بەهرۆز گەڵاڵی: سیاسەتی نەوتی هەرێم بەبێ‌ بەغدا سەرکەوتوو نابێت
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی وێرای جه‌خت له‌وه‌ی که‌ سیاسەتی نەوتی هەرێم بەبێ‌ بەغدا سەرکەوتوو نابێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ به‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ و دۆڕاو خه‌ڵکی هه‌رێمیان تووشی برسێتی و قه‌یران کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: بەهرۆز گەڵاڵی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە وتارێکدا نووسیویەتی"ئەوانەی خویان بەخاوەن بریار دەزانن یەک بە یەک قسەم لەگەڵ کردون و باسی گرنگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدام بۆ کردون، باسی ئەوەم بۆ کردون کە سیاسەتی نەوتی هەرێم بەبێ بەغدا سەرناکەوێت؟ میللەتەکەمان تووشی برسیەتی مەکەن؟! لەگەڵ حکوومەتی بەغدا با ڕێک بکەوین، بەداخەوە هەرێمەکەمانیان تووشی برسیەتی و بێ موچەیی کرد و بگرە کوردستان توشی قەیران لەدوای قەیران هات!؟ ئەمەیە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەو حیساب نەکردن بۆ هاوکیشە سیاسیە ئیقلیمیەکان و وڵاتە گەورەکان".
 ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت "ئێستاش پەلەکوروزێمانە بۆ چوونە بەغدا کە من بە سیاسەتێکی زۆر راست و دروستی دەزانم، بە کەرکوکیەکانیش دەڵێم هەڵەی هەرێم دوبارە نەکەنەوە و ئاگاداری نەوتەکەی خۆتان بن ئەو بایە لەم کوونە بیت دووسی مانگی تر نابات بەغدا موچەکەی ئێوەش دەبرێ‌".
گەڵاڵی رونیدەکاتەوە کە بەغدا نایشارنەوە لێرە و لەوێ‌ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات و قەبوڵ ناکات نەوتی کەرکووک بروات و پارەکەی نەدرێتە موچەی هاووڵاتیان و داوای موچەش لە بەغدا بکەن.
 ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات بە سیاسەتەکانیاندا دەربارەی نەوت بچنەوە، هاوکات داواش لەحزبەکەی دەکات کە وەفدێک بنێرێتە بەغدا ئەو کێشەیە قەیرانی دارای و هەموو قەیرانەکانی تریش بە وردی و بەدیالوگ چارەسەر بکەن.

کۆدی بابه‌ت: 48250  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۳۰  |  کاتژمێر: 12 : 32

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات