نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران بۆ کوردپرێس:
سنووردارکردنی هاتوچوو بۆ هه‌رێمی کوردستان پرسێکی ئه‌منییه‌ و تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی ئێران نییه‌
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران وتی: سنووردارکردنی هاتوچوو بۆ هه‌رێمی کوردستان پرسێکی ئه‌منییه‌ و تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی ئێران نییه‌ و ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ئابووری، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی باش و به‌ربڵاومان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌ و له‌مباره‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ نێوان دوو لایه‌ن له‌ئارادا نییه‌.
نازم ده‌باغ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس که‌ له‌ نووسینگه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ له‌ تاران ئه‌نجام درا، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ که‌ یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچووی زیاتر له‌ چوار جاری هاووڵاتی ئێرانی بۆ هه‌رێم، چ کاتێک و بۆچی جێبه‌جێ کراوه‌، ڕایگه‌یاند: ئه‌م یاسایه‌ له‌مدواییانه‌دا په‌سه‌ند نه‌کراوه‌، به‌ڵکوو چوار ساڵه‌ که‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
وتیشی: له‌ چه‌ند ساڵ پێش ئێستاوه‌ ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ کراوه‌ و ئێمه‌ به‌رده‌وام ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌سانێک که‌ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوون کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌مباره‌وه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو که‌سانێک بوون که‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو به‌م یاسایه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕاوبۆچوونی فه‌رمی خۆمانمان ڕاگه‌یاندووه‌.
زیادیشی کرد: هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌کوو پرسێکی ئه‌منی به‌ ئه‌ژمار دێنێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ ساڵدا زیاتر له‌ چوار جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات، بێ ئه‌وه‌ی که‌ پیشه‌ یان داهاتێکی ببێت، بۆ ئێمه‌ جێ پرسیاره‌ که‌ به‌ چ هۆکارێک سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردووه‌.
جه‌ختیشی کرد: له‌ کاتێکدا که‌سێک داوای ڤیزای نیشته‌جێ بوون له‌ وڵاتێکی تر ده‌کات، له‌ باڵوێزخانه‌دا له‌و پرسیار ده‌کرێت که‌ بۆچی ده‌ته‌وێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بکه‌یت. پاشان به‌ ئه‌و ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر له‌ ساڵدا سێ یان چوار جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانتان کرد و ئامانجه‌کانتان دیاری کرا، له‌و کاته‌دا مۆڵه‌ت و ڤیزای نیشته‌جێ بوون به‌ ئێوه‌ ده‌درێت و له‌و کاته‌دایه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌زانین پێوسیتتان به‌ ڤیزا هه‌یه‌ و کاری ئێوه‌ش پێویستی به‌ ڤیزایه‌، چونکه‌ له‌و کاته‌دا ئاشکرا ده‌بێت که‌ ئێوه‌ بازرگانن یان که‌سێکی ئاسایی.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌شی کرد: ئه‌م یاسایه‌ پرسێکی ئه‌منییه‌ و نه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دیکه‌، ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نێزیکمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌ که‌مێک ئه‌م هاتوچووه‌ بۆ هاووڵاتیانی ئێران ئاسانتر بووه‌ته‌وه‌.
ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌م یاسایه‌، ڕوونی کرده‌وه‌: ئه‌م یاسایه‌ که‌ په‌سه‌ندکردنی بۆ چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، زیاتر به‌ بۆنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه‌ دانراوه‌ که‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ بارودۆخی باش و گونجاوی سنوور و ده‌ستیان داوه‌ به‌ پیشه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتێکی نایاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ نه‌ ته‌نیا له‌ کاتی ده‌ستگیربووندا پیشه‌ی ئه‌وان ئاشکرا نه‌بووه‌، به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ هه‌ندێ ئامانجی دیکه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌ ڕوونی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ بۆ سه‌ردانکردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ هۆکارێک له‌ئارادا بێت و ئه‌گه‌ر ئاشکرا بێت و ئه‌و هۆکاره‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ قبووڵ بکرێت، به‌ شێوه‌ی سیسته‌ماتیک مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون به‌و که‌سانه‌ ده‌درێت.
ناوبراو له‌باره‌ی ئاسانکاری نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، زیادی کرد: بۆ بازرگانان و کرێکاران ئه‌م یاسایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕوون ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوون ده‌توانن به‌ ئاسانی له‌ سنووره‌وه‌ هاتوچوو بکه‌ن. له‌و کاته‌دا به‌ ئاشکرابوونی پیشه‌ و شوێنی کار، ئیداره‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌رێمی کوردستان ئاسانکارییه‌ پێویسته‌کان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه‌.
ناوبراو له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ که‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م یاسایه‌ ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه‌، وتی: نا، به‌ پێچه‌وانه‌، هاتوچوو کۆنتڕۆڵ ده‌کات. ئێمه‌ ده‌بێ سیاسه‌تی بازرگانی ستانداردێکمان هه‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاره‌کانمان ئه‌نجام بده‌ین.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران به‌ گرینگ زانینی پێوه‌ندی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له‌ هه‌موو بواره‌کاندا زیادی کرد: هیوادارم کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوانینێکی هاوکاری دۆستانه‌ی به‌م بابه‌ته‌ بێت چونکه‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا ده‌شکێته‌وه‌.
ناوبراو وتیشی: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ له‌م کاته‌دا که‌ تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌که‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که‌یان کردۆته‌ ئامانج، بڕیاروایه‌، ئه‌و میوانانه‌ی که‌ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆر به‌ بۆنه‌ی جێژنه‌کان و دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی یاسای هاتنی چوار جاره‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌و یاسایه‌ که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌ڵام بۆ بابه‌تی کار و یان بازرگانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێویستی به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون هه‌یه‌ که‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ بارودۆخه‌که‌مان ئاسانتر کردووه‌ته‌وه‌ و هه‌م شانازی پێده‌که‌ین و هه‌م له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت.
نازم ده‌باغ وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئازادکردنی شه‌نگال ڕاشیگه‌یاند: په‌یامی ئێمه‌ بۆ ئازادکردنی شه‌نگال ئه‌مه‌یه‌، شه‌نگال جارێکی دیکه‌ پاش ڕووداوی تاڵی ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ هێما و سه‌مبۆلی مه‌زڵووم بوونی خه‌ڵکی کورد له‌ عێراق و ئه‌مڕۆ که‌ ئازاد کرا، ئازادبوونی شه‌نگال نمانه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ یه‌کده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی داعش به‌ ئه‌ژمار دێت و هیوادارم ته‌نیا له‌ شه‌ڕدا یه‌کده‌نگ نه‌بین و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، یه‌کده‌نگی خۆمان بپارێزین.

کۆدی بابه‌ت: 49128  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۸/۲۴  |  کاتژمێر: 14 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات