سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی مه‌جلیسی عێراق ده‌ست له‌ قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رناده‌ن
شرۆڤه‌کارێکی سیاسی عێراق ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ دوور ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دران له‌ لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"، وتی: چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ستراوه‌ به‌ قبووڵ کردنی مه‌رجی دیکه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان له‌ لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، که‌وابوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌لیم جه‌بووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناتوانن ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن له‌و بابه‌ته‌دا.
ناوبراو زیادی کرد: به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆی هه‌یه‌ که‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستێوه‌ردان بکات، به‌ڵام هه‌ولێر پێی وایه‌ که‌ ئه‌و ته‌نیا هاوپه‌یمانێکی سیاسییه‌ و به‌رپرسی عێراق له‌ باشووره‌وه‌ تا باکوور نیه‌.
عه‌لی به‌دران جه‌ختی کرد: عه‌بادی و جه‌بووری ناتوانن به‌ ته‌واوه‌تی کۆتایی به‌ قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێنن، چونکه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ قبووڵ کردنی مه‌رجی دیکه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان له‌ لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 47993  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۳  |  کاتژمێر: 10 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری له‌سه‌ر تورکیا ده‌بێت
قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارزانی ده‌شکێته‌وه‌
یه‌کگرتوو پشتیوانی ده‌ستێوه‌ردانی به‌غدا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم
گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یران به‌رده‌وامه‌
پڕۆژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌رێم
یه‌کێتی پشتیوانی ده‌ستێوه‌ردانی به‌غدا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم
هیچ ترووسکه‌یه‌کی هیوا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان بوونی نییه‌
پێناچێت سه‌رکرده‌کانی پارتی و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێم دیدار بکه‌ن
به‌غدا به‌پێی یاسا پابه‌نده‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
پارتی ته‌قه‌ی له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌کردووه‌/ گۆڕان و کۆمه‌ڵ هۆکاری بشێوی و ڕشتنی خوێنی خۆپیشانده‌رانن
نه‌بوونی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و‌ دادپه‌روه‌رری هۆکاری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌
پێنج پارته‌ سیاسییه‌که‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات