مه‌راسیمی به‌رزڕاگرتنی یادی "خاتوو زین" له‌ سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
جێگری پارێزگاری کوردستان وتی: مه‌راسیمی به‌رزڕاگرتنی یادی "خاتوو زین" پیکه‌ره‌تاشی سه‌قزی به‌ به‌شداریی پارێزگاری کوردستان 26ی خاکه‌لێوه‌ له‌ گوندی قارئاوای خوار، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مه‌راسیمه‌ وتی: ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی کاروباری ژنانی ئیداره‌ی پارێزگا و فه‌رمانداریی سه‌قز به‌ هاوکاری نووسینگه‌ی کاروباری گوندی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان و به‌شداریی ئیداره‌کانی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
وه‌رمه‌قانی ڕایگه‌یاند: له‌م مه‌راسیمه‌دا، ژماره‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی و فه‌رماندارانی پارێزگای کوردستان بانگهێشت ده‌کرێن.
جێگری پارێزگاری کوردستان جه‌ختی کرد: به‌ڕێوه‌چوونی ژووره‌کانی پیشه‌سازی، چێشتی خۆماڵی و پیشانگای "حیجاب و عەفاف" له‌ دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌م مه‌راسیمه‌ ده‌بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ خاتوو زین دانیشتووی گوندی بوگه‌ بسی، سه‌ر به‌ ناوچه‌ی "ترجان" بووه‌‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی 73 ساڵه‌ی خۆیدا بۆ بژێوی ژیان کاری دروست کردنی ته‌نوور، گۆزه‌ و ...بووە و‌ له‌ ئێستا ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی پیشه‌سازی ئێران دایه‌.

کۆدی بابه‌ت: 41326  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱/۱۸  |  کاتژمێر: 17 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات