دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی مەجلیس
بەشی هەڵبژاردن- بەپێی ڕاگەیێندراوی ژمارەی ١٠١ دەستەی هەڵبژاردنی وڵات، بانگەشەی هەڵبژاردنی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردن، لە خولەکەکانی دەستپێکی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢ی مانگی گوڵان دەستپێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندڕاوی ژمارە ١٠١ دەستەی هەڵبژاردنی وڵاتدا هاتووە، هاووڵاتیانی بەڕێز و پاڵێوراوانی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئاگادار دەکەینەوە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی قۆناغی دووهەم لە خولەکەکانی دەستپێکی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢/٢/٩٥ دەستیپێکردووە و لە کاتژمێر ٨ بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٩/٢/٩٥ کۆتایی پێدێت.
ڕاگەیێندراوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردن، ١٣٦ پاڵێوراو لە ٥٥ ناوەندی هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی ٦٨ کورسی دیکەی دەیەمین خولی مەجلیسی شواری ئیسلامی ڕکابەری دەکەن.
لە قۆناغی یەکەمی دەیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی کە لە رێکەوتی ٧ی رەشەمە بەڕێوەچوو، چارەنووسی ٢٢١ کورسی مەجلیس دیاریکرا.
 
 
 
 
 

کۆدی بابه‌ت: 55596  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۳  |  کاتژمێر: 12 : 40

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات