له‌ ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌؛
یووسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مانی کوردستان دوو بریاری مێژوویی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رکرد
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ "له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، شه‌ره‌فی دوو کاری مێژوویی گه‌وره‌مان پێبه‌خشرا که‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بکه‌ین، یه‌که‌میان بڕیاری بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی کوردستان و دووه‌میان یاسای به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌."
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، یوسف محه‌مه‌د له‌ یادی ٢٧ هه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌.
له‌ په‌یامێکدا هاتووه‌:ئێستا که‌ ئێمه‌ یادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌" تاوانبارانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ زبڵدانی مێژوودان و له‌دونیادا پاداشتی به‌شێک له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یان وه‌رگرت."
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان:
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئازادیخوازانی دونیا، هه‌مو ساڵێک له‌ رۆژی ١٦ی ئازاردا، گه‌لی کورد له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیا یادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کاته‌وه‌، که‌ ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس، به‌ دڕه‌ندانه‌ترین شێوه‌و به‌ چه‌کی کیمیاوی زیاتر له‌ ٥ هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره‌ کوردپه‌روه‌ره‌ی شه‌هید کردو هه‌زاران هاوڵاتی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر کرد. ئێستا ئێمه‌ که‌یادی ٢٧ هه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، تاوانبارانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ زبڵدانی مێژوودان و له‌دونیادا پاداشتی به‌شێک له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یان وه‌رگرت.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆڕاگر، ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، شه‌ره‌فی دوو کاری مێژوویی گه‌وره‌مان پێبه‌خشرا که‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بکه‌ین، یه‌که‌میان بڕیاری بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی کوردستان و دووه‌میان یاسای به‌پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌م دوو بڕیاره‌ په‌رله‌مان، خه‌ڵکی کوردستان شانازی پێوه‌ ده‌کات. به‌ڵام پێویسته‌ شانبه‌شانی ئه‌م دوو بڕیاره‌ گرنگه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان زه‌مینه‌سازی بکه‌ن بۆ خزمه‌تکردن و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌و شاره‌و چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌کی کیمیاوی. ته‌نها به‌م ڕێگه‌یه‌ رۆحی شه‌هیدان ئارام ده‌بێت و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌بێته‌ سیمبولی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن له‌ دونیادا.
له‌ کۆتایدا و له‌ ٢٧ هه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌ناوی خۆم و په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌مو شه‌هیدانی کوردستان داده‌نه‌وێنین و هیوای ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ هه‌مو لایه‌ک ده‌خوازین.
د.یوسف محه‌مه‌د سادق
 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
 ١٦ی مارچی 2015
 
 

کۆدی بابه‌ت: 40904  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 19 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلم لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان کرایەوە
به‌ بیری‌ ئازادی تاقەتی کۆسپه‌ مادییەکان دەهێنم
کارادنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی کۆنگریسی ئەمریکا
مۆگرینی ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤی تورکیا گرت
کۆریدۆرە شیمانەییەکانی هەناردەی نەوتی سووریا لە لایەن کوردەکانەوە
داخوازیی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ مانەوەی زیاتر لە سووریا
ئەمریکا لە شکستە بەردەوامەکانی بەرامبەر گەلی ئێران پەند وەربگرێت
ریفرادۆمی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوێت
ئه‌گه‌ر کشتوکاڵی کرماشان بکرێته‌ ته‌کنیکی، ئابووری ڕۆژئاوای وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت
هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌ پارێزگای کرماشان‌ به‌ره‌و عێراق 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌
PKK ئاماری هاوپێوه‌ند به‌ دوو ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیای بڵاو کرده‌وه‌
کوردپرێس چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی کوردی ساغ ده‌کاته‌وه‌(2)/ مه‌نسوور ڕه‌حیمی
Berdevkê Dewleta Îranê: Em dev ji mafê xwe yê navneteweyî bernadin
فازی دووهه‌می کارخانه‌ی ئێران خۆردرۆی سه‌حنه‌ ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات