کاردانه‌وه‌ جیهانییه‌کان به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌
میدیاکانی جیهان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهان، کاری عه‌ره‌بستان بۆ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، مامۆستای شیعه‌کان به‌ کارێکی ناعاقڵانه‌ و به‌دواوه‌بوونی پاشهاته‌ی نێگه‌تیڤ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌زانن که‌ دووبه‌ره‌کی و ته‌نگەژه‌ ئایینزاکان له‌ عه‌ره‌بستان و ناوچه‌که‌دا زیاتر ده‌کاته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی ڕۆژی شه‌ممه‌ 11ی مانگی به‌فرانبار له‌ کرده‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراودا مامۆستای شیعه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ ناوی شێخ نه‌مر نه‌مر که‌ زیاتر به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاوارده‌یی ده‌وڵه‌تی سه‌عوودی له‌ دژی شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ناوبانگی ده‌رکردبوو، له‌سێداره‌دا. ئه‌م کاره‌ی عه‌ره‌بستان کاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جیهانی به‌دواوه‌ بوو.
به‌پێی هه‌واڵی سکای نیووز، فێدریکا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر وتی: ئه‌م کاره‌ نیگه‌رانییه‌کی جیدی به‌دواوه‌ ده‌بێت له‌باره‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێزدانان بۆ مافی شارۆمه‌ندی و سیاسی. ئه‌م کاره‌ مه‌ترسی زیاتربوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ عه‌شیره‌تییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ که‌ له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه‌، زیاتر ده‌کاته‌وه‌.
به‌رپرسێکی باڵای ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن ڕایگه‌یاند: ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان له‌ وته‌کانی ئه‌وان بۆ ده‌رکردنی حوکم له‌ دژی شێخ نه‌مر که‌ڵکی وه‌رده‌گرت، بانگهێشتی دادگه‌ نه‌کران و ئه‌م کاره‌ یاسا و ڕێساکانی خۆدی عه‌ره‌بستان پێشێل ده‌کات. کاری عه‌ره‌بستان به‌شێک له‌ هه‌وڵی سیسته‌ماتیکی سه‌روه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ دژی ده‌نگی شیعه‌کان بوو.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاش که وه‌کوو‌ پشتیوانی سه‌ره‌کی عه‌ره‌بستان وێنا ده‌کرێت، سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌کانی کاری ڕیاز و زیاتربوونه‌وه‌ی ته‌نگەژه‌ عه‌شیره‌تییه‌کان هۆشداری دا.
جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر داوای له‌ ڕیاز کرد ڕێز دابنێت بۆ مافی مرۆڤ.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر نووسی: له‌سێداره‌دانی ناوبراو که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی هه‌ندێ له‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ ئه‌نجام دراوه‌ له‌گه‌ڵ کاره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ناوبراو و ئه‌و تۆمه‌ته‌ تیرۆریستییانه‌ی که‌ خرابووه‌ پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌، یه‌ک ناگرێته‌وه‌.
له‌ حاڵێکدا که‌ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان شێخ نه‌مری به‌ تۆمه‌تی سه‌رپێچی کردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌سێداره‌ داوه‌ به‌ڵام که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ر نووسی: شێخ نه‌مر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو به‌ هه‌ڵاوارده‌یی ئه‌نجامدراوی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان له‌باره‌ی دوو میلیۆن حه‌شیمه‌تی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ له‌سێداره‌ درا.
ئه‌لجه‌زیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر دروست چه‌ندین ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ ئه‌نجام درا که‌ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند عه‌ره‌بستان له‌ ساڵی 2015، 151 که‌سی له‌سێداره‌ داوه‌ و ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه‌ بووه‌.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر نووسی: به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی 47 که‌س له‌ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیاتربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ عه‌ره‌بستان ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام شرۆڤه‌کاران ده‌ڵێین له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر هاوکات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی جیهادییه‌ توندڕه‌وه‌کان هۆشدارێک به‌ ناڕازییانی ناوخۆی وڵاته‌ که‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌ له‌خۆ بگرێته‌وه‌. وێده‌چێت که‌ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان له‌ حه‌وته‌ی ڕابردوودا ڕای گشتی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ ئاماده‌ کردبێت.
فێدریک وهری، توێژه‌ری کارنگی ده‌ڵێت: ئه‌م کاره‌ی عه‌ره‌بستان شێوازێکی دژوار و سه‌ختی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان نیشان ده‌دات که‌ له‌ به‌رانبه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی گرتوویه‌تیه‌به‌ر.
ئه‌و توێژه‌ره‌ جه‌ختی کرد: تۆمه‌ت لێدانی توندوتیژی له‌ پاڵ ئه‌و مامۆستایه‌ شیعه‌ نابه‌جێیه‌ چونکه‌ ناوبراو هه‌رگیز که‌سێکی بۆ ئه‌نجامدانی کاری چه‌کدارانه‌ هان نه‌داوه‌.
نیۆیۆرک تایمز له‌ درێژه‌دا نووسی: گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ڕه‌خنه‌یان گرتووه‌ له‌وه‌ی که‌ شێخ نه‌مر له‌ کاتی دادگا‌یی کردنی هیچ ڕاوێژکارێکی یاسایی نه‌بووه‌ و ڕایانگه‌یاند: تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵ ئه‌و مامۆستایه‌ گوماناوی بووه‌.
به‌ نووسینی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، به‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌ تونده‌کانی شێخ نه‌مر، لایه‌نگران و په‌یڕه‌وانی ناوبراو جه‌ختیان کرد که‌ شێخ نه‌مر هه‌رگیز که‌سێکی بۆ ئه‌نجامدانی کاری توندئاژۆیانه‌ هان نه‌داوه‌.
ئه‌هرام ئان لاینی میسر نووسی: له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ به‌ بۆنه‌ی ده‌ست هه‌بوون له‌ کاری چه‌کدارانه‌ ده‌ستگیر و دادگه‌یی کران، به‌ڵام شێخ نه‌مر که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌سێداره‌ درا له‌ ساڵی 2012 و به‌ بۆنه‌ی چه‌ندین هۆکاری به‌ ته‌واوه‌تی جیاوازه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا. ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان له‌ عه‌ره‌بستان له‌ مانگی جانیڤێری 2015 که‌ شا سه‌لمان هاته‌ سه‌ر کار، زیاتر بۆته‌وه‌.
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

 

کۆدی بابه‌ت: 51052  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱۰/۱۵  |  کاتژمێر: 2 : 58

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی ئێغدیری تورکیا دژی عه‌ره‌بستانی سعوودی
بێده‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر به‌ مانای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌یه‌
نه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، دەروەستی به‌ په‌یوه‌ندی بارزانی و ئالی سه‌عووده‌وه‌ نییه‌
له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر له‌پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌مریکادا بووه‌
مامۆستایانی ئه‌هلی سوننه‌ و شیعه‌ی پارێزگای کوردستان له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مریان ئیدانه ‌کرد
سه‌عوودییه‌کان به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر سه‌لماندیان که‌ عه‌ره‌بستان که‌ربه‌لایه‌کی دیکه‌یه‌
له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و هه‌وڵه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی تورکیا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
کرده‌وه‌ی عه‌ره‌بستان شه‌رمه‌زار و له‌پێناو په‌ره‌دان به‌ تیرۆریزم و بناژۆخو‌ازییه‌
له‌سێداره‌دانی "شێخ نه‌مر" هه‌ستی موسلمانانی بریندار کردووه‌
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر به‌مزووانه‌ مومکین نییه‌
بێگومان ده‌ستی توڵه‌ی خوداوه‌ند به‌رۆکی سیاسه‌توانانی عه‌ره‌بستان ده‌گرێت
له‌ سێداره‌دانی شێخ نه‌مر شه‌رمه‌زارییه‌/ ئێران هه‌ڵوێستێکی ئیسلامی و دینی هه‌بووه‌
کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌
ئێران له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مری ئیدانه‌ کرد
دوایین هه‌واڵه‌کان
"دەنگ چەوەیلد تیەی" لە کرماشان ڕوونوێنی کرا
زانکۆی ورمێ و کۆمەڵەی پترۆکیمیای مەهاباد ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد
سوپای تورکیا 171 هێزی سەربازی و ٢١ تۆپی جەنگی ڕەوانەی قەتەر کرد
ئەمریکا هۆشدارییێکی نوێ دەداتە کورد لەسەر ڕیفراندۆم
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە/ لەبارەی گشتپرسییەوە سەردانی تورکیاش دەکەین
نێچیرڤان بارزانی: پارتی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە
قاسم شه‌شۆ: چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆمانین تا شه‌نگال له‌ په‌که‌که‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌
ئانگێلا مێرکێل لەسەر یەکپارچەیی عێراق جەخت دەکاتەوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر: کوردەکان واز لە گشتپرسی بهێنن
هەر کەسێک گرەو لە سەر ململانێی نێو ماڵی کورد بکات لە هەڵەدایە
تەنانەت بیرکردنەوە لە دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە
گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی چوارشەمە 28ی پووشپەڕ لە تورکیا
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەکتێبی "دەنگ چەوەیلد تیەی" لەکرماشان بەڕێوە چوو
ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتی بە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد
ئیمکانات