یادی مامۆستا هێمن له‌ مه‌کۆی کوردانی دانیشتووی پایته‌خت
به‌رنامه‌ی دوایین پێنجشه‌ممه‌ی هه‌ر مانگ له‌ نووسینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی پایته‌خت،ئه‌م جاره‌ تایبه‌ت درابوو به‌ یادی مامۆستا هێمن، شاعیری گه‌وره‌ی کورد که‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له‌ شاعیران، نووسه‌ران، خوێندکارانی و کوردانی دانیشتووی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م مه‌راسیمه‌دا، میوانان و وتار‌ده‌ران به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی و ئه‌ده‌بی ئه‌م شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌ کورده‌، ئه‌ویان وه‌کوو یه‌کێک له‌ گه‌وره‌کانی شیعر و ئه‌ده‌بی کوردی ناساندووه‌ که‌ شیعره‌کانی له‌ خزمه‌تی خه‌ڵک و نیشتیمانی دا بووه‌.
دوکتۆر شه‌مس بورهان به‌ ئاماژه‌ به‌ قۆناغه‌کانی ژیانی مامۆستا هێمن وتی: هێمن که‌سێک نه‌بوو که‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و بابه‌تی ده‌ورووبه‌ری خۆی که‌مته‌رخه‌م بێت به‌ڵکوو به‌رده‌وام له‌ ڕێگا شێعره‌وه‌ هه‌ڵوێستی توندی هه‌مبه‌ر به‌ بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌نواند.
له‌ کۆتایی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا به‌رنامه‌ی مۆسیقا له‌ لایه‌ن ڕاشد جه‌لالی و محه‌مه‌د ڕۆسته‌می و هه‌روه‌ها فه‌رشاد عه‌زیزی و مه‌هدی نه‌جه‌فی، پێشکه‌شی به‌شداران کرا.

کۆدی بابه‌ت: 42718  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۳/۲  |  کاتژمێر: 15 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات