شێوەکانی فەرهەنگ سازی لە کۆمەڵگا / عەلی حەیدەر ئاقایی*
فەرهەنگ بابەتێکی فێرکارانە و ڕاهێنەرانەیە، فەرهەنگ بەرهەمی ئەزموونی مرۆڤایەتییە، کەواتە ئەمە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە کە کۆی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خاوەن فەرهەنگ بوون و هەن و چەمکگەلێکی وەک نەتەوە و گەلی بێ‌فەرهەنگ و بێ‌شارستانییەت بە پێچەوانەی ئەو شتەیە کە دەوترێت، هیچ بایەخ و پێگەیەکی زانستی نییە و تەنیا دەتوانین وەک هەڵەی باو ئاوڕیان لێ بدەینەوە.
کوردپرێس: فەرهەنگ کۆمەڵەیەکی ئاڵۆزە کە زانیارییەکان، بڕوا، هونەر، ئەخلاق، یاسا، خووخدە و هەر چەشنە تواناییەکی دیکە لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن مرۆڤەوە وەک ئەندامی کۆمەڵگا مسۆگەر کراوە. فەرهەنگ میراتی کۆمەڵایەتی مرۆڤە، چونکا تەواو مرۆڤەکان خاوەن تایبەتمەندیگەلێکی وەک ئەندێشە و ڕاهێنان، قسە کردن، تەکنۆلۆژی و بەهرەمەند بوون لە ژیانی بە کۆمەڵ و جڤاتن و هەر ئەم تایبەتمەندییانەشە کە مرۆڤ لە گیانەلەبەرەکانی دیکە جیا دەکاتەوە و بووەتە هۆی گرێ دانەوەی پرس و مژاری فەرهەنگ بە مرۆڤەوە و چەمکی فەرهەنگی بوون لە راستیدا هاوئاهەنگی و هاوتەریبیی مرۆڤە لە گەڵ هەلومەرج و تایبەتمەندییە فەرهەنگییەکان، ئەمەش گەلێ جار بە دوو شێوەی مومکین دەردەکەوێت:
یەکەم؛ بە شێوەی سروشتی و لە سەرەخۆ کە هەمان گەشەی مرۆیی لە ناو بارودۆخی فەرهەنگی تایبەتە، بەو مانایە کە هەر کەس لە شوێنێکی تایبەتی لە دایک دەبێت و بە پێی هەلومەرجی فەرهەنگی هەمان شوێن ڕادەێت و گەورە دەبێت. دوو؛ بە شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو فەرهەنگ کە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ڕوو دەدا.
فەرهەنگ هەڵگری تەواو ئەو شتانەیە کە ئێمە لە خەڵکانی دیکەی فێر دەبین و تا ڕادەیەک کرداری مرۆیی بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ سەرچاوە لە فەرهەنگ وەردەگرێت و لە ژێر کاریگەریی فەرهەنگە. کۆمەڵگای ئاژەڵان بێ‌بەرییە لە فەرهەنگ و کردار و هەڵسوکەوتیان بە شێوەی غەریزییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کردە و ئاکاری مرۆیی زیاتر فەرهەنگییە تا غەریزی، هەڵبەت ناکرێ نکۆڵی لە بوونی غەریزه لە هەندێک لە کاردانەوەی کردارکانی مرۆییدا بکەین. لە ڕوانگەی ئیسلامەوە کردار و ئاکاری مرۆیی جگە لە فەرهەنگ بە پێوەری "فیترەت"یش هەڵدەسەنگێندرێت. بەڵام کرداری ئاژەڵان تەنانەت ئەو کاتەی هاوشێوەی کرداری فەرهەنگیشن، هەمدیسان سەرچاوە لە "غەریزە" وەردەگرێت، نەک لە فەرهەنگ. بۆ وێنە هێلانە کردنەوەی باڵندەکان کردارێکی غەریزییە و لە درێژەی سەدەکان و سەردەمەکاندا هیچ گۆڕانێکی بە سەردا نەهاتووە. بەڵام فەرهەنگی مرۆیی بەردەوام ڕووی لە گۆڕان بووە. هەر لەو ڕووەوە بۆ فەرهەنگی مرۆیی وەک بابەتێکی هاوبەشی نێوان کۆی کۆمەڵگای مرۆیی، کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەست نیشان دەکەن کە هیچیان لە ناو ئاژەڵاندا بەدی ناکرێت و ئەو تایبەتمەندییانەش بریتین لە:
1- فەرهەنگ گرێی خواردووە بە ژیانی کۆمەڵایەتی و جڤاتییەوە.
2- فەرهەنگ کۆمەڵگاکان لە یەکتری جیا دەکاتەوە.
3- فەرهەنگ ڕاهێنەرانە و فێرکارانەیە و فەرهەنگ سەرەتا لە لایەن بنەماڵە و خزم و کەسەکانەوە و پاشان بە ناوبژیکاریی سەرچاوەکانی دیکەی وەک ڕێکخراوەکان، ناوەندەکانی پەروردە، کەرەسەی پەیوەندی ساز و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، لە کۆمەڵگاوە بۆ تاک دەگوازرێتەوە.
4- فەرهەنگ بەرهەمی ئەزموونی مرۆییە، کەواتە ئەمە راستە کە هەموو کۆمەڵگایەکی مرۆیی خاوەن فەرهەنگ بووە و هەیە و چەمکگەلێکی وەک نەتەوە و گەلی بێ‌فەرهەنگ و بێ‌شارستانییەت بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە دەوترێت، هیچ بایەخ و پێگەیەکی زانستی نییە و تەنیا دەتوانین وەک هەڵەی باو ئاوڕیان لێ بدەینەوە.
شێوەکانی دابەزاندنی فەرهەنگ لە کۆمەڵگا (بابەتە گرینگەکان):
1- بەهادان بە فەرهەنگ سازیی ئیجابی و بایەخمەند لە کۆمەڵگا
فەرهەنگ وەک بنەمای کۆمەڵگا و ئامانجی بەرزی هەڵسوکەوتی مرۆیی، هێمای مرۆڤایەتییە. بەڵام بەوەشەوە، تەنیا کاتێک دەتوانین بڵێین کە فەرهەنگ بابەتێکی ئیجابی و سازێنەر و خاوەن ئامانجێکی بەرزە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە خۆ بگرێت کە گرینگترینیان بوونی بەستێنێکی لەبار بۆ بەرزبوونەوە و کامڵبوونی مرۆییە. بەو پێیە، دەکرێت فەرهەنگ، بە دوو فەرهەنگی ئیجابی و نەرێنی دابەش بکەین و ئاوا نییە کە هەرچی فەرهەنگە، فەرهەنگێکی باش و سەرکەوتوو بێت. هەر ئەم جیاوازییەی نێوان فەرهەنگەکانە کە دەبێتە هۆی هاتنە کایەی پرسی گرینگی فەرهەنگ سازیی ئیجابی و بایەخمەند لە بەرامبەر فەرهەنگی نەرێنی و یان فەرهەنگ سازیی نابایەخمەند و نەرێنی.
هەر کۆمەڵگایەک پێویستی زۆری بە فەرهەنگ سازیی ئەرێنی و بایەخمەند هەیە؛ چونکا فەرهەنگ سازیی بایەخمەند نە تەنیا پێویستە، بەڵکوو ئەرکێکی مرۆییە بۆ جێگر کردنی بەردەوامی بابەتێکی گرینگ و سەرەکی لە بنەمای کۆمەڵگا و لە رێگەی ئەو بابەتەوە بنەمای بەرەکان بۆ بەرەکانی دواتر بگوازرێتەوە. هەر کۆمەڵگایەک کە بەها بە پێکهاتەی بایەخەکانی خۆی دەدات بەردەوام پێویستی بە فەرهەنگ سازیی ئیجابی و بەردەوامە. لە لایەکی دیکەوە لە گەڵ هاتنی هەر بابەتێکی نوێ لە بواری فەرهەنگیدا پێویستە کە فەرهەنگی کەڵک لێ وەرگرتنی شیاو و سازێنەریشی بناسرێت و لە پێناو سەرکەوتن و سەربەرزیی کۆمەڵگا بەهرەی لێ وەربگیرێت و لە لایەکی دیکەوە پێویستە کە فەرهەنگی دزێو بسڕێتەوە و یان هەڵەچنی و چاکسازی بکرێت و ڕووبەڕووی گۆرانی هاوسەنگ لە گەڵ بارودۆخ و پێدوایستی مرۆیی بکرێتەوە. لێرەدایە کە فەرهەنگ سازیی ئیجابی و ئەرێنی وەک پێداویستییەکی ئاشکرا خۆی بە سەر کۆمەڵگادا دادەسەپێنێت.
2- ئاگایی و ئاگادارکردنەوە لە کۆمەڵگا
بۆ ئەوەی کە فەرهەنگ سازیی ئەرێنی مومکین بێت و یان فەرهەنگ سازیی نەرێنی و دزێۆ لە کۆمەڵگا بسڕێتەوە و یان فەرهەنگ ڕووبەڕووی چاکسازی و گۆڕان بێت و بخرێتە سەر ڕەوتی فەرهەنگ سازیی سازێنەر و ئیجابی، پێویستە بە نیسبەتی دەفرایەتییەکان و ئیمکانات و فەلسەفەی بوونی هەر شتێک ئاگادارکردنەوەیەکی وردبینانە و تیروتەسەل ئاراستە بکرێت، بەڵکوو لەو رێگاوە فەرهەنگی مەسرەف و بەهرە وەرگرتنی بکەوێتە سەر ڕەوتی دروستی خۆی.
لێکدانەوەی بەرهەمەکان و بایەخی هەر شتێک لە پێگەی ئاگادارکردنەوە و بانگەشە، خۆی هۆکارێکی گرینگە لە فەرهەنگ سازیی بایەخمەند و ئیجابی. لەو ڕووەوە کە گۆڕانی فەرهەنگ و یان فەرهەنگ سازی بە مانای سازدانی ڕوانگە و یان گۆڕان و چاکسازیی ئەوە، ناتوانین چاوەروان بین کە فەرهەنگ و ڕوانگەی جەماوەری بە ئاسانی و سانایی بگۆڕدرێت. کەواتە لێرەدایە کە داکۆکی لە سەر بابەتی خۆڕاگری و بەردەوامێتی کە لەخۆیدا ڕوانگەیەکی ئیسلامییە، لە کاتی فەرهەنگ سازی و چاکسازی و گۆڕانی فەرهەنگی دەکرێت. چونکا ڕوانگە و فەرهەنگ سازی، تەنیا لە ڕەوت و پڕۆسەیەکی زەمانیدا ڕوو دەدا و ئاوا نییە کە لە پڕدا و بە جارێک، فەرهەنگێک سەر هەڵبدا و یان چاکسازی بکرێت. بەڵکوو بابەتی چاکسازی و هەڵەچنی فەرهەنگی و ڕوانگەیی بابەتێکی زۆر لەوە دژوارتر و سەخڵەتترە، چونکا سەرەتا پێویستە ئەو فەرهەنگ و ڕوانگەیە کە سەری هەڵداوە و جێ کەوتووە بە شێوەی ئاگادارکردنەوە لە خەسارە فەرهەنگییە هەڵەکان لای تاک و کۆمەڵگا بپارێزرێت و پاشان بە ئەسپایی و هێو هێور فەرهەنگی بایەخمەند و ئیجابی لە کۆمەڵگادا جێگر بکرێت.
3- ڕۆڵی ڕێکخراوە کاریگەرەکان لە کۆمەڵگا
لە هەر کۆمەڵگایەک، کۆمەڵێک ناوەند و ڕێکخراوە هەن کە دەکرێت لەوان بە شێوەیەکی ئاسانتر و گشتی‌تر بۆ گۆڕانکاریی فەرهەنگی بەهرە وەرگیرێت و فەرهەنگ سازی بە شێوەیەکی گونجاو بە ئەنجام بگەیێنرێت. بۆ وێنە لەو ڕێکخراوانە دەکرێت ئاماژە بە دەزگای پەروەردە، تەلەفزیۆن و ناوەندە فەرهەنگییە کاریگەرەکان بکرێت کە لە بواری دابەزاندنی فەرهەنگی بایەخمەند لە کۆمەڵگادا ڕۆڵێکی تایبەتی دەگێڕن.
4- ئاوردانەوە لە سەرچەشنە شیاوکان لە کۆمەڵگا
یەکێکی دیکە لە شێوە کاریگەرەکانی فەرهەنگ سازی لە کۆمەڵگا ئاراستە کردنی سەرچەشنی بەرهەست و پەسندکراوە بۆ هەموو شتێک؛ چونکا مرۆڤەکان خاوەن پێدوایستی و رەهەندی جۆراوجۆرن و لەو ڕووەوە ئاراستە کردنی باشترین سەرچەشن لە هەر بوارێکدا دەتوانێ یارمەتیی وەدی هاتنی فەرهەنگی شاز و گونجاو بدات. گەر لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە لەو بابەتە بڕوانین بە پێی ئایاتی قورئانی پیرۆز بە ئاسانی دەردەکەوێت کە ڕاپۆرتەکانی قورئان بەردەوام جەخت لە بابەتی ناساندنی سەرچەشنی شیاو و دروست لە هەر بوارێکدا دەکات. ئەمەش بەو مەبەستە کراوە کە هەندێک پێویستە سەرچەشنە نەگونجاو و دزێوەکان بە شێوەی تایبەت بناسن و ئینجا خۆیانی لێ بپارێزن، قورئان دەست دەداتە ناساندنی سەرچەشنە پەسەند نەکراوەکان، بەڵکوو تاک و کۆمەڵگا خۆیان لە سەر دوو شێوە سەرچەشن داوەری بکەن و باشترین و پەسەند کراوەترینیان هەڵبژێرن.
بە واتایەکی دیکە گەلێ جار پێویستە کە سەرچەشنە دزێو و ناپەسندەکانیش بناسرێن تا هەم دەرفەتی داوەری بۆ جەماوەر بڕەخسێت و هەمیش کەسانێک کە بێ‌بەهرەن لە توانایی لێکدانەوەی چاک لە خراپ، ئەو ئیمکانەیان لە بەردەست بێت کە بە پێوەری دروست و کامڵ لە بواری ژیاندا هەنگاو بنێن.
5- ڕاهێنان و پەروەردە لە کۆمەڵگا
هەر مرۆڤێک لە کاتی لە دایکبوونەوە پێویستی بە ڕاهێنان و پەروەردەیە تا بتوانێ ناسینێکی چڕ و پڕی لە بوون و خۆی و جیهان و هەروەها ئامانج و ئەنجامی ژیانی لە جیهانی بووندا ببێت. ئاوەها کە هەر کەسێک لە پەنای ناسین، پێویستی بەوەیە کە بە یارمەتیی پرێنسیپەکانی ڕاهێنان، دەفرایەتی و توانستەکانی خۆی بگەیێنێتە قۆناغی جێبەجێ کردن. لەو ڕووەوە پەروەردە و ڕاهێنان وەک گرینگترین کەڵکەڵەی تەواو کەسەکان و کۆمەڵگا لە درێژەی مێژوودا بەردەوام داکۆکی لە سەر کراوە. مرۆڤ و کۆمەڵگا کاتێک دەتوانێ بە ئامانجی سەرەکی و فەلسەفەی خوڵقانی خۆی بگات کە ڕەوتی دروست و چڕ و پڕی ڕاهێنان و پەروەردەی تێپەڕاندبێت. هەر بۆیە بابەتی گرینگترین شێوەکانی ڕاهێنان و پەروەردەی تاک و کۆمەڵگا بەردەوام لای کۆمەڵگای مرۆیی نرخێندراوە و داکۆکی لە سەر کراوە.
 
* مامۆستای زانکۆ و توێژەری بواری فەرهەنگیی کوردستان
وەرگێران بۆ کوردی: هەواڵدەریی کوردپرێس

کۆدی بابه‌ت: 47533  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۱۲  |  کاتژمێر: 12 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات