به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی جوون/ 24ی جۆزه‌ردان، مه‌سعوود بارزانی به بڕیاری ژماره 13 که له 7ی جۆزه‌ردان دا ده‌رچووه یاسای لێبوردنی گشتیی واژۆ کرد.
په‌سه‌ندکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌وه دێت که پێشتر به بڕیاری ژماره 10ی ساڵی 2012 ئه‌و یاسایه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
بارزانی به‌هۆی بوونی چه‌ند خاڵێکی کێشه یاساکه‌ی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان گه‌ڕانده‌وه و دوای چه‌ندجار دانیشتنی تر بۆ پێداچوونه‌وه و چاکسازیی ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندی کرد.
پرۆژه یاسایی لێبوردنی گشتیی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند کرا و به‌پێی یاساکه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستگیرکراون و سوڵحیان کردووه به‌ڕێژه‌ی " له‌سه‌دا 30 " له‌حوکمه‌کانیان که‌مده‌کرێته‌وه.
له ناڕه‌زایه‌تی به‌م پڕۆژه رۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یپرێڵ نزیکه‌ی 500 زیندانی گرتوخانه‌ی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام له پارێزگای سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به په‌سه‌ندبوونی یاسای لێبوردنی گشتی له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به‌پێی ئه‌و یاسایه له‌سه‌دا 30 سزای سزادراوه‌کان که‌مده‌کرێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر هاتوو سزادراوێک به 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرابێت، ئه‌وا سزاکه‌ی بۆ 7 ساڵ که‌مده‌کرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان یاسا لێبوردنی گشتی ئه‌و سزادراوانه ناگرێته‌وه که له‌سه‌ر ته‌حه‌ڕوش یان مادده‌ی هۆشبه‌ر و تیرۆر سزا دراو.
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هۆی سێ تێبینی، یاسای لێبوردنی گشتی ڕەتکردەوە.