ڕێکه‌وتی یه‌کلایی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و شۆراکان ڕاگه‌یێندرا
به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران وتی: شۆرای نیگه‌بان ڕۆژی 29ی مانگی گوڵانی 1396 وه‌کوو ڕێکه‌وتی یه‌کلایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری و پێنجه‌مین خولی شۆراکانی ئیسلامی شار و لادێ به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید سه‌لمان سامانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران به‌رنامه‌ڕێژی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام داوه‌ و به‌پێی زه‌مه‌نبه‌ندی یاسایی کاره‌ پێویسته‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕۆژانی 29ی مانگی گوڵان و 6ی مانگی جۆزه‌ردانی وه‌کوو ڕێکه‌وته‌ پێشنیارکراوه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ساڵی داهاتوو به‌ شۆرای نیگه‌بان ڕاگه‌یاندبوو.

کۆدی بابه‌ت: 60325  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۵/۷  |  کاتژمێر: 12 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات