به‌ هاوڕایی گرووپی "نه‌وای بامداد" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی "سیروان مه‌نهووبی":
زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی بیژه‌ن کامکار له ئاسمانی تاران
کونسێرتی گرووپی مۆسیقای "ده‌نگی به‌ره‌به‌یان" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی "سیروان مه‌نهووبی" و به‌ ده‌نگی "بیژه‌ن کامکار" له‌ هۆڵی وه‌حده‌تی شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا: ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ ڕۆژی 27ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، کاتژمێر 21 له‌ هۆڵی وه‌حده‌ت به‌ پێشکه‌ش کردنی کۆپله‌کانی "گیان و دڵ"، به‌ ناز، نازدار، داره‌ باڵا به‌رز، واران وارانه‌، لۆرکێ، ئامۆزاگیان به‌ ڕێکخستنی زاگرۆس مه‌نهووبی، هه‌ناری پاوه‌ و کچی کورد به‌ ڕێکخستنی سیروان مه‌نهووبی و شیرین شیرینه‌ به‌ ڕێکخستنی گرووپی کامکاره‌کان، پێشکه‌ش ده‌کرێت.
شایانی باسه‌ که‌ پێشتریش گرووپی مۆسیقای "نه‌وای بامداد" به‌ گورانیبێژی "بیژه‌ن کامکار" تۆڕی کونسێرته‌کانی ڕۆژئاوای ئێرانیان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 46765  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۲۱  |  کاتژمێر: 18 : 16

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات