ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ:
هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رێمییه‌کانی تورکیا چاره‌نووس سازه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌ وڵاته‌که‌ی ته‌نیا بۆ دیاری کردنی چه‌ند شاره‌وان و به‌رپرسی هه‌رێمی نییه‌ و کاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ستار، چاپی تورکیا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، له‌ وتارێکی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی زانکۆی ئاکسارای له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی ناوخۆی تورکیا وتی: "ماوه‌ی ساڵێکه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونمان نه‌بیستووه‌ و خوێنی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ نه‌ڕژاوه‌ و ئینشائه‌ڵڵا له‌مه‌وبه‌دواش هه‌واڵی له‌م چه‌شنه‌ نابیسین."
وریایی ئه‌وه‌شی دا که‌ هه‌ندێ که‌س له‌ دۆخی ئێستای تورکیا و به‌رده‌وامیی دانوستانی ئاشتی ڕازی نین و نایانه‌وێت ئاسایش و ئارامی له‌و وڵاته‌ بێته‌دی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی تێکدانی دانوستانی ئاشتیان هه‌یه‌ بگه‌نه‌ ئامانجه‌کانیان و کار بۆ بوونی تورکیا به‌ جوگرافیای برایه‌تی و یه‌کگرتوویی ده‌که‌ن.
ناوبراو له‌باره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌، وتی: "هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30ی مارس ئه‌مساڵ، ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێکی هه‌رێمی و مه‌یدانی دیاری کردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان و به‌رپرسانی هه‌رێمی نییه‌، به‌ڵکوو بۆ ئێمه‌ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووس سازه‌ و کاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل."
وتیشی: مێژوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێداوێن که‌ جارێکی دیکه‌ کارنامه‌ی خۆمان بنرخێنین.
داوود ئۆغڵۆ له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ دا که‌ ژماره‌ی ئاواره‌کانی سووریا له‌ تورکیا گه‌یشتۆته‌ 700 هه‌زار که‌س.
 

کۆدی بابه‌ت: 30762  |  به‌روار: ۱۳۹۲/۱۱/۲۰  |  کاتژمێر: 15 : 10

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات