خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌مه‌ندی مێهره‌جانی فارکۆی پورته‌غاڵ درا به‌ ده‌رهێنه‌ریی کوردستانی
که‌یوان مه‌جیدی، ده‌رهێنه‌ریی لاوی کوردستانی به‌ فیلمی به‌ڵگه‌مه‌ندی "فریشته‌ی هه‌زار به‌رد" له‌ پێنجه‌مین مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "فارکۆ" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌مه‌ندی ئه‌م مێهره‌جانه‌ی مسۆگه‌ر کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلمی "فریشته‌ی هه‌زار به‌رد" به‌رهه‌می ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی پارێزگای کوردستانه‌ که‌ له‌ پێنجه‌مین مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "فارکۆ"ی پورته‌غاڵ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌مه‌ندی ئه‌م مێهرجانه‌ی پێدرا.
ئه‌م فیلمه‌ که‌ به‌سه‌رهاتی ژیانی پیره‌ژنێکی خه‌ڵکی هۆرامانه‌ که‌ تا ئێستا توانیویه‌تی له‌ مێهره‌جانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وانه‌ "گرانداف"ی پۆڵه‌ندا، "تیرانا"ی ئه‌ڵبانیا، "ئورلۆک"ی ئیتالیا، "جاهۆرینافست"ی بۆسنی و هێرزگوین به‌شداریی سه‌رکه‌وتنانه‌ی ببێت.
مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فارکۆ، ڕۆژانی 26 تا 29ی ئه‌گێستی 2015 له‌ وڵاتی پورته‌غاڵ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌رهێنه‌رانی سه‌رانسه‌ری دونیا له‌م مێهره‌جانه‌دا به‌شداربوون و له‌ به‌شی به‌ڵگه‌مه‌ند، فیلمی "فریشته‌ی هه‌زار به‌رد" وه‌کوو ته‌نیا نوێنه‌ر له‌ ئێران توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م مێهره‌جانه‌ مسۆگه‌ر بکات.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ که‌یوان مه‌جیدی، ده‌رهێنه‌ری و نووسه‌ر و وریا گوڵزارییان، وێنه‌‌هه‌ڵگر، شه‌هرام که‌مانگه‌ر داڕشتن و عێماد ئێفتخاری، تۆمارکاریی ئه‌م فیلمه‌یان له ‌ئه‌ستۆ بووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 46681  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۱۸  |  کاتژمێر: 15 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
زێباری هێرشی توند ده‌کاته‌ سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ و به‌ تاڵانکردنی سامانی وڵات تۆمه‌تباری ده‌کات
پەیکەرتاشێکی کورد پەیکەری مامۆستا هەژاری له‌ به‌فر دروست کرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی عێراق حه‌ویجه‌ ئازاد بکات
شاره‌وانیی ورمێ فڕۆکه‌ ده‌کڕێت
داخوازی بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ خۆبه‌خشه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌وروبه‌ری شار
نیگه‌رانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ شێوه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتیین
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
تره‌مپ پشتیوانى کورده‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
ئه‌نجامده‌ری هێرشی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرا
هه‌رێمی کوردستان له‌ غازی هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ عێراق به‌شی نابێت
هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای کوردستان دەدرێت
PYD به‌هێزترین پارتی کوردییه‌ له‌ سووریا
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
ئیمکانات