به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگای نیگارکێشی هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی له‌ پارکی مه‌وله‌وی کورد
پیشانگای نیگارکێشی شاهۆ خدری له‌ پارکی مه‌وله‌وی کورد له‌ شاری سه‌قز و به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی ڕۆناهی، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، شۆرای شار و شاره‌وانی سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م پیشانگایه‌دا که‌ ڕۆژی ڕابردوو/ 28ی خه‌رمانان له‌‌ کاتژمێر 17ی دوانیوه‌ڕۆ کرایه‌وه‌، 20 تابلۆی نیگارکێشی له‌ پۆرتره‌ی هونه‌رمه‌ندان و هه‌روه‌ها ئایلان منداڵی خنکاوی سووریایی خرایه‌ به‌ردیدی هۆگران.
ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پیشانگایه‌، یاد و بیره‌وه‌ری هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگی کوردستان و هه‌روه‌ها کچی خنکاوی سووریایی و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کێشه‌ و گرفته‌کانی شه‌ڕی سووریا و ڕه‌خنه‌ له‌ که‌مبوونی ئیمکانات و گونجاو نه‌بوونی دۆخی گالری هونه‌ری سه‌قز ڕاگه‌یێندراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ شاهۆ خدری له‌ ساڵی 1365 له‌ سه‌قز له‌ دایکبووه‌ و تا ئێستا چه‌ندین پیشانگای تاکه‌که‌سی و گرووپی به‌ڕێوه‌بردووه‌.  

کۆدی بابه‌ت: 47053  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۲۹  |  کاتژمێر: 10 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات