سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بۆ کوردپرێس:
ئاماده‌ نین هیچ پۆستێکی گۆڕان وه‌ربگرین/ یه‌کێتی ڕێگه‌ به‌ دوو ئیداره‌یی نادات
"له‌گه‌ڵ پارتیش کۆبووینه‌وه‌ و پێمان وت یه‌که‌م‌ ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌مان پێ کارێکی نایاساییه‌ و نه‌ده‌بوا ئه‌و کاره‌ بکه‌ن. ئێوه‌ ناتوانن خۆتان لایه‌نێک سزا بده‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ داوا بکه‌ن ئۆرگانه‌ شه‌رعییه‌کان ئه‌و کاره‌ بکه‌ن و دووهه‌م ئێمه‌ ئاماده‌ نین هیچ پۆستێکی گۆڕان وه‌ربگرین و ئه‌و کاره‌ ناکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕوامان به‌ ئه‌سڵی کاره‌که‌ نییه‌."
کوردپرێس/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وێڕای ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ده‌رکردنی وه‌زیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حکوومه‌ت و ڕێگه‌نه‌دان به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌ چوون بۆ هه‌ولێر جه‌خت ده‌کات که‌ ئه‌وان وه‌کوو یه‌کێتی هیچ یه‌ک له‌ پۆسته‌کانی گۆڕان پڕ ناکه‌نه‌وه‌. به‌ڕێزیان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس هه‌روه‌ها به‌ ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵێک هه‌بێت بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی سنووری "دێگه‌ڵه‌" و دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێم ئه‌وا ئه‌وان وه‌کوو یه‌کێتی ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه‌.
گفتوگۆ: حه‌سه‌ن ساڵحی
ده‌قی گفتوگۆی کوردپرێس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌:
کوردپرێس: هه‌ڵوێستی یه‌کێتی له‌سه‌ر ده‌رکردنی وه‌زیرانی گۆڕان له‌ ده‌وڵه‌ت و ڕێگه‌نه‌دان به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ چوونه‌ هه‌ولێر چییه‌؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌ وتمان ئه‌مه‌ کارێکی نایاساییه‌، ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانی و ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ ئێمه‌ پێ ده‌ڵێین ته‌عه‌دودی دیموکراسی په‌رله‌مانی، فره‌حزبی و دوایی مه‌کته‌بی سیاسی هیچ یه‌ک له‌ حزبه‌کان مافی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره‌ی نییه‌، ئه‌و نه‌وعه‌ بڕیاره‌ له‌ مۆڵه‌تدان به‌ وه‌زیر یان په‌رله‌مانتار، ته‌نیا په‌رله‌مان خۆی ده‌توانێت کاری وا بکات.
کوردپرێس: دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییانه یه‌کێتی‌ زنجیره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌ تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستپێکرد، ئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ چ بوو؟ ئایا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ری پێکهێنانی ئیتیفاق یان هاوپه‌یمانییه‌کی نوێ له‌ئارادایه‌ ؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بادیرییه‌کی خێر بکات که‌ لێ نه‌گه‌ڕێ ئه‌م شێوه‌ کاره‌ و به‌ ئاسانی بڕوات، بۆیه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گۆڕان کرد و له‌گه‌ڵ گۆڕان زۆر به‌ ڕاشکاوی پێ وت که‌ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێ ئێوه‌ ده‌ستتان هه‌یه‌ له‌ ئاڵۆزکردنی خۆپیشاندانه‌کان به‌ ئه‌درسی کوشتن و سووتان؛ ئه‌وه‌ کارێکی خراپه‌ و ناگونجێت له‌گه‌ڵ تاریفی ئێمه‌ بۆ خۆپیشاندان. له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی کۆبوو‌ینه‌‌وه‌ و پێی وتن ئێمه‌ با بێن خه‌ریته‌یه‌کی ڕێگادان دابنین که‌‌ چۆن‌ ئیداره‌ی ئه‌م وه‌زعییه‌ته‌ ئه‌که‌ین. له‌گه‌ڵ پارتیش کۆبووینه‌وه‌ و پێمان وت یه‌که‌م‌ ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌مان پێ کارێکی نایاساییه‌ و نه‌ده‌بوا ئه‌و کاره‌ بکه‌ن. ئێوه‌ ناتوانن خۆتان لایه‌نێک سزا بده‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ داوا بکه‌ن ئۆرگانه‌ شه‌رعییه‌کان ئه‌و کاره‌ بکه‌ن و دووهه‌م ئێمه‌ ئاماده‌ نین هیچ پۆستێکی گۆڕان وه‌ربگرین و ئه‌و کاره‌ ناکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕوامان به‌ ئه‌سڵی کاره‌که‌ نییه‌. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ خراپه‌ یه‌کێتی و پارتی زیاد له‌ یه‌کتر دوور بکه‌ونه‌وه‌ و مه‌ودایه‌کی زۆر بکه‌وێته‌ نێوانیان چونکوو ئه‌وه‌ ته‌ئسیرێکی مه‌نفی ده‌بێ له‌سه‌ر جه‌بهه‌کانی شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆر و داعش.
کوردپرێس: له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی دوایی که‌ باستان کرد نێزیکبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی؛ هه‌ندێ له‌ چاودێرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن له‌م قۆناغه‌ و به‌م ئاڵۆزییه‌ی که‌ له‌ نێوان پارتی و گۆڕان هاتۆته‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌‌کانی خۆی بۆ دروست کردنی هاوپه‌یمانییه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و به‌هێزترکردنه‌وه‌ی پێگه‌‌ی خۆی له‌ ساحه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: نا، ئه‌وه‌ ڕاست نییه،‌ ئه‌و چاودێرانه‌ چاوێکیان نوقسانه‌. ئه‌گینا باش ده‌یانبینی که‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان ڕوونه‌. ئه‌ڵێین ئێمه‌ ڕازی نین له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ و ئاماده‌ نین پۆسته‌کانی ئه‌وان وه‌ربگرین. تۆ خۆ بخه‌ جێگای هه‌ر به‌رپرسێکی یه‌کێتی له‌وه‌ زیاتر چی پێ ده‌کرێت.
کوردپرێس: سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مان، په‌رله‌مان وه‌کوو باڵاترین ناوه‌ندی یاسادانان که‌ شه‌رعییه‌تی هه‌یه‌ له‌ ئێستادا سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ هه‌ولێر نییه‌ و ڕێگه‌ی پێناده‌ن بچێته‌ ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها نێزیک یه‌ک له‌سه‌ر چواری نوێنه‌رانیش که‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بن ناتوانن بڕۆنه‌ په‌رله‌مان، ئایا ئه‌و په‌رله‌مانه‌ که‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رۆک و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامه‌کانی نادرێت بچنه‌ ناویه‌وه‌، ده‌توانێ هه‌ڵسێ به‌ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی و شه‌رعییه‌تی یاسایی ماوه‌؟ 
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ شه‌رعییه‌تی یاسایی ماوه‌، به‌ڵام په‌رله‌مان کۆنه‌بووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا مه‌وزعمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ په‌رله‌مان به‌ بێ 24 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی گۆڕان کۆببێته‌وه‌ و قسه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌، به‌ڵام له کاتی‌ ئێستادا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نییه،‌ به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌وه‌شیان زۆره‌ نابێ. بۆیه‌ من مه‌وافقم له‌گه‌ڵ جه‌نابت که‌ په‌رله‌مانێک ڕێگر بێت له‌ به‌شداری پێکردنی سه‌رۆک و یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی، ناتوانێت په‌رله‌مانێکی شه‌رعی ببێت.
کوردپرێس: به‌و ڕێگرییه‌ی پارتی له‌ گۆڕان کردی بۆ چوونه‌ ناو هه‌ولێر باس له‌ زیندووبوونه‌وه‌ی سنووری دێگه‌ڵه‌ ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی، ئایا ئه‌م دوو ئیداره‌ییه‌ له‌ ئێستادا نه‌بۆته‌ واقعێک؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ هه‌شبێت، هه‌وڵێکی نه‌زۆکه‌. هیچی لێ دروست نابێت. ئێمه وه‌ک‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌وه‌مان بڕیوه‌ته‌وه‌‌ که‌ ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌ دوو ئیداره‌یی ناده‌ین.
کوردپرێس: وه‌ک که‌سێک که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌کانیش به‌شدار بوون، داهاتووی ئه‌م دۆخه‌ چۆن ده‌بینن؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: له‌ ئه‌سڵدا ئێمه‌ پێش له‌وه‌ قه‌یرانێکی دارایی و قه‌یرانێکی ئابووریمان هه‌بوو ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌به‌بی نرخی نه‌وت بوو و هه‌ڵوێستی به‌ڕێز مالیکی له‌سه‌ر هه‌رێم و پاشانیش ئه‌م جه‌بهه‌ دوور و درێژه‌ی له‌گه‌ڵ داعش. قه‌یرانی دیکه‌ی ترمان هه‌یه‌، ئه‌ویش ده‌وڵه‌ت ماوه‌ی سێ مانگه‌ قه‌رزداری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌ و ئه‌وان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ته‌زاهوراتیان کردووه‌. نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام له‌ پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌و قه‌یرانه‌ یاسایی و سیاسییه‌، خۆی له‌ خۆیدا بووه‌ هۆی زیادکردنی ناکۆکییه‌کان و هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی بردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌ره‌و ئاقاری توندوتیژی. من پێموایه‌ له‌ ئێستادا له‌م دوو سێ ڕۆژه،‌ هه‌ریه‌که‌ خۆی به‌ بریندار ده‌زانێ و خۆی پێیوایه‌ خوێنی شه‌هیده‌کان وشک نه‌بۆته‌وه‌ و دووکه‌ڵ نه‌ڕێوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌کان پێمان ده‌ڵێین که‌ له‌ ئێستادا دوو مه‌سه‌له‌ هه‌یه‌؛ یه‌که‌میان مه‌سه‌له‌ی هێورکردنه‌وه‌یه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خوێنڕێژی نه‌بێت و دووهه‌میان مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی یاساییه‌ له‌مه‌ڕ سه‌رۆکی هه‌رێم.
کوردپرێس: پارتی هه‌وڵ ده‌دات که‌ جێگری دووهه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق که‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌م لایه‌نه‌ بسێنێته‌وه‌، ئه‌م ناکۆکییانه‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م ململانێیه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێ چ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر پێگه‌ی کورد له‌ به‌غدا دابنێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌ی عه‌مه‌لی جێبه‌جێ نه‌کراوه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ به‌غدا ئێمه‌ به‌ ڕاستی پێمان خۆشتره‌ کێشه‌کانمان به‌ زمانی کوردی موناقیشه‌ بکه‌ین و دوایی به‌غدا نابێته‌ یاریده‌ده‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. ته‌نها ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌غدا یاریده‌ده‌ر بێت ده‌بێ کێشه‌کانی مابه‌ینی ته‌ره‌فین حه‌ل بکه‌ین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دارایی و خه‌رجی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و پێویستییه‌کانی دیکه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ مووچه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا له‌کاردایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌. 
کوردپرێس: که‌وایه‌ ئێوه‌ دژی ده‌ستێوه‌ردانی به‌غدا یان هه‌ر لایه‌نێکی ده‌ره‌کین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌ داوا له‌ دۆسته‌کانمان ده‌که‌ین بۆ هاوکاری له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی به‌غدا یان هه‌ر لایه‌نێکی ده‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌.
داگرتن: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 48077  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۵  |  کاتژمێر: 14 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات