بارزانی له‌ باره‌ی قه‌یرانی هه‌رێمه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریکا
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیداری شاندێکی ئه‌مه‌ریکایی دڵنیایی دا که‌ دواجار قەیرانی سیاسیی هەرێمیش چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی هەرێم نابێت و جه‌ختیشی کرد: پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان و هەروەها شەڕی دژی داعش دەبێ ئەولەوییەتی هەموو لایەکی هەرێمی کوردستان ده‌بێت.

 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 14ی ئه‌کته‌وبر/22ی ڕه‌زبه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێکی هاوبەشی کۆماریخوازانی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا پێهاتوو له‌ سێناتۆر میچ مەککۆنێڵ سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازانی ئەنجوومەنی پیران و سێناتۆر تۆم کوتون و سێناتۆر مایک ڕۆندز و سێناتۆر جۆنی ئیرنست و ئاندی بار ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ماتیوس میتمان کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و ڕاوێژکاری کۆنگریسی ئەمەریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ باره‌ی ئه‌م دیداره‌ ڕایگه‌یاند که‌ بارزانی دڵنیایی داوه‌ته‌ شاندی میوان له‌باره‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ کە پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان و هەروەها شەڕی دژی داعش دەبێ ئەولەوییەتی هەموو لایەکی هەرێمی کوردستان بێت و دواجار قەیرانی سیاسیی هەرێمیش چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی هەرێم نابێت.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی:" لە دیدارەکەدا شاندی میوان ستاییشی بڕوابەخۆبوون و قارەمانێتی و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و سەرسامیی خۆیشیان بە سەقامگیری و پێشکەوتنی گەلی کوردستان نیشاندا و ئەوەیان بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە هەموو جیهان بە بایەخەوە سەیری پێگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکات. شاندی کۆماریخوازی کۆنگریسی ئەمەریکی پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە و پڕچەککردنی ڕاگەیاند و ئەویان خستەڕوو کە بەردەوام دەبن بۆ هەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدان و پاراستنی هەرێمی کوردستان."
هه‌روه‌ها بارزانی  سوپاسی گەل و سەرۆک و حکوومەت و سوپای ئەمەریکای کرد کە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بوونە و ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریکای بە نموونەیی وەسف کرد و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا کە هەماهەنگییەکە بە شێوەیەک بووە کە هەتا ئێستا خەڵکی سڤیل بۆ یەکجاریش نەکراونەتە ئامانج و ئەوە خۆی لەخۆیدا سەرکەوتن و دەستکەوتە بۆ سوپای ئەمەریکا و هێزی پێشمەرگە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەولەویەتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە پاراستنی پێکهاتەکان و شەڕی داعش و لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریستانە.
باسی گرفتی ئابووری و تێچوونە مرۆڤی و ماددییەکانی شەڕی داعش و هاتنی سەدان هەزار ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم و دابەزینی نرخی نەوتی ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانی بارزانی بوو   ئامه‌ی داکه‌م پرسانه‌  یەکەوە کێشەی گەورەیان بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردووە و قەیرانی ئابووری قووڵتر کردووە.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەم کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د. ڕۆژ نوری شاوێس جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێم ئامادە بوون.
 

کۆدی بابه‌ت: 47986  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۳  |  کاتژمێر: 8 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات