پارێزه‌رانی ڕێگا نادات سه‌ردانی بکه‌ن و هه‌رچی ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ داواکارییمان ده‌بێت، هیچ وڵامێک له‌ ده‌وڵه‌ت نابیسین.
کاپڵان به‌ نایاسایی وه‌سف کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی کرد: ئه‌م کرده‌وه‌ نایاساییه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه‌.
نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ ئاماژه‌ به‌ خه‌مساردی ڕێکخراوه‌ به‌رپرسه‌کان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی جه‌نابی وتی: به‌پێی یاسا و سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و کۆنوانستۆنانه‌ که‌ ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئۆجه‌لان واژۆی کردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بینین که‌ ده‌وڵه‌تی چه‌واشه‌کاری ده‌کات و ڕێگا نادات بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان سه‌ردانی ئه‌و بکه‌ن.
ناوبراو درێژه‌ی نائاگاداری له‌ بارودۆخی ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ی به‌ قازانجی ده‌وڵه‌ت نه‌زانی و ڕوونیشی کرده‌وه‌: درێژه‌ی ئاگادارنه‌بوونی خه‌ڵک له‌ بارودۆخی جه‌نابی ئۆجه‌لان ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی ته‌نگژه‌ له‌ تورکیا. ده‌وڵه‌ت پێویسته‌ هه‌رچی خێراتر له‌مباره‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و ئێمه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌و ئاگادار بکاته‌وه‌.  
حه‌سیپ کاپڵان به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ پڕۆژه‌ی ئاشتی، بووه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت، وتی: درێژه‌ی ڕه‌وتی ئاشتی ده‌بێ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان پێوشوێنگری بکرێت و پارته‌کان له‌ په‌رله‌مان له‌مباره‌وه‌ چالاکی بکه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ ئێستادا هیچ وره‌یه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ تورکیا بوونی نییه‌ و ده‌وڵه‌ت به‌ سه‌رکوت کردن و ده‌ستگیرکردنی دژبه‌ران له‌ حاڵی دروست کردنی که‌شی ترس له‌ وڵاته‌.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاری کوردپرێس، سه‌باره‌ت به‌ ئامانجه‌کانی تورکیا له‌ چوون بۆ خاکی سووریا، ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان به‌ ئاشکرایی وتی که‌ ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورده‌کانه‌. ئه‌و نزیک به‌ دوو ساڵه‌ ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م له‌شکه‌رکشێییه‌ ئه‌نجام ده‌دات.
کاپڵان ڕاشیگه‌یاند: تورکیا پاش کووده‌تا و به‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه‌برد، توانی مۆڵه‌تی چوون بۆ خاکی سووریا وه‌ربگرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئه‌ردۆ‌غان له‌ داگیرکردنی خاکی باکووری سووریا ئامانجی گه‌وره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورده‌کان و ڕێگری له‌ پێکهێنانی هه‌ر جۆره‌ سیسته‌مێک له‌ لایه‌ن هیزه‌ کوردییه‌کانه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ڕێگا نه‌دات کانتۆنه‌کانی کوردستانی سووریا پێکه‌وه‌ بلکێن و له‌م ڕێگایه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی چێ ده‌کاته‌وه‌.
 
دیمانه‌: ئه‌فشین غوڵامی
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 62591  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۱۷  |  کاتژمێر: 12 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات