فەرمانداری سیروان لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس:
گەشتیاری گرینگترین تایبەتمەندی شارستانی سیروانە/ سیروان لەگەڵ دیاردەی کۆچ کردن بەرەوروویە
ئیلام – فەرمانداری شاری سیروان وتی: ئاو و خاک و هەروەها پیشەی گەشتیاری گرینگترین تایبەتمەندی شارستانی سیروانە بۆ گەشە و پێشکەوتن.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، موراد یەگانە لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس کە لە بابەت بەرنامەکانی گەشەی ئەم شارستانە و کێشەکانی پێکهێنرا وتی: بۆ کەم کردنەوەی ئاستی دابڕاوی ئەم شارستانە لە دەوڵەتی ته‌دبیر و ئۆمید لە بواری ئاو و خاک کاری ژێرخانی و بنەمایی دەستی پێکردوە.
وتیشی: بە مەبەستیگەشەی کشتوکاڵی و کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ڕووباری سیمرە دوو پلانی ئاو هەڵکێشان دەستی پێکردووە کە یەکێکیان ئاوهەڵکێشان بۆ باغەکانی بەشی لۆمارە کە لە دوو مانگی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات و توانایی ئاودانی نێزیک بە 100 دۆنمی زەوی هەیە.
ئاودانی 3 هەزار دۆنم لە زەوینه‌ کشت و کاڵییه‌کانی سیروان بۆ گه‌شه‌ی بەرهەم هێنان
یەگانە وتی: دووهەمین پلانی ئاوهەڵکێشانی گەورەی ئەم شارستانە تایبەتە بە بەشی سیروان کە تا ئێستا 6 میلیارد بۆ دەست بەکار بوونی خەرج کراوە و ئەمساڵ کڕینی بۆری بۆ دەسپێکی بەشی یەکەمی ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە بەرێوەبردنی ئەم پلانە نێزیک بە 3000 دۆنم لە زەوینه‌ کشت و کاڵییه‌کانی ئەم ناوچەیە ئاودێری دەکرێن و لە ڕاستی دا سەرەکی ترین کار بۆ بەشی کار و پیشە و وەبەرهێنان لەم ناوچەیە دەکرێت.
فەرمانداری سیروان وتیشی: بە بەرێوەچوونی ئەم پلانە گۆڕانکارییه‌کی زۆر باش بۆ گه‌شه‌ی کشتوکاڵی بەشی سیروان ڕوودەدات.
تەنگەڵانی سازبن هەلێکی گرینگ بۆ گەشەی گەشتیاری سیروان
فەرمانداری سیروان هەروەها ناوەرۆکی گەشتیاری یەکێکی تر لە تایبەتمەندی گەشە و ئاوەدانی ئەم شارە زانی و وتی: کۆمەڵێک پلان بۆ گەشەی گەشتیاری شاری سیروان لە بەردەست دان کە گه‌شه‌ییه‌کی باش بەم شارستانە دەبەخشێت.
وتیشی: یەکێک لە پلانە گرینگەکانی گەشتیاری شاری سیروان، ناوچەی گەشتیاری تەنگەڵانی ساز و بنە کە قەرارە لە داهاتوودا جێگری گەشتیاری رێکخراوی میراتی کەلتووری بەو مەبەستە سەردانی ئەم ناوچەیە بکات.
یەگانە وتی: بۆ ڕاگەیاندن و ئاگادارکردنەوەی گەشتیاران لە بواری تایبەتمەندییه‌کانی گەشتیاری شاری سیروان هەنگاوی باش هەڵێندراوە.
شاری سیروان کێشەی زۆری لە بواری رێگای هاتوچوودا هەیە
یەگانە هەروەها کەمکردنەوەی کێشەکانی بەشی هاتوچووی شارستانی سیروانی یەکێکی تر لە بەرنامەکانی دەوڵەت لەم شارە زانی و وتی: رێگای پەیوەندی بەدرە بە قازی خان یەکێک لە بەرنامەکانی دەوڵەتە کە لە داهاتوودا بە تەواوی بەشی ژێرخانی دا، قیرتاوکردنی چەند بەشێکی دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی:بەشی سیروان زۆرترین پرۆژەکانی سازکردنی رێگای لە حاڵی بەرێوەبردن دایە و لە بەشی رێگا کاری بنەڕەتی باش دەستی پێ کردوە کە لەم بوارەوە دەکرێ ئاماژە بە پرۆژەی رێگای کانی چاهی بکەین کە لە دەیەی فەجری ئەمساڵ بە ئاکام دەگات و هەروەها واریانتی سپی خانی تا مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و بەرین کردنی رێگای سەرەکی سیروانیش بە شێوەییەکی جیددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
یەگانە لە درێژەدا وتی: لە بەشی رێگاکان 2 میلیارد تمەن پارە بە دەستهاتووە کە قەرارە رێگای سەرەکی ئەم شارستانە بە بەرینایی 11 مەتر چاکرێت کە ئەمساڵ تا شارۆچکەی سەرتەنگە و ساڵی داهاتووش تا ناوچەی عەلی ئاباد و کانی چاهی درێژەی دەبێت.
فەرمانداری سیروان وتیشی: هەڵبەت ئەم پلانانە وێڕای ئه‌وەی کە درێژخایەن دەبن بەڵام بەدڵنیایی ئەگەر تا کۆتایی ئەم دەوڵەتە بە ئاکام بگەن شاری سیروان گۆڕانکارییه‌کی بنەڕەتی بەسەردێت.
لە هەموو بوارەکانی شاری سیروان گۆڕانکاری هاتۆته‌ئاراوه‌
یەگانە ڕوونی کردەوە: لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەموو بەشەکانی شارستانی سیروان گۆڕانکاری پێکهاتووە کە جێگیربوونی تەواوی ئیدارەکان لەم شارە یەکێک لە گۆڕانکارییه‌کانە.
وتیشی: ساڵی ڕابردوو توانیمان لە سەرچاوەی داهاتی گەشتی دەوڵەت و بودجەی پارێزگا 25 میلیارد پارە وەرگرین کە وێرای گۆڕانکارییه‌کان بەڵام تا ئێستاش کێشە زۆرە کە وەبەرچاو نایەت، هەرچەند شارستانی تازە پێکهاتووش ئەم کێشانەی تا ڕادەیەک هەردەبێت.
ئەم بەرپرسە لە درێژەدا ئاماژەی بە خزمەتگوزاری ته‌ندروستی دەوڵەت لەم شارە کرد و وتی: لە بەشی ته‌ندروستی و دەرمان دا کەلوپەلی پێویستمان کڕیوە و تاقیگا و رادیۆلۆژیش بە یارمەتی زانکۆی زانستە پزیشکییه‌کان دامەزراوە.
هەروەها سێ پزیشکی ددان بۆ خزمەت بە خەڵک کردن دەست بە کار بوونەو پرۆژەی سازکردنی فریاکه‌وتن بە کۆتایی گەیشتووە و بەمزوانە کەلوپەلی پێویستی بۆ تەرخان دەکرێت.
فەرمانداری سیروان وتیشی: لە کاتی گەشتەکەی سەرۆک کۆمار بۆ سیروان بڕی 800 میلیۆن تمەن بۆ بەشی دەرمانی وەرگیراوە.
ناوەندی ئیداری لە شاری سیروان ساز دەکرێت
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەی شوێنی ئیداری شارستان کرد و وتی: ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی تەواوی ئیدارەکان لە یەک شوێن لە حاڵی سازکردن دایە و بە سازکردنی ئەم شوێنە 9 ئیدارە لێی دادەمەزرێن و بە گشتی دەکرێ بڵێین گەشەی ژێرخانی شارستان لە حاڵی ئەنجام دایە.
یەگانە هەروەها ئاماژەی بە کێشەی سەرمایەدانان لەم شارە کرد و وتی: بەداخەوە لە بواری سەرمایەدانانەوە لە شارستان بەهۆی ئامادەنەبوونی ژێرخانی پێویست وێرای هەوڵی زۆر سەرکەوتوونەبووینە بەڵام لە داهاتوودا بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
کۆچ کردن بابەتێکی جێی نیگەرانیە لە شارستانی سیروان
ناوبراو لە کۆتایی ئەم وتووێژەدا باسی کۆچ کردنی هاووڵاتیانی شاری سیروانی کرد و وتی: بەداخەوە کۆچ کردن ئیستا بۆتە کێشەیەکی نەتەوەیی و تایبەت نیە بە شاری سیروان.

کۆدی بابه‌ت: 46791  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات