یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی یادی بوداق سوڵتانی موکری له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو
یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی یادی بوداق سوڵتانی موکری دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (21ی ڕه‌شه‌مه‌) له‌ هۆڵی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری وه‌حده‌تی شاره‌وانی شاری مه‌هاباد کۆتایی به‌ کاری خۆی هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ دۆخی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و سیاسی -کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی بوداق سوڵتان موکری له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو.
بوداق سوڵتان کوڕی شێرخان له‌ نه‌ته‌وه‌ی "سارم به‌یگ مه‌کری"یه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی به‌رهه‌می پڕبایه‌خی مێژووییه‌وه‌ ناوی له‌ مێژووی مه‌هاباد تۆمار کراوه‌‌.
40 وتاری زانستی بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ نێردرابوو که‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی زانستی کۆنفڕانسه‌که‌ له‌م ڕێژه‌یه‌ 9 وتاریان هه‌ڵبژێردرا.
کۆنفڕانسی یادی بوداق سوڵتان موکری له‌ لایه‌ن شۆرای ئیسلامی شاری مه‌هاباد، شاره‌وه‌انی و به‌ هاوکاری فه‌رمانداری و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگی هونه‌ری موکریان "پژوهش" به‌ڕێوه‌چوو.

کۆدی بابه‌ت: 40821  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۳  |  کاتژمێر: 18 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات