ئاریشه‌ی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا/ میهمه‌ت ییڵماز
گرینگترین مه‌سه‌له‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێری په‌رله‌مانی تورکیا ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌. نابێت به‌ بیانووی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کان سندۆقه‌کانی ده‌نگدان له‌ جێ خۆی دانه‌نرێت، ئه‌م کاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌.
کوردپرێس/ ئێمه له‌ تورکیا‌ تاکوو 36 ڕۆژی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێکی دووباره‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه‌ به‌ناوبانگه‌کانی ڕاپرسی، شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامێک هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه‌.
ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ هیچ که‌سێک تووشی سه‌رسووڕمان ناکات، چونکوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 7ی جوون تا ئێستا هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌کمان نه‌بینیوه‌ که‌ گۆڕانکارییه‌ک له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌نگده‌ران بێنێته‌ئاراوه‌.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ من نامه‌وێت هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و خوێنه‌ ڕژاوه‌کان له‌به‌رچاو نه‌گرم. به‌ڵام ئه‌مه‌ بارودۆخێکه‌ که‌ له‌م شوێنه‌ جه‌مسه‌ربه‌ندیکراوه‌، هه‌ڵوێسته‌کان پته‌وتر و دژوارتر ده‌کاته‌وه‌.
ىێگومان گرینگترین مه‌سه‌له‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، پاراستنی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانه‌. هه‌ندێ پارێزگا بوون که‌ تێدا پارته‌کان به‌ جیاوازییه‌کی زۆر که‌مه‌وه‌ و ته‌نیا به‌ جیاوازی یه‌ک کورسی زیاتریان وه‌ده‌ستهێناوه‌، و ده‌زانین که‌ ته‌نانه‌ت هه‌زار ده‌نگیش ڕه‌نگه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌م پارێزگایانه‌ بگۆڕێت. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ، هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بپارێزین له‌ کار و ئامانجه‌ تێکده‌رانه‌کان. ئه‌م ئه‌رکی هه‌موومانه‌، هه‌م هاووڵاتیان و هه‌م به‌ هه‌مان ڕاده‌، پارته‌ سیاسییه‌کان.
له‌ دوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان تا ئاستێکی زۆر ئه‌رکی شارۆمه‌ندییان ئه‌نجام دا. ئێوه‌ ده‌بێ له‌م جۆره‌ چالاکییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ پشتیوانی بکه‌ن و له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆتان له‌و چالاکییانه‌ به‌شداری بکه‌ن تاکوو دوایی نیگه‌ران نه‌بوون.
ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جار نییه‌ که‌ له‌ تورکیا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌ ئاکامدا، ئه‌گه‌رچی من بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ مومکین نییه‌ ته‌زویر له‌ ئاستێکی زۆردا ئه‌نجام ببێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ته‌زویره‌ بچووکه‌کان ئه‌نجام بدرێن.
بۆ وێنه‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ پارێزگای ڕۆژئاوای قووجا ئیلی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی پاش هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیاتر بوونه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌م پارێزگایه‌ 1.222 میلیۆن که‌س بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 1.535 میلیۆن که‌س ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پارێزگایه‌کی وا له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا زیاتربوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی ده‌نگده‌رانی ببێت، ده‌بێ خه‌ڵکێکی زۆر بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ کۆچیان کردبێت. ئه‌گه‌ری زۆره‌ که‌ ده‌بێ ئاوه‌ها کۆچاندنێک هاتنی نێزیک به‌ 9 بۆ 10 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ بێت. به‌ڵام به‌ تاوتوێکردنی جووڵانه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی شاره‌کان، ئاوه‌ها شتێک دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.
زۆر پێویسته‌ که‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردن (YSK) ڕوونکردنه‌وه‌ بدات له‌باره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌وه‌. ئایا زیاتربوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ده‌ره‌نجامی ئه‌م کاره‌یه‌ که‌ هه‌ندێ که‌س له‌م پارێزگایه‌دا نیشته‌جێن به‌ڵام ناوی خۆیانیان له‌ ناو لیسته‌که‌ تۆمار نه‌کردووه‌؟ بۆ YSK زۆر ئاسانه‌ که‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بدۆزێته‌وه‌. ده‌کرێ ئاشکرا بکرێت که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ چ کاتێکدا له قووجا ئیلی نیشته‌جێ کراون و تاوتوێ بکرێت که‌ ئایا ئه‌مانه‌ ده‌نگده‌رانی ڕاسته‌قینه‌ن یان نا.
مه‌سه‌له‌یه‌کی جیدی دیکه‌ زیاتربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی PKKه‌یه‌. ئیزن بده‌ن که‌ جارێکی دیکه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ که‌ به‌ستێنێک بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بتوانن ده‌نگی خۆیان به‌ ئارامی و ئاسایشه‌وه‌ بخه‌نه‌ ناو سندۆقی ده‌نگدان.
هیچ که‌س نابێت هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان به‌ بیانووی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن، له‌جێ خۆی دانه‌نێت. ئه‌م کاره‌ به‌ ئاشکرایی به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕیساکان و یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌.
سروودی که‌مپێنی AKP
یاسا و ڕێساکانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌کارهێنانی ئاڵای تورکیا و هێما مه‌زه‌بییه‌کانیان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌ سیاسییه‌کان قه‌ده‌غه‌ کردووه‌. ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا گۆڕانکارییه‌کی زۆر ڕووی داوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 1961 تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه‌ به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
YSK که‌ڵک وه‌رگرتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) له‌ سروودی تایبه‌تی که‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی خۆی قه‌ده‌غه‌ کرد، چونکوو ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی دروشمی مه‌زه‌بییه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو AKP له‌ فیلمه‌ بانگه‌شه‌ییه‌کانی خۆی که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی بڵاو ده‌کرانه‌وه‌، ئاڵای تورکیا به‌کارهێنا که‌ ڕێگری له‌م کاره‌ش کرا.
مومکین نییه‌ که‌ AKP ئاگاداری ئه‌م بڕگه‌ یاساییه‌ ئاشنایه‌ نه‌بێت. ڤیدیۆیه‌ک به‌ ده‌ستپێکردنی سروودێک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ پاشان به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ی که‌ له‌ دژی ئه‌وان به‌رز ده‌کرێته‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت. ئایا وه‌فدی چاودێر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلم و سرووده‌کان، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش، ئیدی قه‌ده‌غه‌کردنی بڵاوکردنه‌وه‌یان قازانجێکی نابێت؟ به‌ ڕاستی که‌ تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان ئه‌سته‌مه‌.
میهمه‌ت ییڵماز/ ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
وه‌رگێڕان: هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 47569  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۱۳  |  کاتژمێر: 8 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پێگه‌ی HDP بۆ سێهه‌م پارتی تورکیا به‌رز ببێته‌وه‌
ئه‌ردۆغان، په‌که‌که‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان تۆمه‌تبار ده‌کات
پارتی داوای ئازاد له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا به‌شدار نابێت
دژ به‌ وه‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیاین
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا یه‌کلایی بووه‌وه‌
تورکیا بەرەوڕووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌خت بۆتەوە
هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ڕۆڵێکی به‌رچاویان بووه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیادا
په‌که‌که‌ ده‌یه‌وێت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا دانبێت
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی HDP له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا
بارودۆخی ئۆجه‌لان و په‌که‌که‌ پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا
سێ مه‌رجی AKP بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی ئیئتیلافی
په‌یامی هه‌ڵبژاردن پاڵپشتی ئۆجه‌لان و کورده‌کانی تورکیا له‌ دیموکراسی و ئاشتییه‌
یه‌که‌مین لێدوانی ئه‌ردۆغان پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات