خانمه‌ده‌رهێنه‌ری کوردستانی:
شانۆ ئاوێنه‌ی گۆمه‌ڵگا و به‌ستێنێکه‌ بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیڕ و‌ را / فستیڤاڵی شانۆی کوردی ببێته‌ نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌رێکی هونه‌ری شانۆ وتی: شانۆ له‌ کۆنه‌وه‌ تاکوو ئێستا هێما و نیشانه‌یه‌ک بووه‌‌ له‌ شوناس و په‌رچدانه‌وه‌ له‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک، به‌ جۆرێک که‌ ڕووناک بیران و شاره‌زایان له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ شانۆ ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ و هه‌وڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگاش له‌ ژێر کاریگه‌ری هونه‌ردایه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ تریفه‌ که‌ریمیان رۆڵ و کاردانه‌وه‌کانی هونه‌ری زۆر به‌ ئاڵۆز و به‌ پێی نمووده‌ رۆحی و که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زانی و ده‌ست‌نیشانی کرد: به‌ درێژایی مێژوو به‌ داهێنانی هونه‌ری و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌ کۆمه‌ڵاییه‌تییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی هونه‌ردا، ده‌توانین به‌ چینه‌ ده‌روونییه‌کانی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵگا و ره‌نگدانه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی فیکری – فه‌رهه‌نگی گه‌لێک په‌ی ببه‌ین.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌دان به‌ گۆڕانکارییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و پێداویستییه‌کانی سه‌ردم، وتی: له‌ ئێستادا کاریگه‌ری هونه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ڵکدا له‌ رابردوو زیاتره‌ و له‌ نێوان هونه‌ره‌کان، هونه‌ری شانۆ کاریگه‌ری و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ و سرنجێکی تایبه‌رت به‌م هونه‌ره‌ و فستیڤاڵه‌کانی شانۆ ده‌درێت.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ سه‌رکه‌وتووه‌ لاوه‌ به‌ ئاماژه‌ دان به‌ رابردوویه‌ک له‌ به‌ڕێوه ‌بردنی فستیڤاڵه‌ فه‌رهه‌نگی – هونه‌ره‌ییه‌کان به‌ تایبه‌ت شانۆ، ده‌ست نیشانی کرد: ئه‌م فستیڤاڵانه‌ جێگه‌ و پێگه‌یه‌که‌ بۆ ئاڵ و گۆڕی هونه‌ری ده‌گه‌ڵ‌ گۆڕانه‌وه‌ی بیر و ڕا‌ و هه‌ڵگر و نموودی قورساییه‌کی فه‌رهه‌نگی تایبه‌ته‌ که‌ بۆ خۆی کارلێکراوه‌ له‌ تاقمی زمان، فه‌رهه‌نگ، ژئۆپۆلۆتیک و بار و دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا‌.
که‌ریمیان به‌ ئاماژه‌ دان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی 12 خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ سه‌قز، ئه‌مه‌ به‌ رووداوێکی گرنگ و به‌ستێنێک بۆ ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا ده‌زانێت و وتی: له‌ سایه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌وه‌، شاهیدی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی هونه‌ری له‌ بواری شانۆی کوردی و به‌رانبه‌ر بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی هونه‌ر دۆستی سه‌قز و ناوچه‌که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌ و په‌یامه‌کانی شانۆ و سازکردنی په‌یوه‌ندی نزیک له‌گه‌ڵ شانۆ و به‌ توانا کردنی پتانسیه‌ل و به‌هره‌ هونه‌رییه‌کان و هتد هه‌ین.
 
ناوبراو وتی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی‌ نێوان شانۆ و بینه‌ر بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تا هونه‌رمه‌ندانی شانۆی کوردی هان بده‌ن کارێک له‌ ئاستی شکۆ و چاوه‌ڕوانی شارۆمه‌ندان به‌رهه‌م بێنن و به‌ کاره‌ به‌رزه‌ هونه‌رییه‌کان، فلکلۆر و داب و نه‌ریتی کوردستان به‌ ئاماده‌بوان پێشکه‌ش و بیناسێنن.
 
که‌ریمیان به‌ ده‌ربڕینی ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ شانۆی کوردی ئێستا تایبه‌ت مه‌ندی و ره‌نگ‌ورووی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌، وتی: شانۆی کوردی ده‌یه‌وێت تاکوو ناسنامه‌ و شوناسی جیاوازی هه‌بێت و له‌ بورای هونه‌ری شانۆدا رۆڵی خۆی بگێڕێت.
 
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ده‌ست نیشانی کرد: به‌ تێپه‌ڕ بوونی 12 خول، ئه‌م فستیڤاڵه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌یه‌ک بۆ ئاڵ و گۆڕی بیر و ئه‌زموون و کۆبوونه‌وه‌ و دیالۆگی نێوان هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ زاراوه‌ و لقێک له‌ زمانی کوردی و هه‌روه‌کتر بووه‌ته‌ نیشانه‌یه‌ک له‌ ئایین و داب و نه‌ریت و بارودۆخی کومه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کورد. که‌واته‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م بواره‌ ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ی ده‌ستدراو که‌لتووری کوردی پیشان بده‌ن.
 
تریفه‌ که‌ریمیان که‌ به‌ ناوی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ له‌ چه‌ندین خولی ئه‌م فستیڤاڵه‌ و جه‌شنگه‌لی هاوشێوه‌دا‌ به‌شدار بووه‌ و خاوه‌ن چه‌ندین پله‌ی براوه‌یه‌‌ له‌ ئاستی ناوچه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ره‌کیدا‌، به‌ هونراوه‌که‌ی خۆی، واتا شانۆی "عیشا" له‌م فستیڤاڵه‌دا ئاماژه‌ی کرد و وتی: شانۆی عیشا روانینێکه‌ بۆ دیارده‌یه‌کی نه‌حس(ورگن) و ئاڵۆز و چه‌ند ره‌هه‌ندی به‌ناوی داعش؛ که‌ به‌ شانۆیی کردنی، ئه‌م دیارده‌ ئاڵۆزتریش دێته‌ به‌رچاو.
ناوبراو هیوای خواست به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ بابه‌تگه‌ڵیک وه‌ک تراژیدی مرۆڤی که‌ له‌ بن گوێماندا رووی داوه‌ و جار وایه‌ له‌ به‌ر چاو نه‌گیراوه‌، بتوانین ئه‌رکی ره‌وشه‌نگه‌ری خۆمان به‌ جێ بێنین.
ئه‌م نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌ی شانۆی کوردی به‌ ئاماژه‌ به‌ زه‌رووره‌تی په‌ره‌دان به‌ فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز، وتی: هیوادارم به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ پتانسیه‌له‌کان و به‌ستێنه‌کانی په‌ره‌ دان به‌ شانۆی کوردی، ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ فستیواڵێک بۆ ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رز بێته‌وه‌ و په‌ره‌ی پێبدرێت.

کۆدی بابه‌ت: 46675  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۱۸  |  کاتژمێر: 14 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات