فیلمی ده‌رهێنه‌ری بۆکانی گه‌یشته‌ مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی بۆسنی
کورته‌ فیلمی "تاقیکردنه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور ده‌رهێنه‌ری بۆکانی گه‌یشته‌ به‌شی پێشبڕکێیه‌کانی مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی Tuzlaی وڵاتی بۆسنی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورته‌ فیلمی "تاقیکردنه‌وه‌" له‌گه‌ڵ دوو فیلمی دیکه‌ له‌ به‌شی مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی Tuzlaی وڵاتی بۆسنی له‌گه‌ڵ‌ 35 به‌رهه‌م له‌ وڵاتانی دیکه‌، ڕکابه‌ری ده‌کات.
ئه‌م مێهره‌جانه‌ ڕۆژانی 16 تا 20ی سێپتێمبێری 2015 له‌ شاری تۆزلا له‌ وڵاتی بۆسنی به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
کورته‌فیلمی "تاقیکردنه‌وه‌" به‌رهه‌می ساڵی 1393یه‌ که‌ فیلم هه‌ڵگرییه‌که‌ی له‌ گوندی مووسا سه‌ر به‌ شاری بۆکان ئه‌نجام دراوه‌ و محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور فیلمنامه‌ی ئه‌م فیلمه‌ی نووسیوه‌.
ئه‌م فیلمه‌ 14 خۆله‌کییه‌، ژیانی قوتابییه‌ک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ ده‌یه‌وێت به‌ میکرۆسکۆپێک که‌ مامۆستاکه‌ی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی وانه‌ی زانست بۆ گونده‌که‌ی هاوردووه‌، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات که‌ له‌م کاته‌دا ڕووداوێک، ڕووده‌دات.
سه‌لاح که‌ریمی وێنه‌هه‌ڵگر، فه‌رهاد محه‌مه‌دپوور ده‌نگ هه‌ڵگری، مه‌هدی شه‌هسه‌واری، یاریده‌ریی ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌ڕێژی و موسه‌ییب حه‌نایی، داڕشتنی ئه‌م فیلمه‌یان له‌ ئه‌ستۆ بووه‌‌ و ئاریا بۆداغی، خالد زارع دۆست، سه‌لمان که‌ریمی و ناسر میرزایی ئه‌کته‌رانی ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ن.
محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور، ده‌رهێنه‌ر و فیلمنامه‌نووسی کورته‌ فیلمی "تاقیکردنه‌وه‌" له‌ شاری بۆکان له‌ دایکبووه‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کورته‌ فیلمی ئێرانه‌ و تا ئێستا توانیویه‌ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵی ئه‌نیفست ڕۆزافا له‌ وڵاتی ئه‌لبانیا و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ریی به‌‌ڵگه‌مه‌ندی مێهره‌جانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ فیلمی به‌ڵگه‌مه‌ندی "سبه‌ینێ نێزیکه‌" وه‌ده‌ست بێنێت.

کۆدی بابه‌ت: 46671  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۱۸  |  کاتژمێر: 14 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات