کورته‌ چیرۆکی، نووسه‌ری کرماشانی له‌ ئه‌مه‌ریکا بڵاوکرایه‌وه‌
کورته‌ چیرۆکی "جهنم به‌ انتخاب خودم" (جه‌هه‌نده‌م به‌ هه‌ڵبژاردنی خۆم) له‌ نووسینی ئیسماعیل زه‌رعی، وه‌رگێڕ و توێژه‌ری ئێرانی له‌ ئه‌مه‌ریکا چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر: کورته‌ چیرۆکی "جهنم به‌ انتخاب خودم" (جه‌هه‌نده‌م به‌ هه‌ڵبژاردنی خۆم) له‌ نووسینی: ئیسماعیل زه‌رعی، نووسه‌ر و ڕۆماننووسی پێشه‌نگی کرماشانی، له‌ گۆڤاری "لێکدانه‌وه‌ی کتێب" ژماره‌ی 81 به‌هاری 1394 له‌ ژێر چاودێری مه‌جید ڕۆشه‌نگه‌ر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و توێژه‌ری ئێرانی نیشته‌جێ ئه‌مه‌ریکا به‌ بایه‌خی ده‌ دولار له‌ 112 لاپه‌ڕه‌ چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌.
چیرۆکی "جهنم به‌ انتخاب خودم" (جه‌هه‌نده‌م به‌ هه‌ڵبژاردنی خۆم) له‌ سێزده‌هه‌مین خولی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (سادق هیدایه‌ت) که‌ له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، توانی له‌ نێوان 1156 به‌رهه‌می به‌شدار، پله‌ی یه‌که‌م وه‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م نووسه‌ره‌ کرماشانییه‌، تا ئێستا 15 کتێبی له‌ بواره‌کانی کورته‌ چیرۆک، ڕۆمان، پێداچوونه‌وه‌ی دیرۆکه‌ زاره‌کییه‌کانی کرماشان و شیعر چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
ئیسماعیل زه‌رعی له‌ ساڵی 1333 له‌ شاری کرماشان له‌ گه‌ڕه‌کی مێژوویی "گذرسارابک" له‌ دایکبووه‌ و به‌شداریی چالاکانه‌ی له‌ بواری وێژه‌ و چیرۆک هه‌یه‌ و تا ئێستاش چه‌ندین به‌رهه‌می بڵاوکردۆته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 45664  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۵/۲۵  |  کاتژمێر: 9 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات