شوان ڕابه‌ر، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ کوردپرێس:
هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕوانی یه‌کگرتوویی پارته‌ ئیسلامییه‌کانه‌/ به‌ره‌یه‌کی ئیسلامی، گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان جه‌ختی کرد که‌ پێکهێنانی به‌ره‌ی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ پارته‌ ئیسلامییه‌کان له‌هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌دان، ده‌توانێت هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی ئێستا له‌ هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مژاری پێکهێنانی به‌ره‌ی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن پارته‌ ئیسلامییه‌کانه‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌ خراوه‌ته‌ به‌رباس. ڕێبه‌رانی پارته‌ سیاسییه‌کان له‌ماوه‌ی چه‌ن مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر پێویستیی پێکهێنانی به‌ره‌ی ئیسلامی جه‌ختیان کردووه‌.
له‌ ئێستادا، پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان پێکهاتووه‌، هه‌وڵ و گفتوگۆکانی خۆی بۆ پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ ده‌ست پێکردووه‌.
کوردپرێس سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌، دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ شوان ڕابه‌ر، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ئه‌نجام داوه‌ که‌ ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
* کوردپرێس: هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پارته‌ ئیسلامییه‌کان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ـ شوان ڕابه‌ر: له‌ ئێستادا، هه‌وڵی جیدی و ئه‌رێنی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م به‌ره‌ هاوبه‌شه‌ و نزیکبوونه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئارادایه‌ و چه‌ندین جار دیدار و گفتوگۆ له‌م باره‌وه‌ش ئه‌نجام دراوه‌، به‌تایبه‌ت دانیشتنی دوو پارتی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان که‌ له‌ ئاستی ڕێبه‌رانی دوو لایه‌ن و له‌ ڕێکه‌وتی 14ی جووڵای 2016 به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا به‌شێوه‌ی جیدی باس له‌ پێکهێنرانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش خرایه‌ به‌رباس و دوولایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ڕێکه‌وتن که‌ ده‌بێ پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ بارۆدۆخی ئێستا، خۆیان ڕێکبخه‌ن و بۆ پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه‌، بواری پێویست ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ وه‌ها چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت که‌ ئه‌م کارانه‌ له‌ داهاتووێکی نزێکدا، ئاکامی ئه‌رێنی به‌دواوه‌ ده‌بێ. هه‌وڵه‌کان هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌ و پێشبینی ده‌کرێت که‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا نشستی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ بچێت و کاری جیدیتر و کرده‌وه‌ییتر له‌م باره‌وه‌ ئه‌نجام بگرێت و بڕیارێک له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌کانی پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگیردرێته‌ به‌ر.
* کوردپرێس: به‌ڕای ئێوه‌ ئایا سیاسه‌ت، هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌ی پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ به‌یه‌ک نزیکن که‌ بتوانن له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش پێکه‌وه‌ کۆ ببنه‌وه‌؟
ـ شوان ڕابه‌ر: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا جۆرێک له‌ جیاوازیی بیروڕا له‌ نێوان پارته‌ ئیسلامییه‌کان بوو و چه‌ن ناکۆکییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی کارکردن و هه‌ڵوێست و ئیدئۆلۆژی و هه‌ندێک مژاری دیکه‌ پێکه‌وه‌ هه‌بوو، به‌ڵما له‌ ئێستادا هاوبیرییه‌کی زۆرتر سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ی هاوبه‌ش و خزمه‌تکردن به‌ خه‌ڵکی هه‌رێم و ئایینی ئیسلام له‌نێوان ئه‌م پارتانه‌دا درووست بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێیانه‌، ئه‌گه‌ری چالاکیی زۆرتر و پێکهێنانی به‌ره‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی پێکهێناوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش له‌م قۆناغه‌دا به‌م بارودۆخه‌وه‌ به‌ ئاکام نه‌گات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌واتای که‌مته‌رخه‌می و که‌م کاریی ئه‌م پارتانه‌ ده‌بێ و ئه‌م پارتانه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی توند له‌لایه‌ن خه‌ڵکی موسڵمان و لایه‌نگرانی خۆیه‌وه‌.
* کوردپرێس: له‌ ئه‌گه‌ری پێکهێنرانی ئه‌م به‌ره‌ ئیسلامییه‌، به‌رنامه‌کان و سیاسه‌تی گشتیی ئه‌و به‌ره‌یه‌ چۆن ده‌بێ؟
ـ شوان ڕابه‌ر: ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که‌ له‌ ئێستادا بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ له‌ پارته‌کان له‌ ئارادایه‌ به‌ ئاکام بگات، ده‌توانین قۆناغ به‌ قۆناغ کاری شیاو و گرینگی دیکه‌ش پێکه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین، وه‌کوو پێکهێنانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی که‌ هه‌موو حیزب و ڕه‌وته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پێکهێنانی فراکسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ره‌ هاوبه‌شه‌ ده‌توانێت له‌ کاروباری گرینگ و چاره‌نووس دیاریکه‌ر، هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی هه‌موو پارته‌ ئیسلامییه‌کان ڕابگه‌یه‌نێت و پارته‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌ره‌ یه‌کگرتووه‌، ده‌ست به‌ کار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بده‌ن.
* کوردپرێس: پێکهێنانی وه‌ها به‌ره‌یه‌ک له‌لایه‌ن حیزبه‌ ئیسلامییه‌کانیوه‌ چ گۆڕانکارییه‌ک له‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان داده‌نێت؟
ـ شوان ڕابه‌ر: ئه‌م به‌ره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێکهێنران له‌ زۆربه‌ی هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆڵ و قورساتی خۆی ده‌بێ و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له‌ هه‌ندێک له‌ کێشه‌کان و پرۆژه‌ گرینگه‌کانیش ببێته‌ گۆی گۆڕینی هاوسه‌نگییه‌ سیاسییه‌کان و به‌تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ پارته‌ ئیسلامییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌ره‌ هاوبه‌شه‌ و فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش کار بکه‌ن، خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆرتر ده‌بێ. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و بڕواکانی ئه‌وان له‌ دیکه‌ی پارته‌کان نزیک بێت، چونکه‌ له‌ ئێستادا ئه‌م پارتانه‌ خاوه‌ن 17 کورسی له‌ په‌رله‌مانی کوردستانن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دیکه‌ی فراکسیۆنه‌کاندا یه‌کبگرن، ده‌بن به‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و ده‌توانن کاریگه‌رییه‌کی گرینگیان له‌ په‌رله‌مان ببێت.
* کوردپرێس: ئایا گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی ڕه‌وتی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و پێگه‌ی خه‌ڵکی-کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م حیزبانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت؟
ـ شوان ڕابه‌ر: به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌روایه‌. ئه‌گه‌ر هه‌موو پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت ڕه‌وته‌کانی ڕێکخراو بتوانن که‌ پێکه‌وه‌ یه‌کبگرن و هه‌ڵوێست و په‌یامێکی هاوبه‌ش ڕابگه‌یه‌نن و له‌ بواری سیاسییه‌وه‌ به‌شێوه‌ی یه‌کڕیز کار بکه‌ن و له‌م باره‌وه‌ له‌ تواناکانی وته‌بێژانی حیزب و وتارده‌ره‌ ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به‌ خۆ به‌کار بهێنن، به‌دڵنیایییه‌وه‌ ده‌توانن که‌ کاری چاره‌نووس ساز و گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌واو بکه‌ن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تگوزاریی زۆرتر به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن.
ده‌بێ بلێم له‌ وتاربێژانی ئایینی له‌ هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن ده‌فرایه‌تییه‌کی زۆر باشن و ده‌سه‌ڵاتێکی کاریگه‌ریدانه‌ریان له‌سه‌ر چینه‌کانی خه‌ڵکی هه‌یه‌ و ئه‌م کارانه‌ش له‌پاڵ پێگه‌ی حیزبه‌کان ده‌توانێ توانای کاری بانی بۆ ئه‌م پارتانه‌ به‌دی بێنێ و هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ که‌ پارته‌ ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ قۆناغی ئێستادا پێکه‌وه‌ یه‌ک بگرن و به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش، گوفتمان و په‌یامێکی هاوبه‌شیان ده‌رکردووه‌ و له‌م ڕێگایه‌وه‌ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی ئیسلامی هه‌وڵ بده‌ن.
 
دیمانه‌: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: سه‌یید محه‌مه‌د حسێنی- به‌شی کوردی

کۆدی بابه‌ت: 62493  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۱۵  |  کاتژمێر: 17 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات