له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس جه‌ختی کرد
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: نێزیکبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان پێویسته‌
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی نێزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م حزبه‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم، وتی: ئێمه‌ به‌ دوای هاوپه‌یمانییه‌کی نوێ نین و حکوومەتی ئیئتیلافی هه‌رێم ده‌بێ به‌رده‌وام بێت له‌ چالاکییه‌کانی خۆی به‌پێی ڕێککه‌وتنی ئه‌نجامدراو.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، دانوستانکاری باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له‌ هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای نێوبژیڤانی نێوان پارتی و چه‌ند حزبی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کوردستان واتا گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان هه‌واڵی دا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی، ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بادیرییه‌کی خێر بکات که‌ لێ نه‌گه‌ڕێ ئه‌م شێوه‌ کاره‌ و به‌ ئاسانی بڕوات بۆیه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گۆڕان کرد و زۆر به‌ ڕاشکاوی به‌ گۆڕانی وت که‌ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێ ئێوه‌ ده‌ستتان هه‌یه‌ له‌ ئاڵۆزکردنی خۆپیشاندانه‌کان به‌ ئه‌درسی کوشتن و سووتان، ئه‌وه‌ کارێکی خراپه‌ و ناگونجێت له‌گه‌ڵ تاریفی ئێمه‌ بۆ خۆپیشاندان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی (کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان) کۆبوو‌ینه‌‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌باره‌ی هه‌وڵ و خه‌ریته‌یه‌کی ڕێگادان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌م وه‌زعییه‌ته‌ی ئێستا گفتوگۆ کرا.
دانوستانکاری باڵای یه‌کێتی له‌باره‌ی دیداری وه‌فدی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: له‌م دیداره‌دا به‌ پارتی دیموکراتی کوردستانمان وت که‌ ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌مان پێ کارێکی نایاساییه‌ و نه‌ده‌بوا ئه‌و کاره‌ بکه‌ن. ئێوه‌ ناتوانن خۆتان لایەنێک سزا بدەن به‌ڵکوو ده‌بێ داوا بکه‌ن ئۆرگانه‌ شه‌رعییه‌کان ئەو کارە بکەن.
جه‌ختیشی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ نین هیچ پۆستێکی گۆڕان وه‌ربگرین و ئه‌و کاره‌ ناکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕوامان به‌ ئه‌سڵی کاره‌که‌ نییه‌.
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌ درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ که‌ ده‌قی ته‌واوی حه‌وته‌ی داهاتوو بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، وتی که‌ خراپه‌ یه‌کێتی و پارتی زیاد له‌ یه‌کتر دوور بکه‌ونه‌وه‌ چونکوو ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌ئسیرێکی مه‌نفی ببێ له‌سه‌ر جه‌بهه‌کانی شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆر و داعش و ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوورییانه‌ی که‌ ئێستا هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 48029  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۳  |  کاتژمێر: 17 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
برۆسکەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری بۆ سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی
ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی بۆ بەخشینی سزای تاقمێک لە زیندانیان، دەربڕی
ئەنجامدەرانی کوشتنی کەسایەتیە تورکمانییەکان و قاچاخی نەوتی کەرکووک دەناسێنم
داوای وەرگرتنەوەی پۆستە حکوومیەکانی بەغدام لە کوردەکان لە ئەگەری پشتیوانیکردنیان لە سەربەخۆیی کردووە
وەرزشوانی کوردستانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی ڕاکردنی کازاخستانی مسۆگەر کرد
50 کەس به تۆمەتی پەیوەندی به ڕووداوه تیرۆریستییەکەی تاران، له کرماشان قۆڵبەست کران
سەلاحەدین دەمیرتاش له زیندانی ئیدیرنەوه پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان له هەموو موسڵمانان دەکات
فێدڕالیزم باشترین شێوازە بۆ بەڕێوه بردنی سووریا
سنووری مێهران له‌ پشووه‌کانی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا چالاک ده‌بێت‌
هەر کارێکمان بۆ قەتەر لە دەست بێت، دەکەین
تێکچوونی باری تەندروستیی ئەردۆغان لە کاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان
ئەمیر حەسەن پوور، مامۆستای زمانناسی و مێژووی کورد کۆچی دوایی کرد
تۆڕێکی گه‌نده‌ڵیی به‌رفراوانی دارایی له‌ کۆمیسیۆنی ماده‌ سه‌دی شاره‌وانیی کرماشان که‌شف بوو
پلەی گەرما لە پارێزگای کرماشان دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی
ئەگەر لەم دۆخەدا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لاواز دەبێت و کاریگەریی نابێت
ئیمکانات