ئاماری به‌شداریی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس ڕاگه‌یێندرا
به‌شی ئێران/ کوردستان- سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌می به‌ 20.33 له‌سه‌د ڕاگه‌یاند و وتی: که‌متر له‌ یه‌ک له‌سه‌ر چواری که‌سانی که‌ مه‌رجی پێویستی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌ دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سنه‌ و مه‌ریوان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی دووهه‌می مه‌جلیس به‌شدارییان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لیڕه‌زا ئاشناگه‌ر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند: خه‌ڵک به‌ به‌شداری له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌رکی خۆیانیان ڕاپه‌ڕاند و له‌مه‌وبه‌دوا ده‌بێ نیگه‌رانییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک گه‌شه‌، پێشکه‌وتن و باشتربوونه‌وه‌ی پێوه‌ره‌ ئابوورییه‌کانی پارێزگا بێت.
ناوبراو زیادی کرد: له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان 671 هه‌زار و 330 که‌س ده‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن که‌ 136 هه‌زار و 485 که‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شدارییان کرد.
ناوبراو وتیشی: له‌ کۆی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌ وه‌رگیردراوه‌کان، 5 هه‌زار و 568 ده‌نگی باتڵکراو و 130 هه‌زار و 917 ده‌نگی دروست بوو که‌ سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 43 هه‌زار و 499 ده‌نگ وه‌کوو نوێنه‌ری بازنه‌ی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران و مه‌نسوور مورادی به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 28 هه‌زار و 138 ده‌نگ له‌ بازنه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا چوونه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی.
ناوبراو ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی "سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران" و "مه‌ریوان و سه‌وڵاوا" به‌ 668 هه‌زار و 814 که‌س ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرد: 136 هه‌زار و 930 په‌ڕه‌ی ده‌نگدان، به‌رانبه‌ر به‌ 20.33 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران له‌م قۆناغه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کار هێنرا که له‌ ‌ 130 هه‌زار و 917 په‌ڕه‌ ده‌نگی دروست تۆمار کراوه‌.
ناوبراو ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌می به‌ 20.33 له‌سه‌د ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی کرد: ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی نۆیه‌م له‌ پارێزگای کوردستان 29.70 له‌سه‌د و له‌ مه‌جلیسی هه‌شته‌م 16 له‌سه‌د بوو.

کۆدی بابه‌ت: 56034  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱۲  |  کاتژمێر: 13 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان حزب و گرووپه‌ سیاسییه‌کان به‌شداریی به‌رچاویان بوو/ به‌شداریی له‌سه‌دا 59 له‌ خولی دووهه‌م له‌چاو خولی یه‌که‌م
بارودۆخی سپی ئیلام له‌ پله‌به‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران
شۆرای نیگابان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لەکترۆنیک له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی قبووڵ نه‌کرد
ده‌ره‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بازگه‌ی ورمێ ڕاگه‌یێندرا
ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران ڕاگه‌یێندرا
ئاماری وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌
ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس له‌ بازگه‌ی قوروه‌ و دێولان
ده‌ره‌نجامی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردن له‌ بازگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی کرماشان
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ده‌رئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌کانی مه‌جلیس له‌ بۆکان
هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێک بۆ پێوشوێنگری داواکارییه‌کانه‌/نابێت خه‌مسارد بین به‌ هه‌ڵبژاردن
به‌رده‌وامیی کشانه‌وه‌ی کاندیداکانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ ئیلام
دابه‌زینی ژماره‌ی کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ مه‌هاباد
ژماره‌ی کاندیداکانی مه‌جلیس له‌ بازگه‌ی بۆکان به‌رز بووه‌وه‌
لیستی کۆتایی کاندیداکانی پشتڕاست کراوه‌ی مه‌جلیسی ده‌یه‌م له‌ ئیلام
ڕاگه‌یاندنی لیستی کۆتایی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌تی مه‌جلیسی ده‌یه‌م له‌ پارێزگای کوردستان
لیستی کاندیداکانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ پارێزگای کرماشان ڕاگه‌یێندرا
بانگه‌شه‌ی پاڵێوراوانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ده‌ستیپێکرد
ڕاگه‌یێندراوی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی کاندیداکان
26ی ڕێبه‌ندان ده‌ره‌نجامی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی سکاڵای کاندیداکانی مه‌جلیس ڕاده‌گه‌یێندرێت
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵکراوی سه‌لاحییه‌ت له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌قز و بانه‌ گه‌یشته‌ 12 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵکراوی سه‌لاحییه‌ت له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ورامان گه‌یشته‌ 13 که‌س
ئیمکانات