شه‌قامێک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناوی سه‌رده‌شت ناوی لێده‌نرێت
کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی بیست و حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی "سه‌رده‌شت" ناوی لێده‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م  کۆمیته‌ به‌ ناردنی بانگهێشتنامه‌یه‌ک وێڕای بانگهێشت له‌ ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شار و شاره‌وانی سه‌رده‌شت به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ بیست و حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی "سه‌رده‌شت" ناوی لێده‌نرێت.
په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی شاره‌وانی سه‌رده‌شت ده‌قی ئه‌م بانگهێشتنامه‌ی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو کرده‌وه‌: "بانگه‌واز ده‌که‌ین وه‌فدێک پێکهاتوو له‌ شاره‌وانی سه‌رده‌شت، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شاری سه‌رده‌شت به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ بیست و حه‌وته‌مین ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی بوردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناولێنانی یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناوی سه‌رده‌شت به‌شداری بکه‌ن."
بڕیاره‌ وه‌فدێکی پێکهاتوو له‌ ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شار و شاره‌وانی سه‌رده‌شت له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار ‌بن.
پێشتریش یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ ناو لێ نراوه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 40856  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 22 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات