به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕیانووستی، هه‌واڵده‌ریی فه‌رمی حکوومه‌تی ڕووسیا: سووزان ڕایس، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یکرد که ئێران خۆی به‌شێکه له کێشه‌ی سووریا و ناکرێت له چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه به‌شداری پێبکرێت.
به‌پێی گه‌ڵاله‌ی نوێی کووفی عه‌نان: گرووپێک به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له وڵاتانێ که نفووزیان له سووریا هه‌یه پێک ئه‌هێنرێت به ناوی "گرووپی پێوه‌ندی" که کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که کووفی عه‌نان له گه‌ڵاڵه پێشنیارکراوه‌که‌یدا داوای کردووه به‌شداری پێی بکرێت بۆ ڕۆڵ بین له پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی سووریا.
له گه‌ڵاڵه‌ی نوێ بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا جگه له ئێران ناوی وڵاتانی تورکیا، عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک وڵاتانی ڕۆژئاوایی هێنراوه بۆ به‌شداری پێکردنیان له گرووپی پێوه‌ندی.
کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریی له چاکسازیی هه‌مه‌لایه‌نه له سووریا و دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسیی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی خه‌ڵکه‌که‌ی و له ڕێگای ئاشتیانه‌وه، به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆی ڕاگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکه‌ری و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌به‌کان و هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه، هاوپێوه‌ند به سووریاوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حکوومه‌تی مۆسکۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی گه‌ڵاڵه‌ی کووفی عه‌نان بۆ پێکهێنانی گرووپی پێوه‌ندی به به‌شداریی ئێران ڕاگه‌یاندووه.
"میخائیل بۆگدانۆف" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که مۆسکۆ پشتگیری گه‌ڵاله‌ی کووفی عه‌نان ده‌کات و دژی هه‌ر ڕێکارێکه که خۆی له چوارچێوه‌ی به‌شی حه‌وتی به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکه‌ریی له سووریا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و که له‌گه‌ڵ "فرید هۆف" نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کاروباری سووریا له مۆسکۆ کۆبووه‌وه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که کرملین دژی هه‌ر پرۆژه‌یه‌که که باس له له‌سه‌رکار لابرانی به‌شار ئه‌سه‌د له پۆستی سه‌رۆک کۆمار له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه بکات.
هاوکات ڕاشیگه‌یاند که چاره‌نووسی سووریا ده‌بێ به ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دیاری بکرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه هیلاری کلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کووفی عه‌نان داوای زیاترکردنی زه‌خته‌کانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر حکوومه‌تی سووریا کرد و ڕاشیگه‌یاند که کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ خۆیان بۆ قۆناغی پاش به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده بکه‌ن.