له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌؛
قوباد تاڵه‌بانی‌: پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌کان وه‌لاوه‌بنرێن
جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ وته‌دانێکیدا له‌ مه‌راسیمی یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وتی:" گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موان یه‌کڕیز نین، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌کانمان وه‌لا بنێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان."
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 16ی مارچی 2015، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه ‌و له‌ژێر دروشمی (شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵی سه‌روه‌ری ده‌ده‌ن له‌ یه‌خه‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر) یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و کۆنسوڵ و باڵۆێزی چه‌ندین وڵات و به‌ سه‌دان هاووڵاتی، ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی وتارێکی پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێی خۆی و دڵنیاشم شه‌نگالیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت."
وتیشی: "ئێمه‌ ده‌توانین به‌رامبه‌ر به‌ ته‌حه‌داکردنه‌کانی ئه‌مڕۆ بوه‌ستین و سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ستده‌هێنین."
قوباد تاله‌بانی هه‌وڵده‌ده‌ین مه‌سه‌له‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و حکوومه‌تی خۆجێی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کۆتایی پێبهێنین.

کۆدی بابه‌ت: 40874  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 13 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
زێباری هێرشی توند ده‌کاته‌ سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ و به‌ تاڵانکردنی سامانی وڵات تۆمه‌تباری ده‌کات
پەیکەرتاشێکی کورد پەیکەری مامۆستا هەژاری له‌ به‌فر دروست کرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی عێراق حه‌ویجه‌ ئازاد بکات
شاره‌وانیی ورمێ فڕۆکه‌ ده‌کڕێت
داخوازی بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ خۆبه‌خشه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌وروبه‌ری شار
نیگه‌رانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ شێوه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتیین
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
تره‌مپ پشتیوانى کورده‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
ئه‌نجامده‌ری هێرشی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرا
هه‌رێمی کوردستان له‌ غازی هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ عێراق به‌شی نابێت
هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای کوردستان دەدرێت
PYD به‌هێزترین پارتی کوردییه‌ له‌ سووریا
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
ئیمکانات