لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند:
مۆڵه‌تی یه‌ک حه‌وته‌یی سکاڵاکاران له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن/ سکاڵاکان ده‌بێ به‌ڵگه‌مه‌ند بێت
به‌شی ئێران/ هه‌ڵبژاردن- لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند: که‌سانێک که‌ له‌ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ناڕازین، ده‌توانن له‌ ماوه‌ی 7 ڕۆژ پاش هه‌ڵبژاردن، سکاڵای خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی شۆرای نیگابان و یان نووسینگه‌ی چاودێری شۆرای نیگابان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران، به‌رز بکه‌نه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی گشتی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی شۆرای نیگابان ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی ژماره‌ 3 لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
"به‌پێی بڕگه‌ی 1ی ماده‌ی 68ی یاسای هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ شێواز‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ناڕازین، ده‌توانن له‌ ماوه‌ی 7 ڕۆژ پاش هه‌ڵبژاردن (10 تا 16ی مانگی گوڵان) سکاڵای به‌ڵگه‌مه‌ندی خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی شۆرای نیگابان (یان نووسینگه‌کانی چاودێری پارێزگا و نووسینگه‌ی چاودێری شاره‌کانی ناوه‌ندی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن) به‌رزبکەنەوە".
ناونیشانی ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی: تاران- شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی- به‌رانبه‌ری کالێژی ئه‌فسه‌ری ئیمام عه‌لی (د.خ)- ده‌بیرخانه‌ی ڕێکخراوی شۆرای نیگابان.
ئاشکرایه‌ به‌پێی بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی ئاماژه‌پێکراو، سکاڵایه‌ک لێکده‌درێته‌وه‌ که‌ ناونیشانی سکاڵاکار یان سکاڵاکاران له‌وان ناو، ناوی بنه‌ماڵه‌، پیشه‌، ناونیشانی ته‌واو، ژماره‌ی په‌یوه‌ندی (له‌ ئه‌گه‌ری بوونی ته‌له‌فۆن) و واژۆی سکاڵاکاری به‌ سه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌ی 3ی ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ سکاڵاکار به‌ بێ هۆکار و به‌ڵگه‌ی پێویست، که‌سێک تاوانبار بکات، مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

کۆدی بابه‌ت: 55998  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱۱  |  کاتژمێر: 14 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان حزب و گرووپه‌ سیاسییه‌کان به‌شداریی به‌رچاویان بوو/ به‌شداریی له‌سه‌دا 59 له‌ خولی دووهه‌م له‌چاو خولی یه‌که‌م
بارودۆخی سپی ئیلام له‌ پله‌به‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران
قبووڵ کردنی سه‌لاحییه‌تی 46 کاندیدای نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس له‌ بازگه‌ی نه‌غه‌ده‌- شنۆ و بۆکان
هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو خوله‌کاندا بێخه‌وش به‌ڕێوه‌چووه‌
سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی کاندیداکانی مه‌جلیس بۆ لیژنه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یێندرێت
کشانه‌وه‌ی کاندیدێکی دیکه‌ی بازگه‌ی پاوه‌ و هه‌ورامان له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی/ ژماره‌ی کاندیده‌کانی ئه‌م بازگه‌یه‌ گه‌یشته‌ 35 که‌س
ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین
بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خت له‌ دۆسیه‌ی کاندیداکان تۆمار ده‌کرێت
یه‌که‌مین قۆناغی هه‌ڵبژاردن له‌ ئیلام به‌ بێ کێشه‌ ئه‌نجام درا
ژماره‌ی کاندیداکانی هه‌ڵبژاردن له‌ کرماشان گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 100 که‌س
ناونووسی 104 که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
پێشبینی ناونووسی 70 که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بازگه‌ی سنه‌
ناونووسی پێنجه‌مین کاندیدی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری له‌ پارێزگای کوردستان
ڕه‌خنه‌ی نوێنه‌ری کرماشان له‌ پڕۆژه‌یاسای ڕوونکردنه‌وه‌ی تێچووه داراییه‌کانی هه‌ڵبژاردن
ناونووسی 67 که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕیوچوونی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری به‌دره‌ و پێکهێنانی 19 بازگه‌ی ده‌نگدان
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاری بانه‌
به‌ڕێوبردنی هه‌ڵبژاردن به‌بێ ته‌نگەژه‌ی سیاسی ئه‌رکی سه‌ره‌کی به‌رپرسانه‌
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌کانی پارێزگای کرماشان
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنەی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاری پاوه‌
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنەی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاری شنۆ
ئه‌ندامانی لیژنەی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ناسێندران
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنەی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌کانی سنه‌ و بیجاڕ
ناساندنی ئه‌ندامانی لیژنەی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاری دێولان
ناساندنی ئه‌ندامانی وه‌فدی جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن له‌ شاری سه‌قز
ئیمکانات