سه‌رجه‌م کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆی نێوان پارته‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم ڕاده‌وه‌ستێ
ئه‌ندامێکی په‌رله‌رمانی کوردستانی عێراق له‌ ڕاوه‌ستانی سه‌رجه‌م کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆی نێوان پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ هه‌واڵی دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد حه‌مه‌، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی  له‌ په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له‌ لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی "الموازین"، وتی: کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆی نێوان پێنج پارته‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا ڕاوه‌ستاوه‌ و دواخراوه ‌بۆ کاتێکی دیکه‌.
ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یێک به‌ دووباره‌ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆ و کۆبوونه‌وانه‌ بکات، زیادی کرد: پارته‌ کوردستانییه‌کان و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانیان کردووه‌.
فه‌رهاد حه‌مه‌ هاوکات به‌رده‌وام بوونی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌م دۆخه‌ی ئێستای به‌ نایاسایی وه‌سف کرد.

کۆدی بابه‌ت: 48609  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۸/۱۰  |  کاتژمێر: 14 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات