کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی مالیکی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ له‌شکه‌رییه‌کانی عێراق
به‌غدا- دوای ڕوودانی زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ چه‌ندین شاری عێراق سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ له‌شکه‌رییه‌کانی عێراقی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ بانگهێشت کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی نێزیک له‌ نووری مالیکی که‌ ناوی ئاشکرا نه‌بووه‌ به‌ شه‌فه‌ق نیووزی ڕاگه‌یاند: مالیکی ده‌یه‌وێ ئه‌و فه‌رمانده‌ له‌شکه‌رییانه‌ی که‌ به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می ئه‌وانه‌وه‌ توندوتیژیی و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ سزا بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیش له‌ عێراق ئاشکرایکرد که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا و چه‌ندین شاری باشووری عێراق نیشان ده‌دات که‌ بۆمبه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ چێکراون که‌ ته‌قینه‌وه‌کان تێیدا ڕوویداوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ زیادیشی کرد، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێزه‌کانی سوات به‌رپرسی پاراستنی ئاسایشی زیاره‌تکاران بوونه‌ و ئه‌وان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ باشی ئه‌رکه‌کانیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراقدا زیاتر له‌ 50 که‌س کوژران و 100 که‌سیش بریندار بوون.
 

کۆدی بابه‌ت: 16025  |  به‌روار: ۱۳۹۱/۳/۲۴  |  کاتژمێر: 18 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
هیچ زه‌مانه‌تێک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئاشته‌وایی له‌ نێوان PKK و تورکیا بوونی نییه‌ / شه‌ڕی ئاینده‌ گشتگیر ده‌بێ
فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له‌ کوردستان بۆردومان کرد
سه‌فه‌ری وه‌فدێکی ئیسلامی کوردی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان
نه‌وت کارتی سیاسی نوێ له‌ ده‌ستی کورده‌کانی سووریا
ترسی به‌ره‌ی نوسره‌ت له‌ به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له‌ سووریا
مۆبایلێکی تایبه‌تی بۆ منداڵان هاته‌ بازاڕه‌وه‌
هێرشی هه‌ڵۆ بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئالاسکا
کاردنه‌وه‌ی بارزانی به‌ هه‌واڵی باشتربوونی باری ته‌ندروستی مام جه‌لال
تاوانباری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تورکیا ده‌ستگیر کرا
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌کی نوێ له‌ تاوانی جه‌نگیی به‌ره‌ی نوسره‌ت له‌ سووریا
داوای دانیشتنی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌کرێت
هاتوچۆی موسافیر له‌ سنووری شۆشمێ ده‌ستپێده‌کات
ڕووسیا مووشه‌کی دژه ‌پاپۆڕ ده‌داته‌ سووریا
باراک ئۆباما: تێچووی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا بۆ سووریا پاساو نادرێت
لێدوانی دژبه‌یه‌کی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا له‌مه‌ڕ نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و قێبرێس
ئیمکانات