ڕۆژنامەوانی عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس:
لە توانایی زۆری میدیاکانی ئێران سەرم سوڕماوە
بەشی ئێران/ ئیلام- فستیڤاڵی سەرووسنووری چاپەمەنی و هەواڵدەرییەکانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و عێراق سەرەڕای ئەوەی کە کرانەوەیەک بوو بۆ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕییە میدیاییەکانی دوولایەن و نێوان دوو وڵات پێکەوە، دەفەرتێک بوو تاکوو میدیاکانی دوو وڵاتیش پێکەوە نزیک ببنەوە و لەگەڵ ئەزموونەکانی یەکتر ئاشنا بن.
هاوپەیوەند بەم بابەتە هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە ئیلام و بە ئامانجی ئاگاداری لە ڕوانگەکانی ڕۆژنامەوانانی عێراقی لەگەڵ قاسم لامی، ڕۆژنامەوان و هەواڵنێری بەناوبانگی عێراقی لە فستیڤاڵی سەرووسنووری ئیلام، هەواڵنێری پێشەنگی تەلەفزیۆنی پارێزگای واستی عێراق و هەروەها بەرپرسی گۆڤاری "نەهرەین"ی عێراق، گفتوگۆیەکی کورتی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
* لە سەرەتای ئەم گفتوگۆوەدا بە شێوەی کورت باسی پێشینەی ڕۆژنامەوانی و میدیایی خۆتان بکەن؟
- من زیاتر لە 15 ساڵە کە لە وڵاتی عێراق و بەتایبەت لە پارێزگای واستی عێراق چالاکی ڕۆژنامەوانیم هەیە واتا هەم لە تەلەفزیۆنی پارێزگای واست چالاکیم کردووە و هەمیش چالاکی هەواڵنێری و ڕۆژنامەوانیم بووە لە ئێستادا هەم لە تەلەفزیۆن چالاکی دەکەم و هەمیش لە گۆڤاری نەهرەین.
* زانیارییەکانتان لە میدیاکانی ئێران و ئیلام تا چ ئاستێکە؟
- ئێمە لە وڵاتی عێراق و پارێزگای واست بەهۆی نزیکی لەگەڵ ئێران زۆر جار چالاکی میدیایی ئێران پێوشوێنگری دەکەین. سەرەڕای ئەوەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو نزیک بە 10 جار بە مەبەستی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی سەردانی ئێرانم کردووە.
* ئایا ئاشناییتان هەیە لەگەڵ پارێزگای ئیلام و میدیاکانی؟
- من تا ئێستا دوو جار سەردانی ئیلامم کردووە (مەبەست نیشتەجێ بوون لە ئیلامە) ئەگینا بە بۆنەی بوونی سنووری مێهران، چەندین جار لەم پارێزگایەوە هاتووچۆم کردووە. بەڵام لە پێشەوە تا ئەم ڕادەیە کە ئێستا لەگەڵ میدیاکانی ئەم پارێزگایە و بەگشتی ئێران ئاشنا نەبووم و لە هاتنی ژمارەی زۆری هەواڵنێران بۆ ئیلام کە لە پارێزگاکانی دیکەشەوە لە فستیڤاڵەکە بەشداربوون و هەروەها ئەو گۆڤارانە کە لێرەدا بینیومە، سەرم سووڕماوە، دەبێ بڵێم کە چالاکی میدیایی لە ئێران بەخێرایی لە پێشکەوتن دایە.
* بارودۆخی پارێزگای ئیلام و شاری ئیلام لە باری گەشتیارییەوە چلۆن دەبینن؟
- دەبێ بڵێم کە لە پێشەوە لە ڕێگای دۆستان و خزم و کەسێک کە بۆ پارێزگای ئیلام لە هاتووچۆدان، ئاشنایی کەمێکم بوو و ناوبانگی جوانییەکانی سروشتی ئەم شوێنه‌م بیستبوو، بەڵام لە ئێستادا کە خۆم هاتوومەتە ئەم پارێزگایە، دەبێ بڵێم کە ئیلام بەتایبەت بەهۆی سروشته‌که‌یه‌وه‌ پارێزگایەکی زۆر جوانە و پێم وابێت لە ناوچە زۆر جوانەکانی ئێران بێت.
* چ بیروڕاییەکتان سەبارەت بە فستیڤاڵی سەرووسنووری چاپەمەنی و هەواڵدەرییەکان کە ئیلام میواندارییه‌تی هەیە؟
- من ئەمە بۆ یەکەم جارە کە بۆ بەشداریی کردن لە ئاوەها فستیڤاڵێک سەردانی ئێرانم کردووە. بە ڕای من گرینگترین کاریگەری ئەم فستیڤاڵە، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها دامەزراندنی هاوکاری زیاتر نێوان پارێزگا سنوورییەکانی دوو وڵات، دەبێت.
* بە ڕای ئێوە کاریگەری ئەم فستیڤاڵە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، چییە؟
- ئەم فستیڤاڵە لە دوو بوارەوە کاریگەری دادەنێتەسەر پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق کە یەکێکی کاریگەری کورت خایەن لە نێوان میدیاکان و پارێزگاکانی هاوکەوشەنە و کاریگەریەکی دیکەشی درێژخایەنە. ئێران و عێراق بەهۆی فەرهەنگ و شارستانییەتی هاوبەشێک کە هەیانە پێویستیان بەوەیە کە ئاوەها هاوکارییەک لە نێوان دوو وڵات زیاتر بکەنەوە.
دیمانە: حشمەتوڵڵا کەرەمی نەژاد

وەرگێڕان لە فارسییەوە: شیلان محەمەدی

کۆدی بابه‌ت: 56851  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۳۰  |  کاتژمێر: 11 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات