بازاڕی ده‌ڵاڵانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای کوردستان گه‌رم و گۆڕه‌/ هیوا محه‌مه‌دپوور
به‌شی هه‌ڵبژاردن- هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌ڵک له‌م کاره‌ گرینگه‌ له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ هه‌موو داموده‌زگا حکوومی و ناحکوومییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی شکۆمەندانەتری هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
کوردپرێس: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ناو گۆڕه‌پانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس به‌شداری بکه‌ن، چه‌ندین مانگ پێشتر له‌ ماوه‌ی دیاریکراو خۆیان به‌ بازگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌یێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ جۆراوجۆره‌ مه‌ده‌نییه‌کان به‌شداری بکه‌ن و له‌ هه‌ر کۆبوونه‌وه‌شدا به‌ دوای ڕاکێشانی که‌سانی به‌ناوبانگ بۆ هاوڕێی له‌گه‌ڵ خۆیانن.
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی باشتریان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ که‌سانێکی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشنا بوونه‌، شانسێکی زیاتریان بۆ ڕاکێشانی که‌سانی به‌ناوبانگ و چالاکتر هه‌یه‌ و بنه‌مای ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی خۆیان له‌م که‌سانه‌ پێکدێنن.
هه‌ندێ که‌س هه‌ن که‌ ته‌نیا چالاکییه‌کانیان له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستپێده‌که‌ن و به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ کاندیداکان به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌وان ده‌ده‌ن به‌ مه‌رجی جێگیربوون له‌ ناوه‌ندی ڕێکخستنی کاره‌کانی هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی هه‌ڤیازییه‌کی زیاتر پێش و پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وت.
ئه‌م که‌سانه‌ به‌ ده‌ڵاڵانی هه‌ڵبژاردن به‌ناوبانگن که‌ ژماره‌ی ئه‌و ده‌ڵاڵانه‌ له‌ پارێزگای کوردستانیش که‌م نییه‌، ئه‌وان له‌ دوو ڕوانگه‌دا له‌ دووره‌وه‌ چاودێری کاندیداکان ده‌که‌ن، ڕوانگه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و کاندیدایه‌ تا چە‌نده‌ پاره‌ی هه‌یه‌ و ڕوانگه‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و کاندیدایه‌ تا چ ئاستێک شانسی بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌.
ئه‌م ده‌ڵاڵانه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ کاندیدای ئاماژه‌پێکراوی خۆیانیان دۆزییه‌وه‌ خۆیان له‌ کاندیداکه‌ نزیک ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌میشه‌ ئیدعا ده‌که‌ن که‌ له‌ سه‌رجه‌م بازگه‌کانی هه‌ڵبژاردندا هێزێکی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتوویان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ مووچه‌یان ده‌وێت و ده‌بێ ئه‌و پاڵێوراوه‌ مووچه‌ی ئه‌‌وان بدات. ئه‌وان به‌ گشتی هه‌ر خولێک له‌ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی کاندیدایه‌ک چالاکی ده‌که‌ن و له‌ خولی دواتر دەست دەدەنە تێکدانی که‌سایه‌تی ئه‌و کاندیدایه‌ی که‌ خولی پێشوو کاریان بۆ ده‌کرد. ده‌کرێ شوێن پێی ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ناوه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پاڵێوڕاوانه‌ی بدۆزرێته‌وه‌ که‌ شانسێکی زیاتریان بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر کاندیدا نه‌توانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌ر بکه‌وێت، ئیدعا ده‌که‌ن که‌ کاندیدا بەهای به‌ هۆشدارییه‌کانی ئه‌وان نه‌داوه‌ به‌ڵام ئه‌و چه‌ند هه‌زار ده‌نگه‌ی وه‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ ناو کارنامه‌ی خۆیان داده‌نن.
نه‌ کارامه‌یی کاندیدا و نه‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵک هیچکام گرینگایه‌تییه‌کی بۆ کاندیداکان نییه‌. ئه‌وان ته‌نیا بیر له‌ وه‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌کی زیاتر ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ڵاڵانه‌ توانای سه‌رخستنی کاندیدایه‌کیان ببوایه‌ و ئه‌وه‌نده‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا نفووزیان ببوایه‌ هیچ کاتێک درێخیان له‌ کاندیدابوونی خۆیان نه‌ده‌کرد. ئه‌مڕۆ ته‌کنۆلۆژیا یارمه‌تی ده‌ڵاڵان ده‌دات و ئه‌وان بۆ ڕاکێشانی کاندیداکان ده‌ستیان داوه‌ به‌ دروست کردنی چه‌ندین گرووپ له‌ ناو که‌ناڵی تێلێگرامدا و سیناریۆی له‌ پێش دارێژراوی خۆیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له‌م گرووپانه‌ داده‌مه‌زرێنن.
هه‌رگیز ده‌ڵاڵان تێر ناخۆن و له‌ ماوه‌ی خولی نوێنه‌رایه‌تی کاندیداکان هه‌میشه‌ تێده‌کۆشن هه‌ڤیازییه‌ک له‌ نوێنه‌ران وه‌ربگرن، هه‌ندێ جار نوێنه‌ران ئاوڕ له‌ زۆربه‌ی داواکارییه‌کانی ئه‌وان ناده‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵاڵان له‌ خوله‌کانی دواتردا دژ به‌و کاندیدایانه‌ کار بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ جگه‌ له‌ بابه‌تی پاره‌، له‌و نوێنه‌ره‌ چاوه‌ڕوانی کارێکی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌و نوێنه‌ره‌ خزمه‌تی ئه‌وان بکات.
ئه‌و ده‌ڵاڵانه‌ی که‌ له‌مدواییانه‌دا کاره‌کانیان ده‌ستپێکردووه‌، خۆیان به‌و کاندیدایانه‌ نزیک ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ خاوەن پێشینه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ و کاره‌کان له‌وان فێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی که‌ بیرۆکه‌یه‌کی نوێیان بۆ ئه‌م کاره‌ هه‌یه‌ خۆیان له‌ خوله‌کانی داهاتوو گرووپێک پێکدێنن و دیترانیش هه‌میشه‌ له‌ ژێر نفووزی ده‌ڵاڵانی خاوه‌ن پێشینه‌ ده‌مێننه‌وه‌.
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 53316  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱۲/۳  |  کاتژمێر: 14 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
نوێنه‌ری دێلۆران چووه‌ مه‌جلیس/ ڕکابه‌ری دووباره‌ی 4 کاندیدای بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیلام له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن
ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵکی پارێزگای ئیلام له‌ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یێندرا
بانگهێشتی یانه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له‌ خه‌ڵک بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردن
کۆتایی هاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیداکان
به‌ستێن و بارودۆخی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌قز له‌باره‌
به‌رده‌وامیی کشانه‌وه‌ی کاندیداکانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ ئیلام
کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی ئیلام هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیان شه‌فاف سازی بکه‌ن
به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌بێته‌هۆی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌ل/ نوێنه‌ر ده‌بێ توانایی پشتیوانی له‌ مافی خه‌ڵکی هەبێت
به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌رکێکی شه‌ڕعی و نه‌ته‌وه‌ییه‌
کاردانه‌وه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێفۆرمخوازانی کوردستان هه‌مبه‌ر به‌ باڵ باڵێنه‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌
ڕوونوێنی له‌ "ئیئتیلافی کوردی تاران" به‌ ئاماده‌بوونی تاقمێک له‌ شارۆمه‌ندان
کێبه‌رکێی گه‌رمی هه‌ڵبژاردن له سه‌قز و بانه‌/ چاوخشاندنێک به‌سه‌ر داڕشته‌ی سیاسی و به‌رنامه‌ی پاڵێوراوان
پارێزگای کرماشان دووره‌ له‌ هه‌رجۆڕه‌ سەرپێچییەکی هه‌ڵبژاردنی
ئاماده‌یی ته‌واوی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان
ڕکابه‌ریی 88 کاندیدا بۆ وه‌رگرتنی 6 کورسی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس له‌ کوردستان/ ژماره‌ی کشانه‌وه‌کانی هه‌ڵبژاردن گه‌یشته‌ 13 که‌س
دامه‌زراندنی زیاتر له‌ 150 به‌نر له‌ ئاستی شاری سه‌قز بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
داخوازی بۆ ئه‌نجامدانی ئێستحقاقی هه‌ڵبژاردن له‌ گۆڕینی کابینه‌ی عێراق
کاندیداکان له‌ کوردستان نابێ په‌ره‌بده‌ن به‌ بابه‌ته‌ ئیتنیکی و ئایینییه‌کان
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی کاندیدایه‌کی دیکه‌ له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رده‌شت و پیرانشار
جێبه‌جێکارانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک بپارێزن
پاڵه‌پستۆییه‌کی بارین بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێشبینی کراوه‌
کشانه‌وه‌ی کاندیدێکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌قز و بانه‌
ڕاگه‌یێندراوی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی کاندیداکان
کێ ده‌بێ نوێنه‌ر بێت؟ چۆن ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی بکات؟
دیاری کردنی ٢٣ شوێن لە شاری سنە بۆ بانگەشەی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن
به‌ توندی به‌ره‌نگاری سه‌رپێچیکارانی هه‌ڵبژاردن ده‌بینه‌وه‌/ به‌ستێنی که‌شێکی ڕکابه‌رانه‌ی زۆر باش ڕه‌خسێندراوه‌
ڕاگه‌یێندراوی لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکانی مه‌جلیس
بنه‌مای کاری چاودێران پابه‌ندبوونی بێ لایه‌نه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌
ئاماده‌کاری پێویست کراوه‌ بۆ دۆخی نائاسایی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای کوردستان
سه‌ڵاحیه‌تی 166 کاندیدی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری پشتڕاست کرایه‌وه‌
دۆخی ئه‌منی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لەکترۆنیکی ڕه‌تکرایه‌وه‌
به‌شداری زۆربه‌ی خه‌ڵک و هه‌ڵبژاردنی دروست یه‌که‌مایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی پێویستییه‌کانی ڕکابه‌ری و هه‌ڵبژاردنی بێخه‌وش ده‌خاته‌ ڕوو
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و پشکنینی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ناسێندران
فه‌رمانداری بانه‌: ئامرازی هه‌ڵبژاردن، یاسایه‌
قبووڵ کردنی سه‌لاحییه‌تی 5 کاندیدای هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بۆکان
قبووڵی سه‌لاحییه‌تی 12 که‌س له‌ بازگه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا
ئیمکانات