کارناسی مێزی سیاسه‌تدانانی فه‌رهه‌نگیی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌کان:
نوێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆکان، هێزی مانۆڕی که‌متریان هه‌یه‌/ نوێنه‌رانی ده‌ستڕۆیشتوو بودجه‌یه‌کی زۆرتریان بۆ وه‌رده‌گیرێت
به‌شی هەڵبژاردن/ ئازه‌ربایجه‌نی ڕۆژئاوا – هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی به‌رنامه‌ی پاڵێوراوان، ئاگاداربوون له‌ ئه‌رکه‌کانی دوولایه‌نه‌ی نوێنه‌ران و خه‌ڵک و تواناکانی نوێنه‌ران، ده‌بێته‌‌ پێویستییه‌کی گرینگ بۆ ڕای گشتیی جەماوەر.
کوردپرێس: هاوپەیوەند بە پرسی هەڵبژاردن، "کامیل دڵپه‌سه‌ند"، کارناسی مێزی سیاسه‌تگوزاری و ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی فەرهەنگی، هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و خوێندکاری دوکتۆری کۆمه‌ڵناسیی گه‌شه‌ی ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تی لە وتووێژ لە گەڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ئه‌رکه‌ دوولایه‌نه‌کانی نوێنه‌ران و خه‌ڵک و توانستی نوێنه‌رانی بە گوێرەی خوارەوە تاوتوێکرد:
* نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌پێی یاسا، چ ئه‌رک و تواناییه‌کیان هه‌یه‌؟
ـ به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ئه‌رکی سه‌ره‌کیی نوێنه‌رانی خه‌ڵک له‌ مه‌جلیس له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا، یاسادانانه‌ که‌ سه‌ره‌تا بریتییه‌ له‌ پێشنیار و ڕه‌شنووسی یاساکان له ‌ژێر ناوی پرۆژه‌یاسا یان گه‌ڵاڵه‌یه‌ که‌ ده‌درێته‌ مه‌جلیس، دووهه‌م ئه‌و یاسایانه‌یه‌ که‌ بۆ په‌سه‌ند کردنن، که‌ بریتین له‌ بودجه‌، گرێبه‌سته‌کان و به‌ڵێننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هتد، سێهه‌م لێکدانه‌وه‌ی یاسای ئاسایی به‌پێی بنه‌مای 73ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کان له‌گه‌ڵ یاسا ئایینییه‌کان به‌پێی بنه‌مای 74ی یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌.
له‌ قۆناغی دووهه‌مدا، چاودێرییه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ن جۆر چاودێری: سه‌ره‌تا، چاودێری له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته‌ و هه‌روه‌ها چاودێری گشتی که‌ بریتییه‌ له‌ هۆشداری زاره‌کی و نووسراو و پرسیاره‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌‌وه‌، چاودێری به‌سه‌ر کاروباری گشتیی وڵات، توێژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ و بنه‌مای 90ی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت.
مژارێک که‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه‌ و به‌ ته‌واوی له‌ پێناو ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تییه‌، پێڕاگه‌یشتن به‌ کاروباری ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه‌. نوێنه‌ر وێڕای یاسادانان و چاودێری له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا، له‌ ئاستی ناوچه‌ییشدا ده‌بێت پەیجۆری کاروباری بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بێت و گرێ کوێره‌کان بکاته‌وه‌. له‌ گرینگترین ئه‌رکه‌ نه‌نووسراوه‌کان له‌ یاسای به‌شداری له‌ شۆرای ئیداری پارێزگا و شار، سه‌ردان کردنی‌ پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و هتده‌.
* نوێنه‌رێکی توانا و لێهاتوو، ده‌بێت خاوه‌ن چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ک بێت؟
ـ توانایی و لێهاتوویی، دوو تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانستی تیۆری و ئه‌زموونی به‌ باشترین شێوه‌ به‌ده‌ست دێت. زانست و ئه‌زموون، دوو مژاری دووپا‌ته‌ن که‌ له‌ ڕەوتی تواناکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ست دێن و له‌وێوه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس وه‌کوو فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له‌ سەر گۆڕان وێنا دەکرێت و ڕۆڵێکی گرینگی له‌ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ و سیاسه‌ت­دانانی باڵای کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها ئاستی ناوچه‌یی هه‌یه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌، توانایی و هێزی پێویست له‌ که‌ڵک وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی و زانستی و ئه‌زموونیدا هەیە.
کاندیداکان ده‌بێت به‌ مژاره‌ هه‌ستیاره‌کانی ناوچه‌که‌ ئاشنا بن و توانستیان له‌ ڕاکێشان و به‌دواداچوون بۆ بودجه‌ی ناوچه‌ییش لێک بدرێتەوە. لێکدانەوەیەک که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌شی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستای ناوچه‌ ڕۆژئاواییه‌کانی وڵات به‌ پشتیوانه‌ی بڕواکردنی‌ فامستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی‌ و فیکرییه‌کان له‌ هه‌ر بازگه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ ته‌واوی مسۆگەر دەکرێت.
* نوێنه‌رانی شاره‌ بچووکه‌کان بە پێی ڕەوتە سیاسییه‌کان باشتر ده‌توانن کار بکه‌ن یان لە ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆبووندا؟
ـ نوێنه‌رایه‌تی به‌ هۆی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری، پێگه‌یه‌کی به‌ ته‌واو سیاسییه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی چوارچێوه‌ی حیزب‌گه‌رایی، به‌رنامه‌کانی پاڵێوراوانی نوێنه‌رایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی لایه‌نگریی سیاسی و حیزبی دیاریکراو و ڕوونتره‌ و ئه‌نجام­نه‌دانی به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی بانگه‌شه‌کراو، ده‌رفه‌تی پرسیاردانان، تاوتوێکردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی زۆرتر بۆ دیکه‌ی شارۆمه‌ندان ده‌ڕه‌خسێت.
له‌ ڕاستیدا، ئیمکانی کاریگه‌رتربوونی فاکته‌ری نوێنه‌رایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ڕەوتی سیاسی، کاراییه‌کی زۆرتری هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی تۆڕی به‌ربڵاوی ده‌سه‌ڵاتدانان، سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵگایی، سه‌رچاوه‌ی به‌ربڵاوی دارایی، هێزی لۆبیگه‌ری سیاسی و هتد. نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌ ڕاستیدا که‌متر توانایی ڕۆڵگێڕانی کاریگه‌ر و هێزی مانۆڕ له‌ گۆڕانکارییه‌ گرینگه‌کان و گشتیی، به‌تایبه‌ت گۆڕانکاری ناوچه‌یییان هه‌یه‌.
* نوێنه‌رانی شاره‌ بچووکه‌کان ده‌بێت له‌ ئاستی ناوچه‌ییدا بیر بکه‌نه‌وه‌ و کار بکه‌ن یان له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا؟
ـ به‌پێی بنه‌مای 84ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، هه‌ر نوێنه‌رێک هه‌مبه‌ر به‌ هه‌موو میلله‌تدا به‌رپرسه‌ و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌موو مژاره‌کانی ناوه‌کی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا بیروڕای خۆی ڕابگه‌یێنێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌م ڕوانگه‌وه‌ نوێنه‌ری مه‌جلیس، ئه‌کته‌ر و فاکته‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌. به‌ڵام له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ نوێنه‌ری مه‌جلیس، فاکته‌ری ناوچه‌ییه‌ و به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌م پرۆسه‌ و په‌یوه‌ندیی گه‌وره‌ و ناوچه‌ییه‌. ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت له‌ کۆمەڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا، پێداگری بۆ کاروباری ناوچه‌یی له‌ ڕیزی ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رانه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بوودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات له‌ مه‌جلیسدا په‌سه‌ند ده‌کرێت. به‌پێی بیروڕای کارناسان، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ران کێشه‌یه‌کیان له‌ ئاستی خۆجێی و ناوچه‌یی له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌بێت، هیچ زه‌مانه‌تێک بۆ دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان له‌ نێو پارێزگاکانی وڵاتدا نییه‌، چوونکه‌ له‌ ئێستاشدا وێڕای تێکۆشانی نوێنه‌ران، دابه‌شکردنی دووباره‌ی بوودجه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر، هێزی لۆبیگه‌ری سیاسیی زۆرتریان له‌ ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسدا هه‌یه‌، به‌شێکی زۆرتر له‌ بودجه‌ی وڵات بۆ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان وه‌رده‌گرن.
* چاوه‌ڕوانی شارۆمه‌ندان له‌ نوێنه‌ران چه‌نده‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر هاوئاهه‌نگی هه‌یه‌؟
ـ یه‌کێک له‌ گرفته‌کانی گه‌وره‌ له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسی و به‌شداریی خه‌ڵک له‌ ئێران به‌ گشتیی و له‌ ناوچه‌ که‌متر په‌ره‌سەنراوه‌کان به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌ کۆمه‌ڵناسییه‌کان، جیاوازی له‌ چاوه‌ڕوانی شارۆمه‌ندان له‌ نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها پاڵێوراوان، پێش و پاش بوون به‌ نوێنه‌ره‌ که‌ هه‌ردوو نیشان له‌ نه‌بوونی ناسینێکی درووست له‌ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵی هه‌ردوو چین له‌ ڕۆڵه‌ پێدراو و ڕاسته‌قینه‌کانی نوێنه‌ره‌.
ئه‌و شته‌ که‌ له‌ ئارادایه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌ ئاستی وه‌کیلی خه‌ڵک، ئه‌رکداریی چاودێری به‌سه‌ر‌ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات و ناوچه‌یه‌ و مافی ده‌ستێوه‌ردان له‌ به‌ڕێوه‌نردنی نییه‌. سه‌رمایه‌دانان، درووستکردنی کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، گۆڕین و له‌سه‌رکاردانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداراتی ده‌وڵه‌تی، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، لابردنی کێشه‌ی بێکاری، دانی خزمه‌تگوزاری وه‌کوو ئاو، ڕێگاوبان، کاره‌با، ته‌له‌فوون و هتد له‌ ئه‌رکه‌کانی هێزی به‌ڕێوه‌بردن و نوێنه‌ری باڵای ده‌وڵه‌ت له‌ شار یان پارێزگایه‌ و ئه‌گه‌ر سیسته‌می بوروکراسی کارا و ڕێکوپێک به‌پێی وته‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌ی ماکس ڤێبێر بوونی هه‌بێت، پێویستیمان به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی نوێنه‌ر وه‌کوو ناوبژێوان و کاررێکخه‌ری نێوان بانکه‌کان، ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕێکخراوه‌کان و خه‌ڵک نییه‌ و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ که‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی ته‌وه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاشنابوون له‌گه‌ڵ مافی شارۆمه‌ندی و نوێنه‌رایه‌تییه‌، ئه‌گه‌رچی ڕۆڵی زۆرێک له‌ نوێنه‌ران هه‌ر له‌م پێناوه‌دایه‌.
* دروشمی پاڵێوراوان له‌ خوله‌کانی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسدا له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌ران یه‌کتر ده‌گرنه‌وه‌؟
ـ وا به‌دی ده‌کرێت که‌ دروشمه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌ر خولدا ده‌گۆڕدرێت. به‌ زۆرتربوونی زانیاریی سیاسیی شارۆمه‌ندان، ڕاده‌ی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی پاڵێوراوان له‌ دابه‌زیندایه‌، شارۆمه‌ندانی تێگه‌یشتووی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ گشتیی و شارۆمه‌ندانی کورد به‌ تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێدا به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانست و خوێنده‌واری و زانیاری و خوێندنی گشتی به‌ دوای به‌کارهێنانی تۆڕه‌ گه‌وره‌کانی ڕاگه‌یاندن و زانیاریدان سه‌باره‌ت به‌ یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی ئێستا له‌ دروشمی پاڵێوراوان که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توانایی و ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رایه‌تییه‌، دیاری ده‌که‌ن.
*  ئه‌رکه‌کانی خه‌ڵک هه‌مبه‌ر به‌ نوێنه‌ران و نوێنه‌ران هه‌مبه‌ر به‌ خه‌ڵک چییه‌؟
ـ لێهاتوویی، توانابوون، پسپۆڕێتی و به‌ڕێوه‌بردنی درووستی ئەرکە دیاریکراوەکانی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، به‌ تایبه‌ت یاسادانان و چاودێری له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی له‌ پێناو باشتربوونه‌وه‌ و گۆڕانی بارودۆخی ئێستا، له‌ گرینگترین ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی له‌ ڕوانگه‌ی شارۆمه‌ندانه‌. ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس، خاوەن ڕۆڵی سیاسی له‌گه‌ڵ کاریگه‌ربوونی فاکته‌ری له‌ گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی خۆجێی و ناوچه‌یین و به‌کارهێنانی زۆرترین توانای کاریگه‌ربوونی به‌رچاو، چاوه‌ڕوانییه‌که‌ که‌ شارۆمه‌ندانی تێگه‌یشتووی ئێرانی به‌ مافی خۆیانی دەزانن. پێگه‌ی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی، پێگه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌ گۆڕانی بارودۆخی گه‌وره‌ی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕۆڵ گێڕان و یاسادانان و چاودێری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی درووستی یاسایه‌. خه‌ڵک ئه‌مڕۆ تێگه‌یشتن و زانیاریی سیاسییه‌کی جیاوازیان له‌ چاو ده‌یه‌کانی پێشوو هه‌یه‌، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌، ڕوونکردنه‌وه‌، به‌ پێویستی زانینی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی درووستن.
 

 

کۆدی بابه‌ت: 53319  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱۲/۳  |  کاتژمێر: 15 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
به‌شداریی 10 هه‌زار ئه‌ندامی جێبه‌جێکار له‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس
بانگهێشتی یانه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له‌ خه‌ڵک بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێک بۆ پێوشوێنگری داواکارییه‌کانه‌/نابێت خه‌مسارد بین به‌ هه‌ڵبژاردن
کۆتایی هاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیداکان
به‌ستێن و بارودۆخی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌قز له‌باره‌
به‌رده‌وامیی کشانه‌وه‌ی کاندیداکانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ ئیلام
کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی ئیلام هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیان شه‌فاف سازی بکه‌ن
بوونی 221 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ سه‌قز
به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌بێته‌هۆی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌ل/ نوێنه‌ر ده‌بێ توانایی پشتیوانی له‌ مافی خه‌ڵکی هەبێت
به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌رکێکی شه‌ڕعی و نه‌ته‌وه‌ییه‌
کاردانه‌وه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێفۆرمخوازانی کوردستان هه‌مبه‌ر به‌ باڵ باڵێنه‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌
حیزبی "کارگوزارانی سازنده‌گی" له‌ مه‌ریوان پاڵێوراوی خۆی ناساند
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات