هه‌ڵبژێردراوانی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دیاری کران
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- هه‌ڵبژێردراوانی قۆناغی دووهه‌می ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ورمێ، سه‌لماس و میاندوئاو- شاهین دژ- تێکاب دیاری کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ئیرنا، ڕۆژی ڕابردوو عه‌لیڕه‌زا ڕادفه‌ر سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: به‌ کۆتایی هاتنی قۆناغی دووهه‌می ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، هادی به‌هادۆری و ڕوحوڵڵا حه‌زره‌ت پوور له‌ ورمێ، هومایوون هاشمی و جه‌هانبه‌خش موحێبی نیا له‌ میاندوئاو- شاهین دژ و تێکاب و شه‌هرووز به‌رزگر له‌ سه‌لماس چوونه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: له‌م خوله‌ له‌ نێوان نزیک به‌ یه‌ک میلیۆن و 200 هه‌زار که‌س که‌ مه‌رجی پێویستیان بۆ ده‌نگدان هه‌بوو، 606 هه‌زار و 901 که‌س به‌رانبه‌ر به‌ 50.6 له‌سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ سێ به‌شه‌کانی پارێزگا به‌شدارییان کرد.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ به‌شداریی 48.5 له‌سه‌دی خه‌ڵکی ورمێ له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس وتیشی: له‌ کۆی 355 هه‌زار و 951 ده‌نگی وه‌رگیردراو له‌م بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌، سه‌یید هادی به‌هادۆری به‌ 220 هه‌زار و 197 ده‌نگ و ڕوحوڵڵا حه‌زره‌ت پوور به‌ 209 هه‌زار و 705 ده‌نگ چوونه‌ مه‌جلیس.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا جه‌ختی کرد: حاکم مومکان مومکان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 116 هه‌زار و 328 ده‌نگ و مه‌جید دوودکانلووی میلان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 98 هه‌زار و 895 ده‌نگ له‌م بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌یانتوانی بچنه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی.
ناوبراو له‌ به‌شداریی 66 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تێکاب، 53 له‌سه‌دی خه‌ڵکی شاهین دژ و 52 له‌سه‌دی خه‌ڵکی میاندوئاو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵی دا و جه‌ختیشی کرد: له‌ کۆی 177 هه‌زار و 889 ده‌نگی وه‌رگیردراو له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی میاندوئاو- شاهین دژ و تێکاب، هومایوون هاشمی به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 61 هه‌زار و 549 ده‌نگ و جه‌هانبه‌خش موحێبی نیا به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 61 هه‌زار و 150 ده‌نگ چوونه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی.
ناوبراو له‌ درێژه‌دا وتی: محه‌مه‌د میرزایی به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 59 هه‌زار و 726 ده‌نگ و مه‌هدی عیسازاده‌ به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 54 هه‌زار و 57 ده‌نگ نه‌یانتوانی بچنه‌ مه‌جلیس.
ناوبراو وتیشی: له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌لماس به‌شداری 73 هه‌زار و 61 که‌س به‌رانبه‌ر به‌ 52 له‌سه‌دی ده‌نگده‌رانمان بینی که‌ شه‌هرووز به‌رزگر به‌ 39 هه‌زار و 809 ده‌نگ چووه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و ڕه‌سوول جه‌لایر به‌ 32 هه‌زار و 65 ده‌نگ نه‌یتوانی بچێته‌ مه‌جلیس.
به‌ چوونی ئه‌م پێنج نوێنه‌ره‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، کورسییه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م پڕ بووه‌وه‌ و نادر قازی پوور، سه‌یید هادی به‌هادۆری و ڕوحوڵڵا حه‌زره‌ت پوور له‌ ورمێ، هومایوون هاشمی و جه‌هانبه‌خش موحێبی نیا له‌ میاندوئاو- شاهین دژ و تێکاب، سه‌یید ته‌قی که‌بیری له‌ خووی و چایپاره‌، شه‌هرووز به‌رزگر له‌ سه‌لماس، جه‌لال مه‌حموودزاده‌ له‌ مه‌هاباد، محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی له‌ بۆکان، عه‌بدولکه‌ریم حسێن زاده‌ له‌ شنۆ و نه‌غه‌ده‌، عه‌ینوڵڵا شه‌ریف پوور له‌ ماکوو- شووت- پولده‌شت و چالدوران و ڕه‌سوول خزری له‌ سه‌رده‌شت و شنۆ چوونه‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ مه‌جلیسی ده‌یه‌م ڕۆژی 7ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ کاره‌کانی ده‌ستپێده‌کات.

کۆدی بابه‌ت: 56030  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱۲  |  کاتژمێر: 13 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات